کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
فەرهەنگو کوردیپێدیای new
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  594,841
ۋېنۍ
  125,699
کتېبۍ PDF
  22,264
فایلی پەیوەڼیدار
  131,026
ڤیدیۆ
  2,201
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,503
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,957
عربي - Arabic 
45,532
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,023
فارسی - Farsi 
16,896
English - English 
8,580
Türkçe - Turkish 
3,874
Deutsch - German 
2,045
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
270
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,588
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,495
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
2,314
PDF 
35,012
MP4 
4,265
IMG 
239,435
∑   سەرجەم 
281,026
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
(دەستوری هەرێم) ڤاکسینی (پەتای پەرتەوازەیی) کوردستانە!
پېڕە: کوڵەباس
کوردیپێدیا، بېیەن بە کورڎەسانی گۆرە! چە گرڎ لێۋ و شېۋەزۋانېۋو کورڎەسانی ئەرشیڤەکەر و ھامکارېش ھەنۍ.
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
(دەستوری هەرێم) ڤاکسینی (پەتای پەرتەوازەیی) کوردستانە!
(دەستوری هەرێم) ڤاکسینی (پەتای پەرتەوازەیی) کوردستانە!
(دەستووری هەرێم) ڤاکسینی (پەتای پەرتەوازەیی) کوردستانە!
#کارۆخ خۆشناو#

مێژووی کەشتی وڵاتان پڕیەتی لە هەڵبەز و دابەز و هەوراز و نشێو، بەڵام هەرکاتێک کەشتییەکەیان لە کەنارێکی ئارامدا ئۆقرەی گرتبێت، ئەوا (بیرمەند و سەرکردە و داڕێژەرانی بڕیار) هەڵوەستەیان کردووە و هەڵساون بە داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی تۆکمە بۆ ئەوەی کەشتییەکەیان لە داهاتوودا بەرگەی هەڵبەز و دابەزی شەپۆلەکان بگرێت، ئەم نەخشەڕێگایەش بریتی بووە لە نووسینەوەی دەستوور کە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتییە و بە دایکی یاساکان پێناسە دەکرێت و وەک داینەمۆی پێشکەوتنی وڵاتان لە قەڵەم دەدرێت.

هەرێمی کوردستان دوای پڕۆسەی ئازادی ئێراق لە ساڵی (2003) قەوارەیەکی دەستووری و یاسایی لە (ئێراقی نوێ)دا بۆ فەراهەم بووە، ئەم قەوارەیەش لە ماددەکانی (117و 120و 121)ی دەستووری ئێراقدا دانی پێدانراوە، بۆیە پاراستنی ئەم قەوارەیە (هێڵی سوورە) و نابێت بەهیچ جۆرێک و لەژێر هیچ پاساوێکدا، سازشی لەسەر بکرێت.

بەداخەوە دوای تێپەڕبوونی (15) ساڵ، تاکوو ئێستا (داڕێژەرانی بڕیاری هەرێم) نەیانتوانیوە کەڵک لەو مافە دەستووریە وەربگرن کە لە ماددەی (120)ی دەستووری ئێراقدا ئاماژەی پێکراوە و بەڕوونی ماف بە هەرێمی کوردستان دراوە کە خاوەن دەستوورێکی تایبەت بە خۆی بێت، کەچی هێشتا هەرێمی کوردستان نەبووەتە خاوەن دەستووری خۆی!

لێرەدا پرسیار ئەوەیە:
کێ بەرپرسیارە لەم کەمتەرخەمیە؟
بۆچی تاکوو ئێستا (ڕەشنووسی) دەستووری هەرێم، لە پەڕڵەمانی کوردستان نەکراوەتە سپینووس؟
بۆچی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور کارا نەکراوەتەوە، یاخود بۆچی لیژنەیەکی نوێ بۆ نووسینەوەی دەستوور درووست ناکرێت؟

