ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: عەلی ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1947
ساڵی شەهیدبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #تەوێڵە#
شوێنی شەهیدبوون: کەرەجاڵ، #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
ئەحمەد عەلی ئەحمەد ناسراو بە سەید ئەحمەد، ساڵی 1947 لە شارەدێی تەوێڵەی سەربە شارەدێی #بیارە#ی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، دانیشتووی تەوێڵە بووە و سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی تەوێڵە بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە خەبات دانەبڕاوە و لەگەڵ هاوسەنگەرانی چووەتە وڵاتی ئێران. خێزاندار بووە و خێزانی ناوی بەهیە مەحمود بووە، خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچ بووە بە ناوەکانی دانا، بەهمەن، مژدە، بێخاڵ.
ساڵی 1967 بووەتە پێشمەرگە لە پەلی نەسرەدین تەوێڵەیی، سەربە لقی سێی بەتالیۆنی حەوتی بیارە بە فەرماندەیی جەمال نامیق، سەربە هێزی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە.
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە خەباتی پێشمەرگایەتی دانەبڕاوە و لەگەڵ هاوسەنگەرانی چووەتە وڵاتی ئێران. هەروەها شێوەی پێکهاتەی هێزەکەیان گۆڕاوە بۆ هێزی هەورامان، بە فەرماندەیی نادر هەورامی.
ساڵی 1983 لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ سەرباز و جاشی ڕژێمی #بەعس# لە کەرەجاڵی دەڤەری هەورامان، تۆپخانەکانی ڕژێم سەنگەری پێشمەرگەیان تۆپباران کردووە، لە ئەنجامی ئەم تۆپبارانە چەند تۆپێک بەر سەنگەرەکەیان کەوتووە و ئەحمەد عەلی شەهید بووە. دواتر هاوسەنگەرانی تەرمەکەیان بردۆتە گوندی #ئەحمەدئاوا# و بە خاکیان سپاردووە. [1]