کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  585,336
ۋېنۍ
  124,191
کتېبۍ PDF
  22,101
فایلی پەیوەڼیدار
  126,111
ڤیدیۆ
  2,193
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,059
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,603
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,979
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,792
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
248
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,290
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,498
PDF 
34,737
MP4 
3,837
IMG 
234,363
∑   سەرجەم 
274,435
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ژینا و شۆڕشەکەی؛ ژنانی فارس و کورد
پېڕە: کوڵەباس
کوردیپێدیا، ڕۊ بە ڕۊو تارېخو کورڎەسانی و کورڎی منۋیسۊۋە..
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ژینا و شۆڕشەکەی؛ ژنانی فارس و کورد
ژینا و شۆڕشەکەی؛ ژنانی فارس و کورد
ناونیشانی بابەت: ژینا و شۆڕشەکەی؛ ژنانی فارس و کورد
ئامادەکردن: #سپێدە ساڵحی#

لە حاڵێکدا، لە پاییزی ئەمساڵدا وڵاتی ئێران بە پێشەنگایەتی کوردستان ڕابوون و شۆڕشێکی جیاواز و بێ وێنەی ئەزموون کرد و، ‌ دەچوو کۆی جومگە و پێکهاتە نەرێتی و کۆنباوەکانی وڵاتی ئێران لەق و لۆق بکات و بەرەو قۆناغێکی مێژوویی پەلکێشی کات، دیمەنێکی دیکە و چەندپاتەکییانە لە کایەی سیاسی و میدیایی هاتە سەر شانۆکەوە و دەیەوێت ڕابوون و شۆڕشەکە بەرەو ئاقارێکی ئایدۆلۆژیک و هەلپەرەستانە بەرێت. لە ڕاستیدا ڕەگ و ڕێشەی ئەم ڕابوونە لە بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی کوردی جودا نییە، بە تایبەتی گرینگە ئێمە لەسەر لایەنە کۆمەڵایەتی و کو‌لتوورییەکەی فۆکۆس بکەین. بە درێژایی دوو سەدەی ڕابردووی مێژووی کورد، ژنانی ئێمە بە هەموو کەند و کۆسپ و بڤە کو‌لتووری و ئایینییەکانەوە بەشێک بوون لە دەرکەوتن و چالاکییەکانی پانتایی گشتیی و لە پشت پەردە و ناو سووچۆڵکەی خانووەکاندا نەبوون، بەڵکوو بە شێوەیەک لە شێوەکان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و خەباتی سیاسی و پرسی ئابووریدا بەشدار بوون، ئەمە سەرەڕای ئامادەیی بەهێزیان لە پەروەردەکردنی منداڵ و بەڕێوەبەرایەتیی خێزان لە پلەی ژن و دایکدا. نموونەی ئەم دەرکەوتن و ئامادەبوونە لە باشوور و ڕۆژهەڵات بە ڕوونی دەبینرێت، ئێمە یەکێک لە مێژوونووس، شاعیر، عاریف، ڕۆشنبیر و خۆشنووسەکانمان خاتوو “ماﮪ شەرەف خانمی ئەردەڵان” یان هەمان مەستوورەی ئەردەڵانە، ئەو وەکوو یەکەمین ژنی مێژوونووس لە هەموو جیهاندا ناوی دەبرێت و هەروەها تاقانە ژنێکە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پەڕتووکێکی لەبارەی ئایین لەژێر ناوی (عەقایدی مەستووره) نووسیبێت.
