کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  584,308
ۋېنۍ
  123,718
کتېبۍ PDF
  22,065
فایلی پەیوەڼیدار
  125,372
ڤیدیۆ
  2,192
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
242
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,256
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   سەرجەم 
273,051
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ئایا دین دەتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکانمان بداتەوە؟
پېڕە: کوڵەباس
کوردیپێدیا، گۆرەتەرین پڕۆژەو ئەرشیڤ-کەرڎەی زانیارییەکا وېمان..
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئایا دین دەتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکانمان بداتەوە؟
ئایا دین دەتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکانمان بداتەوە؟
$ئایا دین دەتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکانمان بداتەوە؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
لەم جۆرە کۆمەڵگا دینیانەی خۆماندا سێ ئافەتی دینی زۆر مەترسیدار هەن کە بەردەوام خۆیان لە فۆڕمی نوێدا دووبارە دەکەنەوە:
یەکەم: بە موقەدەس زانینی جۆرێک لە مەعریفە یا ئەندێشەییەکی دیاریکراوی دینی.
دووەم تەعەسوب و دەمارگیری بۆ تێگەیشتن یان عەقیدەیەکی دیاریکراو و تەقلیدی دینی.
سێیەم: چاوەڕوانی گشتگیر و شمولی لە دین بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی مرۆڤ.
ئەم سێ ئافەتە ترسناکترین ئافەتەکانی ئەمڕۆی دونیای موسوڵمانان کە بە بۆچوونی هەژارانەی من ئەنجامی سێ ئافەتی زۆر لەخۆیان بنەڕەتیتر و بنچینەییترن کە سەد ساڵ بەر لە ئێستا کەسێکی وەک بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی-کوردی وەک ترسناکترین سێ نەخۆشی کۆمەڵگا موسوڵمانەکان دەستنیشانی کردبوون، ئەوانیش:
هەژاری فەقر
نەزانی جەهل
لێکترازان تەفرەقەن.
بەڵێ کومەڵگای موبتەلا بەم شەش نەخۆشییە سارییانە دەقیق ئەو ئەنجامەی دەبێت کە ئەمڕۆ ئێمە تێیاندا ژیان دەکەین.
ئەم جۆرە لە کۆمەڵگای بەدینیکراو خۆیان لە پرسیارکردن دەدزنەوە، بۆچی؟ چونکە لێی دەترسن، ئەو وەهمەی کە پێیان وایە حەقیقەتە بە سەرەتاییترین پرسیار هەرەس دێنێت. پرسیارکردن سەرەتای دەرچونە لەو دۆخەی کە تێی کەوتوون، بەڵام ئەمان لێی دەترسن و خەڵکیش لە پرسیارکردن دەترسێنن. ئەوەشی پێ بەجەرگی خۆیدا دەنێت و پرسیارێک دەکات دەیان و سەدان نێو و ناتۆرەی لێ دەنێن، تەکفیر و تەفسیقی دەکەن، دیکەنە عەمیل و پیاوی ئەم و ئەو، لە سادەترین و بێوەیترین حاڵەتیشدا دەیکەنە مونافیقی ئەو دونیا یۆتۆپییەی کە تەنیاو تەنیا لە خەیاڵدانی خۆیاندا بوونی هەیە.
ئەم هۆکارانە وادەکات لە کۆمەڵگا موسوڵمان و موحافیزکارەکاندا پرسیار نەکرێت، کە پرسیاریش نەکرا هەموو ئەو ئافەتانە لە فۆڕمی جیاواز جیاوازدا خۆیان چەند بارە دەکەنەوە، ئیدی دواتر ڕاماڵینی ئەو تەقلید و وەهمەی کە خەڵک پێی ڕاهاتوون زۆر گران و نەکردە و مەحاڵ دەبێت، سوڕانەوەی نێو بازنە.
