کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  585,104
ۋېنۍ
  124,104
کتېبۍ PDF
  22,097
فایلی پەیوەڼیدار
  125,937
ڤیدیۆ
  2,193
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,862
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,576
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,731
عربي - Arabic 
43,937
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
248
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,289
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,447
PDF 
34,695
MP4 
3,834
IMG 
234,120
∑   سەرجەم 
274,096
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
ئەیالەتی ڕۆم (سێواس)
پېڕە: کوڵەباس
کوردیپێدیا، بېیەن بە کورڎەسانی گۆرە! چە گرڎ لێۋ و شېۋەزۋانېۋو کورڎەسانی ئەرشیڤەکەر و ھامکارېش ھەنۍ.
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەیالەتی ڕۆم (سێواس)
ئەیالەتی ڕۆم (سێواس)
ناونیشانی بابەت: ئەیالەتی ڕۆم (سێواس)
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#

ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) ، ناوی ئەیالەتێکی کوردییە لە #باکووری کوردستان# ناوچە تورکنشینەکانی کۆماری تورکیای ئێستە هەڵکەوتووە و یەکێکە لە ‌نۆ ئەیالەتە‌ کوردییەکەی ناو ‌چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانی، ئەم ئەیالەتە لە ساڵی (1398ز) دامەزراوە، کە شوێنی میرنشینی بەنوئارتینی تورکمانی گرتووە، ئەو میرنشینە تورکمانییە لە ساڵی (1335ز) لەسەر حیسابی خاکی کوردانی باکووری کوردستان دامەزرا و ئەم میرنشینە تورکمانییە بەشێک بووە لە دەوڵەتی ئیلخانانی مەغۆلی (مەغۆلەکانی فارس) ، کە ئەوە بوو لە پاش ئەوەی میرنشینەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای عوسمانی لە ساڵی (1398ز) کۆتایی پێ هێنرا، ئەم ئەیالەتە، واتا ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) لە هەمان ساڵ شوێنی گرتووە وەکوو سێیەمین ئەیالەتی دەوڵەتی عوسمانی و کۆنترین ئەیالەتی کوردییە لەسەر خاکی باکووری کوردستان، ناوچە تورکنشینەکانی کۆماری تورکیای ئێستە دامەزرا بێت، تاوەکوو ساڵی (1864ز) بەردەوام بووە، کە (466) ساڵ تەمەنی ئەو ئەیالەتە بوو، واتا ئەیالەتی سێواسبووە و نەمانی ئەو ئەیالەتە واتا ئەیالەتی سێواس پاش ئەوە هات کە سی و دووەهەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی سوڵتان عەبدولعەزیزی یەکەم (1876-1860ز) لە ساڵی (1864ز) دا لە میانەی چاکسازییەکانیدا (یاسای ویلایاتی نوێی عوسمانی) دەرکرد و دواتر ویلایەتی سێواسی لێ درووستکراوە و لە ساڵی (1827ز) بەشێک لێ جیا کرایەوە کە ئەیالەتی کاستەمۆنۆ (قەستەمۆنی) ی لێ پێک هات. ئەم ئەیالەتە ناوەندەکەی شاری سێواسی ناوەندی ئێستەی پارێزگای سێواسی سەربە باکووری کوردستان بووە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (74.880) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بەڵام لە دوای ساڵی (1827ز) پاش ئەوەی بەشێکی لێ جیا کرایەوە کە ئەیالەتی کاستەمۆنۆ (قەستەمۆنی) ی لێ پێک هات کە ڕووبەرەکەی بووە (62.500) کیلۆمەتر چوارگۆشە، کە ئەو ڕووبەرە ڕووبەری ویلایەتی سێواسە لەگەڵ نزیکەی (21.180) کیلۆمەتر چوارگۆشە خرایە سەری، واتا خرایە سەر ویلایەتی سێواس، کە دووەهەمین ئەیالەتی کوردستانە ‌لە ‌ڕووی ڕووبەرەوە و لە ڕووی سنووری جوگرافییەوە دەکەوێتە بەشی ئاسیای دەوڵەتی عوسمانی، کە لە باکوورەوە بە دەریای ڕەش و ئەیالەتی کاستەمۆنۆ (قەستەمۆنی) و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە هەرسێ ئەیالەتی تەرابزۆن و ئەیالەتی #ئەرزەڕۆم# و ئەیالەتی #ئامەد# (ئامەد) و لە باشوورەوە بە هەر دوو ئەیالەتی زولقدەر (مەعەرەش-مەڕەش) و کارامان (قەرەمان) و لە ڕۆژاواوە بە ئەیالەتی ئاناتۆلیا دەورە دراوە. لە ڕووی نەتەوەییەوە کورد، کە زۆرینەیان سەربە شێوەزاری زازاکین و کەمینەیان سەربە شێوەزاری کرمانجیی سەروون، زۆرینەی دانیشتووانی ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) ی پێک هێناوە و تورک و ئەرمەن و نەتەوەکانی تر کەمینە بوون. ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) لە ڕووی دابەشی کارگێڕییەوە لەنێوان ساڵانی (1700-1864ز) دا لە حەوت سنجەق پێک هاتووە کە ئەمانەن:
1-سەنجەقی سێواس، کە سەنجەقی ناوەندی ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) بووە.
2-سنجەقی ئاماسیا.
3-سەنجەقی دیورجی (دیڤریکی) .
4-سەنجەقی ئەرەبگیر (ئارەپگیر) .
5-سەنجەقی چۆروم.
6-سەنجەقی بۆزۆک (یۆگات) .
7-سەنجەقی جانیک (سامسون) .
لە ڕێکەوتی (9ی 4/ئەپرێلی 1511) دا لەلایەن هۆزە تورکمانە قزڵباشەکانی #ئانادۆڵۆ# کە لایەنگیری شا ئیمساعیلی یەکەم (1501-1524ز) دامەزرێنەر و یەکەم شای دەوڵەتی سەفەوی بوون، بە سەرکردایەتیی بیوکلی ئۆغلی حەسەن حەلیفە (شاە قوڵی بابا تەکەلۆ) ی تورکمانی، کە سەرۆکی هۆزی تەکەلۆی تورکمانی بوو، هۆزی تەکەلۆی تورکمانی یەکێکە لە حەوت هۆزەکەی لایەنگری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیڵ-قزڵباش) لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی هەریەکە لە شێخ سوڵتان جونەید (1447-1455ز) پێنجەم میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیڵ-قزڵباش) و شێخ سوڵتان حەیدەر (1455-1487ز) شەشەم میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیڵ-قزڵباش) و شێخ ئیمساعیل (1487-1501ز) حەوتەم و دوایین میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیڵ-قزڵباش) ، کە دواتر بوونە لایەنگری دەوڵەتی سەفەوی و ئەوە بوو لە ساڵیادی کۆژرانی ئیمام حسێندا شۆڕشیان بە دەوڵەتی عوسمانی دەست پێ کرد و سەرەتا شۆڕشگێران هێرشیان کردە سەر شاری کۆتاهیەی پایتەختی ئەیالەتی ئەناتۆلیا و دواتر شۆڕشگێران توانییان دەست بگرن بەسەر تەواوی ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) دا و ئەبوو بە فەرمانی سوڵتان بایەزیدی دووەم (1481-1512ز) هەشتەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، خادیم عەلی پاشا (1506-1511ز) بیست و دووەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی هێزێکی سوپای دەوڵەتی عوسمانی کە لە هەشت هەزار سەربازی ئینکشاری پێک هاتبوو، هێرشیان کردە سەرشۆڕشگێرە قزڵباشەکانی دەوڵەتی سەفەوی کە ئەوە بوو خودی خادیم عەلی پاشا (1506-1511ز) بیست و دووەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و زۆرینەی هێزەکانی و سوپای دەوڵەتی عوسمانی تیاچوون، واتا کۆژران و تەنیا چەند سەربازێکی ئینکشاری دەرچوون و دواتر هێزێکی تری سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی کۆجا مستەفا ڕەشید پاشا (1511-1512ز) بیست و سێیەهەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی لە ڕێکەوتی (2ی 7/یولیوی 1511) کۆتایی هێنا بە شۆڕشی قزڵباشەکان لە ئانادۆڵۆ و خودی بیوکلی ئۆغلی حەسەن حەلیفە (شاە قوڵی بابا تەکەلۆ) ی تورکمانی کوژرا و بە هەزاران کەسیان لە شیعەکانی باکووری کوردستان و ناوچەکانی ئانادۆڵۆ کۆمەڵکۆژ کرد، بەوەش شۆڕشی قزڵباشەکان کۆتایی هات.