مەستوورە لە سەردەمێکدا لە ئاسمانی تاریک و نووتەکی کو‌لتووری ناوچەکەدا درەوشاوەتەوە کە قەجەرەکان لە ئێران لەوپەڕی دواکەتوویی و دڕندەیی و تووندوتیژیدا بەرەو ڕووی هەر جۆرە دەرکەوتەیەک بە تایبەت دەرکەوتەی ژن بوونەتەوە، لە سەردەمی حوکمڕانیی ئاغا محەمەدخان، فەتحەلی شا و محەمد خانی قەجەردا ژنان تەنیا بۆیان هەبوو لە ژوورۆچکەی ناوەوە واتە (اندرونی) ‌ دانیشن و بەشێک بن لە خواستە سێکسییەکانی پاشا و بەس. ژیان و ئامادەیی کەڵەژنێکی وەکوو مەستوورە زۆرزۆرترە لەوەی من تەنانەت لێرە تیشکی بخەمە سەر بەڵام گەشانەوەی ئەو لە ئاسمانێکی تاریکی ئەو سەردەمەدا واتە دوو سەد ساڵ پێش ئێستە دەرخەری ڕەگ و ڕێشەی ڕەسەنی بوونی ژن لە کۆمەڵگەی کوردییە، مەبەست کۆی کەلتووری کوردییە چ لە باشوور و چ لە ڕۆژهەڵات، ڕاستە جیاوازیی و خاڵی جیاکەرەوەیان هەیە بەڵام لە یەک سەرچاوکە و ئاخێزگەوە ئاو دەخۆنەوە. هەر نموونەی مەستوورە کە لە ساڵی 1805ی زاینی لە شاری #سنە# لە دایک بووه، ‌ بەڵام لە 1848 لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کردووە و ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە سنوورێکی سیاسیی دەسکرد لە زەینی کوردی ئەو سەردەمەدا نەبووە و ئەمە بۆ پێکهات و قەوارەی کەلتووریش هەر ڕاستە.
ئەگەر بمەوێت باسی نموونەیەکی دیکە بکەم بێگومان “لەیلا قاسم” نموونەیەکی درەوشاوەیە لە ئاسمانی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خوێندکاریی کوردیدا. ئەو نموونەیەک لە خۆڕاگری و شکۆ و ڕۆشنبیریی ژنانەی ئێمە لە سەروبەندی شۆڕشی ئەیلوول و خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بوو. یان پێشتر و پاشتر لەم دوو نموونەیە “عادیلە خانم”، “بەیان”ی کچە پێشمەرگەی #مەریوان#ی، “خەجێ باوه”‌ و ئەو هەموو ژن و کچانەی لە خەباتی یەک سەدەی دوایی شۆڕشی کوردیدا لە هەموو پارچەکانی کوردستان چەک بە دەست و خامە هەڵگر شەهید بوون و یان چالاکییان نواند و دەینوێنن. مەبەستی من لەم پێشەکییە دەستنیشانکردنێکی خێرای ڕەچەڵەکی ڕەسەن و ڕیشەی قوورس و قاییمی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا بوو. تەنانەت ئەگەر سەرنجی ژیانی ڕەوەند و تەنانەت گوندنشینی و پێش مۆدێڕنی کوردیش بدەین لە هۆبە و هەوارەکاندا ڕەشماڵ و دەوارەکان حیجاب و داپۆشێک نەبوون بۆ خێزان و ژنی کورد واتە جیهان-ژینی کورد زۆر لەگەڵ داپۆشین و شاردنەوە و سووسۆڵکەخزاندن نەبووە بە پێچەوانەی ئەوەی کە لە بەشی زۆری کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا دەبینرێت کە ژن لە ناو پاشخان و حەرەمسەراکاندا وەکوو ئامرازی چێژ و ڕابواردن بینراوە و لەگەڵی هەلسوکەوت کراوە.
هەموو ئەمانە دەلالەتن لە کەلتووری کراوە و خاوەن پوتانشێلی کوردی و ڕوانینێکی شایستە بۆ ژن، مەرج نییە کاتێک دەڵێم ڕوانینێکی شایستە بۆ ژن مەبەستم ئەوە بێت کە ژنان هیچ کێشە و توندوتیژییەکیان لە کۆمەڵگە و قۆناغی پێشمۆدێڕنی کوردەواریدا ڕووبەڕوو نەبووەتەوە، بەڵکوو مەبەستمە بڵێم ڕێگایەک کە ژنی کورد لە بێ وڵاتی و ئاوارەیی و زەختی بێ دەوڵەتیدا بڕیویەتی سەد قات شایستەتر و بەرزەجێترە لەوەی کە لە وڵاتێکی وەکوو ئێراندا ڕووی داوە. وەکوو ڕەگ و ڕیشەی و ڕەچەڵەکناسی ئەمە واقیعە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکەیە و بەڕای من پشک و دەسکەوتێکی مەعنەویی و بێ وێنەیە بۆ ژنی کورد. بەڵام ڕاستییەکی تاڵی دیکە هەیە بە نیسبەت دۆخی ئێستەی ژنانی کورد لە پانتای چالاکی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بە بەراورد لەگەڵ ژنانی فارس یان تورک یان گیلەک یان بە گشتی ئەوانەی کە لە ناو بازنەی زمانی فارسی و باوەڕیان بە وڵاتێکی یەک زمان و یەک ئاڵا و یەک نەتەوە بە ناوی ئێران هەیە، ئەویش نەبوونی هەلی باش و پێویست یان باشتر بڵێم تریبۆن و سەکۆی شیاو و بەهێز بۆ تەعبیرکردن لە خۆیان و دۆخی جیهانی ژنانە و نەتەوەیی و سیاسیی و کو‌لتووری و کۆمەڵایەتیی خۆیانە.