ئەگەرچی پێویست بوو دوای پڕۆسەی ئازادی و نووسینەوەی دەستووری ئێراق، یەکەم هەنگاوی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان نووسینەوەی دەستوورێکی هاوچەرخ بێت بۆ هەرێم، لە جیاتی واژووکردنی (ڕێککەوتننامەی ستراتیژی لە تەمموزی 2007 و دواتریش ڕێککەوتننامەی دەباشان لە ئایاری 2016) چونکە پێم وایە کێشەی سەرەکی هەرێمی کوردستان نەبوونی (دەستوورێکی هاوچەرخ) و ڕێزلێگراوە، کە ماف بە هەموو پێکهاتەکان بدات بۆ ئەوەی لەژێر سایەیدا هەموو دام و دەزگا مەدەنی و سەربازییەکان یەکبخرێن و سنوور بۆ هەرسێ دەسەڵاتی (یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری) دیاریبکرێن، تاکوو بتوانرێت ئەرکی خۆیان بە شێوەیەکی شەفاف ئەنجام بدەن، لە پێناو گەیاندنی کەشتی هەرێمی کوردستان بە کەناری ئارامی هاوشێوەی (هەرێم و وڵاتە) پێشکەوتووەکانی جیهان، لە پێناو ڕێگریکردن لە گەندەڵی و بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی، بە جۆرێک کە دەرفەتی کاری یەکسان بۆ سەرجەم دانیشتووان بڕەخسێنرێت و ئەرک و ماف بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت، بە بێ ڕەچاوکردنی جۆری ڕەگەز و ڕەنگ و ئایین و ئایدیۆلۆژیا.

بەڵام ئێستاش نەچووە بچێت، مادام زانستی پزیشکی توانیبێتی لە ڕێگای کۆمپانیای (فایزەر)ەوە ڤاکسینێک بۆ پەتای (کۆرۆنا) بدۆزێتەوە، دەکرێت سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیش هەوڵ بدات (دەستوور) بکاتە ڤاکسینی پەتای (پەرتەوازەیی کورد) بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر ئاستەنگەکانی ئەم قۆناغە هەستیارە، چونکە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە (پەتای پەرتەوازەیی) کوردستان ترسناکترە لە (پەتای کۆرۆنا).

ئێمەی کوردیش پێویستە کەڵک لە ئەزموونی وڵاتان وەربگرین و ئەوەمان لەبەرچاو بێت کە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو بەهۆی نووسینەوەی (دەستوور)ەوە توانیویانە بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ بن و کۆدەنگی درووست بکەن و سەقامگیری بەرپا بکەن، بۆ نموونە سەرەکیترین فاکتەری گەشەسەندن و زلهێزبوون و سەرکەوتنی ئەمەریکا، هەبوونی دەستوورێکی کورت و پوخت و پڕ مانایە، کە تەنیا لە (7) ماددە پێکهاتووە و لەسەر ئاستی جیهان بە کۆنترین دۆکیۆمێنتی نووسراوی کارپێکراو هەژمار دەکرێت، کە تەمەنی (231) ساڵە و تاکوو ئێستاش کاری پێ دەکرێت.

ئەگەر باوکانی دامەزرێنەری ئەمەریکا (231) ساڵ لەمەوبەر توانیبێتیان هەنگاوێکی لەم شێوەیە بهاوێژن و دەستوورێک بنوو#سنە#وە، بۆچی ئێمەی کورد نەتوانین کەڵک لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین و هەنگاوێکی لەم شێوەیە بهاوێژین؟

ڕاستییەکی تاڵە کە دەڵێین کەشتی هەرێمی کوردستان بەهۆی پەرتەوازەیی و هەندێک کەموکووڕی دیکەوە کونی تێبووە، بەڵام خۆشبەختانە هێشتا نقووم نەبووە، بۆیە دەکرێت نووسینەوەی (دەستوورێکی هاوچەرخ) ببێتە فریادڕەس بۆ ڕزگارکردنی ئەم کەشتییە بە مەرجێک دەستوورێکی ڕێزلێگیراو بێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، نەک تەنیا وەک مەرەکەبی سەر کاغەز بمێنێتەوە!

لە کۆتاییدا گرنگە بزانین کەوا هەموومان دانیشتووی ئەم کەشتییەی هەرێمی کوردستانین و ئەرکی سەر شانی هەموولایەکمانە، بە گیانێکی نەتەوەیی و نیشتمانی چارەسەرێک بۆ کون و کەلەبەرەکانی ئەم کەشتییە بدۆزینەوە، بۆیە پێم وایە تاکە چارەسەر تەنیا نووسینەوەی (دەستوورێکی هاوچەرخ)ە بۆ ڕزگارکردنی ئەم کەشتییە، چونکە بە نقوومبوونی ئەم کەشتییە نەک تەنیا باشووری کوردستان زەرەر دەکات، بەڵکوو تاکە ئومێدی هەر سێ پارچەکەی تری کوردستانی گەورەش لەبار دەچێت! [1]

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 991 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 23-11-2020
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 26-11-2020 (6 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: یاسایی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیرهـ.ت.)یۆ جە: 17-08-2024 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناریز.س.) چە: 18-08-2024 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 991 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
زېیاتەر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.625 چرکە(چرکۍ)!