$سەرچاوەکان$
1-ئەولیا چەلەبی: کورد لە مێژووی دراوسێکانی دا/سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی-وە: سەعید ناکام-بەغدا 1979ز.
2-نۆیل باربەر: فەرمانڕەواییانی قۆچ زێرین (لە ‌سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتاتورک) -وە: ڕێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.
3-د . فەیسەڵ دەباغ: کوردستان لە ‌چاپکراوە عوسمانلییەکان دا-‌نووسەر لە زمانی تورکی عوسمانلییە کردوویەتی بە ‌کوردی-هەولێر2004ز.
4-یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
5-د . مەحمەد سوهەیل تەقوش: مێژووی دەوڵەتی سەفەویی-وە: شاخەوان مەحمەد-هەولێر2006ز.
6-ڕاجر سێڤیری: ئێرانی سەردەمی سەفەویی-وە: سەڵاحەددین ئاستی-سلێمانی2006ز.
7-محەمەد ڕەسوڵ هاوار: کورد و باکووری کوردستان (لە سەرەتای مێژووەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهان) / بەرگی یەکەم-سلێمانی2006ز.
8-شەمس دین سامی: کورد و کوردستان لە ‌قامووسول ئەعلامدا-وە: ئەحمەد تاقانە -هەولێر2008ز.
9-وریا ڕەحمانی: کورد و کوردستان لە ڕوانگەی نەخشەوانییەوە-هەولێر2009ز.
10-د . فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز-1932ز-هەولێر2011ز.
11-د . محمەمەد سوهەیل تەقوش: عوسمانییەکان/لە ‌دامەزراندنی دەوڵەتەوە تاکودەتا بە ‌سەر خەلافەتدا-وە: د . نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2014ز.
12-د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/سەردەمی عوسمانی-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
13-مەحمەد خۆرشید پاشا: سیاحەتنامەی حدود (گەشتنامەی سنوور لەنێوان هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و ئێراندا) -وە: مەحموود هۆمەر باوزی-هەولێر2019ز.
14-سەنتەری برایەتی: ویلایەتەکانی باکووری کوردستان لە ‌سەردەمی حوکمڕانی عوسمانییەکاندا-لە زمانی عوسمانییەوە کردوویەتی بە ‌کوردی-فەیسەڵ دەباغ، ژمارە/10، کۆتایی مانگی شوباتی 1999ز.
15-ئینتە‌رنێت-ویکیپیدیا.[1]

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 1,558 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 29-01-2023
فایلی پەیوەڼیدار: 1
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 29-01-2023 (2 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: سیواس
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( سارا سەردار )یۆ جە: 29-01-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 29-01-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:07-03-2025 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 1,558 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.1172 KB 29-01-2023 سارا سەردارس.س.
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.281 چرکە(چرکۍ)!