من دڵنیام زۆرێک لە ژنان و کچانی کورد لە زۆر ڕووەوە باشتر و سەرکەوتووترن لەوانەی وا لە میدیا فارسییەکاندا جێگەیان بۆ دەکەنەوە و بەشێکی زۆریان لە خۆڕا دەکرێن بە بڕەند و بەرجەستە دەکرێنەوە، ئەمە بە تایبەتی بۆ ژنانی کورد و بەتایبەتیتر بۆ ئەوانەی پرسی نەتەوەییان لا گرینگە و‌ بەشێک لە ئازار و ڕەنجەکانی ژنی کوردی دەبینین و زۆر بە تایبەتیتر بۆ ژنان و کچان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم دۆخی هەستانەوەیەدا زەقتر و بەرمەبەستترە، ئەمەیش لە ڕاستیدا نەک کێشەی خودی ژنانی کورد بەڵکوو کێشەی بەشێکی زۆر لەو ڕەهابینی و ڕەهاخوازییەیەی کە وتاری پیاوسالاریی فارسی ئێرانی بەرهەمی دەهێنێت و ژنانی بە ناو ڕۆشنگەر و زۆرێک لە بەناو فیمینیستەکانیشیان لە ناو کایە‌یەکی پیاوسالارانەی مۆنۆپۆپلخوازدا بە جووتە چۆپی هەڵدەپەڕن و کۆمەڵی بەهای مردوو و ڕەها بەرهەم دێنن، کە جێگای کوردی تێدا نابێتەوە. بۆیە ئێمە وەکوو ژنی کورد لەم نەبوونەی تریبۆن و سەکۆیەکی بەهێز و پڕ بینەردا ئەزیەت ئەبین و لەو تریبۆنانەی فارستەوەر و ئێرانیخوازدا زۆر جار دەبینین کە ڕاستییەکانی ڕۆڵی ژنی کورد و ژنان بە گشتی لە هەستانەوە و شۆڕشەکەدا بنپێ دەکرێت یان بە ئاڕاستەیەکی سیایی دیاریکراودا دەبرێت و نیشان دەدرێت، بۆ دەربازبوونی ژنی کورد لەم تەنگژەیە و بەدەستهێنانەوەی بەری ڕەنج و ماندووبوون و خەبات و خوێنی لە ئەوانیدیی داگیرکەر پێش هەر شتێک ڕێکخستنی بەهێزی سەردەمیانەمان دەوێت، ڕێکخستنێک کە بوودجە و پلان و ئامرازی وای بە دەستەوە بێت تاکوو نەهڵێڵیت مێژووی کورد و کۆمەڵگەکەی لەلایەن نەتەوە ستەمکار و چەوسێنەرەکانی دیکەوە بشێوێنرێت و بە لاڕێدا ببرێت، هیوادارم ئێمەش وەکوو ژنی کورد لە ڕۆژهەڵات و باشوور و پارچەکانی دیکە لە ناوە و و لەدەرەوە هەوڵ بۆ ڕێکخستنێکی سەربەخۆ و جیاواز و شایستە بدەین و نەکەوینە ناو کایەی وتاری ئەوانەوە کە خەریکن مێژوویەکی کۆن و بەهاگەلێکی مردوو و بەسەرچوو و بۆگەنمان لە ڕێگەی ژنانی فارسەوە بۆ بەرهەم دەهێننەوە. [1]

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,030 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 11
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: پەیجۊری
کتېب - کوڵەباس: ژەنی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە: 04-06-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 04-06-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:18-01-2025 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 1,030 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.328 چرکە(چرکۍ)!