لە کۆمەڵگا موسوڵمانەکاندا فەقر و هەژاری توند وایکردووە جەهل حاکمی موتڵەق بێت، جەهلێکی خۆڕسیکش نا بەڵکوو وەهمی هەمان ئەوانەی کە توانایی ئەوەیان پەیدا کردووە هۆشیاری خەڵکەکەیان لە ڕێگای دیاردەیەکی سایکۆلۆژیی وەک گاسڵایتینگەوە ڕام بکەن. گاسڵایتینگ بەمانای چاوشۆڕکردنی بەرانبەرەکە لەبەرانبەر ئەو چاکەوخێرانەی کە پێیان دەکەیت بۆ جێکەوتکردنی مەرام یا بۆچوونێکی تایبەتی و ئایدیۆلۆژی خۆت. دەشێت تۆ بە پارە، زانست، بەخشندەیی، پڕۆژە و دونیایەک شتی دیکە بەرانبەرێکی موحتاجت چاوشۆڕ و گاسڵایت بکەیت تا لەبەرانبەردا خۆبەخۆ پێ بزانیت یان نا ببیتە پارێزەری هەموو شتێکی تۆ، تەنانەت کاتێک گەر بشڵێیت زەوی تەختە ئەو هەر ناتوانیت لە بۆچونەکەی تۆ دەرچیت، دەرچوون بەتاوان دەزانێت لە بۆچوونەکەی نەوەک وەک فیترەتی مرۆڤانە و عەقڵیی خۆی بە فلتەرەکانی ڕەخنەسازی و پرسیارکردندا بیانبات.
بۆچوون و ئیجتیهادێکی فەرعی زۆر ئاسایی بۆ ئەو دەبنە کەڵتدینۆچکە و ناتوانێت لێیان لا بدات. گاسڵایتینگی دینی و ئیمانی لەخراپترین جۆری چاشۆڕکردن و هەست بە تاوانکردنن کە ئەمڕۆ لێیەوە دەیان بانگخواز سەرمایەگوزاری مادد و مەعنەوی تێدا دەکەن بۆ تیرۆر کردنی عەقڵی ڕەخنەیی و پرسیارکردن. بەم جۆرە لە گاسڵایتینگ دەستکاری ئەودیو نەستی دەستەجەمعی کۆمەڵگا دەکەن و هەستی خۆ بە تاوانبار زانینیان تێدا درووست دەکەن لە ئەگەری دەرچوون لەو بۆچوونەی کە ئەوان وەک دینی ئۆرجیاڵ بەمانیان ناساندووە.
فەقر جەهل درووستدەکات و دواجار جەهلیش ماڵەکەت لێک دەترازێنێت. لەماڵێکی لێکترازاویشدا هەمیشە موقەدەس لەبری ئەوەی ڕەهەندێکی زاتیی و فەردیی هەبێت ڕەهەندی گشتگیر و دەستەجەمعی لەپێناو ویست و ئایدیۆلۆژیایەکی تایبەتدا بۆ دەتاشرێت، دینداری لەبری ئەوەی خۆی لە گەڕانی بەردەوامدا بدۆزێتەوە، ئیدیعای دۆزینەوە دەکات و تەفسیرێکی تایبەتی خۆی ناودەنێت خودا و واداری تەعەسوب و دەمارگیریی دەکات، لە هەمووشی مەترسیدار تر بۆ هەموو پرسێکی ژیانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تەفسیر و مەعریفە سنوورادارەی خۆی کە ناوی دینداری لێناوە، بارێکی لەتوانای خۆی زیاتر دەخاتە سەرشانی ئەو شتە ناسکەی کە بڕیار بوو لە دونیادا ئاشتی گەردوونی و لە قیامەتیش خولود و ژیانی هەمیشەیی بۆ دەستەبەر بکات. ئیدی گەر ڕەشمەی وڵاخەکەشی لێ ون بێت هەرلەوی بۆی دەگەڕێت، خۆ گەر نەشیدۆزییەوە ئەوا دونیایەک جەڕاندن و وەهماندن بۆ تەفسیرە دینییەکەی دەکات تەنیا لەپێناو خۆڕەحەتکردنێکی وجودی لەبەرانبەر ئەو وەهمەی کە پێی وایە لە دیندا وەڵامی هەموو پرسیارەکانی تێدا دراوەتەوە.
یەکەمین نیشانەکانی پرسیار ژیری لەسەر دیاردەکان دایاندەنێت، کاتێک کەسێک پێمان دەڵێت ژیری بەکار بهێنە، مەبەستەکە ئەوە نییە دەبێت تەنیا و تەنیا بەو دەرئەنجامە بگەین کە وەهمێک یان دیدێکی دیاریکراو دەیهەوێت، ئەمە دوور و نزیک پەیوەندی بە تەعەقول و عەقڵەوە نییە. یا هەر لەسەرەتاوە دەبێت ژیری ڕەفز بکەین، یا دەبێت بەو ئەنجام و دەرئەنجامانە ڕازیبین کە ژیری پێیان دەگات. دەقیق وەک ئەو زانایەی دەچێتە تاقیگەکەی و تاقیکردنەوەکانی بەبێ پێشمەرج و پێشگریمانەیەک کە ویستەکانی ئارەزووی بکەن ئەنجامدەدات و دواتر ئەنجامەکان چیبوون قەبوڵیان دەکات، مەسەلەی تەعەقولیش هەروایە. لەلایەکی دیکەشەوە لە هیچ شوێنێکی مێژوودا هیچ کەسێک نییە ئیدیعای ئەوەی کردبێت کە ژیری هەرگیز هەڵە ناکات و هەمیشە گارانتی ئەنجامەکان دەکات بەوەی کە بەدڵی ئێمە بن، ڕاست بن یا حەقیقەت بن. ئێمە دەبێت حەقیقەت و تەعەقول لێک جیاکەینەوە. کە عقڵ قەبووڵدەکەین دەبێت وەک دیاردەیەکی مرۆیی پڕ لە بۆشایی و نوقسانی قەبوڵی بکەین. ئەو جۆرە تەعەقولەش تەواو پێچەوانەی عەقڵە کاتێک دێین تا ئەو شوێنە قەبوڵی دەکەین کە دید و ئامانج و ئایدیا پێشوەختەکانی ئێمە دەیانخوازێت. ئەمە دەقیق ئایدیۆلۆژاندنی عەقڵە. پرسیارەکانی عەقڵی سەلیم هەمیشە پرسیاری بێ مەرام و بێ ئامانجن، بەڵام دەبێت بزانین هەرگیز بێ پێشگریمانە و بێلایەن نین.
شوناسی دینی ئەمڕۆ بۆ ڕزگاربوونی لەو دۆگمایی و چەقبەستووییەی کە تێیکەوتووە، لەو حەرام و حەڵاڵاندانەی کە گیرۆدەی بووە و دەیکاتە گەزی پێوانی هەموو دیاردەیەک، بە ڕزگارکردی دین و شوناسەکەی لەو بارە گەورەیەی ئەرک کە خراوەتە سەرشانی، لەو دابەشکراییەی کە پۆلیسەکانی شوناسی دینی کۆمەڵگای پێ دابەش دەکەن بۆ بەرەکانی ڕەش و سپی، ئیسلام و کافر، ئێمە و ئەوان، پێویستیی سەرەکی بە پرسیارکردن هەیە وەک هەنگاوی یەکەم. ئەم پرسیارکردنانەش نابێت ناکۆک بێنەوە لەگەڵ مەبادیئە چەسپاوەکانی عەقڵدا ئەبو حەنیفە ئەمەناو دەنێت قیاس چونکە شوناسی دینی دواجار دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگاکانە نەوەک دیاردەیەکی خودایی و مێتافیزیکی کۆمەڵگا بێت. تەنیا و تەنیا ژیری دەتوانێت لە جەهل و فەقر و تەفرەقە دەرمانبهێنێت و نەیەڵێت بکەوینە گێژاوەکانی تەقدیسی جۆرێک لەمەعریفەی دینی و دەمارگیری شوناسی دینییەوە. کە ئەمانە لە ڕێگەی عەقڵەوە سەرڕێخران ئیدی شمولیەتی چاوەڕوانییەکانمان لە دین و مەعریفەکەشی خۆبەخۆ سنووردار دەبێت دواجاربەقا بەڕەکەی خۆی داواکاریمان لە دین و شوناسەکەی دەبێت. [1]

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,009 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 28-01-2023 (2 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ئایین و ئاتەئیزم
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 30-01-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 30-01-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:03-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 1,009 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.625 چرکە(چرکۍ)!