کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  582,239
ۋېنۍ
  123,337
کتېبۍ PDF
  22,032
فایلی پەیوەڼیدار
  124,490
ڤیدیۆ
  2,187
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
239
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,197
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   سەرجەم 
271,560
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
24 هەزار گەنج بەهۆی پڕۆژەکانی قەرزی بچووکەوە کاریان دەستکەوتووە
پېڕە: ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ
مێگا-داتاو کوردیپێدیای، یارڎیدەرېۋی خاسا پەی بڕیارە کۊمەڵایەتیی و ڕامیاریی و نەتەۋەییەکا.. داتا بڕیاردەر ھەن!
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
24 هەزار گەنج بەهۆی پڕۆژەکانی قەرزی بچووکەوە کاریان دەستکەوتووە
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ

24 هەزار گەنج بەهۆی پڕۆژەکانی قەرزی بچووکەوە کاریان دەستکەوتووە
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ

بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان، دەڵێت لەلایەن گەنجانەوە داواکارییەکی زۆر بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک هەیە، حکومەتیش لەوە تێگەیشتووە کە قەرزەکە ڕۆڵی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ هەیە، بۆیە ڕەزامەندییان داوە لە مانگی نیساندا دەست بەوەرگرتنی قەرزەکان بکەنەوە و دووبارە بیدەنەوە بە قەرز.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی سندووقی پشتیوانی لە پرۆژە بچووکەکانی لاوان، لە مانگی ئابی 2011 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2015، هەشت هەزار و 136 کەس لە وەرگرتنی قەرزی بچووک سوودمەند بوونە، 76 ملیار و 838 ملیۆن و 900 هەزار دیناریش لە ڕێگەی ئەو سندووقەوە بە قەرز دراوەتە گەنجان.
بەپێی ڕیزبەندی، زۆرترین سوودمەند لەو قەرزە لە شاری سلێمانییە بە 2.462 پرۆژە، دهۆک بە 2.442 پرۆژە بە پلەی دووەم دێت و هەولێر بە 2.346 پرۆژە و گەرمیان بە 886 پرۆژە بە پلەی سێیەم و چوارەم دێن، بەڵام لە وەرگرتنی زۆرترین پارەدا هەولێر بە وەرگرتنی 22 ملیار و 43 ملیۆن دینار لە پلەی یەکەمدایە و دهۆک بە 22 ملیار و 755 ملیۆن لە پلەی دووەم، هەروەها سلێمانی بە 22 ملیار و 314 ملیۆن و گەرمیان بە وەرگرتنی 7 ملیار و 725 ملیۆن پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.
بەپێی یاسای پرۆژەکە، دەبووایە حکومەت ساڵانە 25 ملیار دینار بۆ پرۆژەکە دابین بکات، تا ئەوکاتەی داهاتی سندووقەکە دەبێتە 500 ملیار دینار، بەڵام تەنیا ساڵی 2011 و 2012 حکومەت پابەندبوو بە دابینکردنی پارەکە و 12 ملیار دیناریشی لە بودجەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ پرۆژەکان تەرخان کرد و ساڵی 2013 یش 14 ملیاری دیکە تەرخانکرا، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، ماوەی دوو ساڵە هیچ بڕە پارەیەک بۆ سندووقەکە دابین نەکراوە، وەرگرتنەوەی قەرزەکانیش وەستێنراوە.
ئارام ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانی لە پرۆژە بچووکەکانی لاوان (قەرزی بچووک) لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە (رووداو)ی گوت: سندووقەکەمان خاوەنی سەرمایەی تایبەت بەخۆی بوو، بۆیە تا 10 ی کانوونی دووەمی 2016، واتە دوو ساڵ پاش سەرهەڵدانی قەیرانی داراییش بەردەوام بوو، بەڵام دواتر بە بڕیارێک بەخشینی قەرزەکە وەستێندرا، ئەمە لەکاتێکدا بوو 29 ملیار و 949 ملیۆن و 539 هەزار دینارمان لەبانکدا هەبوو.
هەتا ئەو کاتەی پرۆژەکە وەستێندرا، مانگانە یەک ملیار و 200 ملیۆنیان لە سوودمەندبووان وەردەگرتەوە، بەمەش دەیانتوانی درێژە بە پێدانی قەرزەکە بدەن، بەڵام حکومەت پرۆژەکەی ڕاگرت.
ئارام ئەنوەر پێیوایە سندووقەکە ئامانجی خۆی پێکابوو، چونکە لە ماوەی چوار ساڵدا 8000 گەنج بوونە خاوەنی پرۆژە، زیاتر لە 24 هەزار گەنجیش بەهۆی ئەو پرۆژانەوە کاریان دەستکەوت. بۆیە دەڵێت ئەگەر پرۆژەکە بەردەوام بووایە، ڕێژەی بێکاری لە 6.5%ەوە بۆ 15% بەرز نەدەبووەوە.
قەرزی بچووک دەدرێتەوە
ئارام ئەنوەر دەڵێت لەلایەن گەنجانەوە داواکارییەکی زۆر هەبوو بۆ دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک، بۆیە حکومەت لێژنەیەکی باڵای لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ بە بەدواداچوونی سوودی دووبارە دەستپێکردنەوەی قەرزەکان پێکهێنا، لێژنەکە لەوە تێگەیشت کە قەرزەکە ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ، بۆیە ڕەزامەندییان داوە بۆ دووبارە وەرگرتنەوە پارەی قەرزی سوودمەندان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە لەپارەی گەڕاوەی قەرزەکە.
ئارام ئەنوەر گوتی: لێژنەکە بریاری دا لە سەرەتای ساڵی نوێ قەرزەکان وەربگرینەوە، بەڵام ئێمە پێشنیازمان کرد لە مانگی نیسان وەریبگرینەوە و بەپێی بڕی قەرزی گەڕاوەش لە پارێزگاکان دەست بە پێدانی قەرز بکەینەوە.
بەپێی ڕێنماییەکانی سندووقی پشتیوانی لە پڕۆژە بچووکەکان، دەبێ‌ سوودمەندبوو هاووڵاتیی کوردستان بێت و تەمەنی لەنێوان 16 بۆ 35 ساڵ بێت، توانای بەڕێوەبردنی پرۆژەی هەبێت، کارمەندی حکومی و کەرتی تایبەت نەبێ. پرۆژەکەش دەبێت لە بواری بازرگانی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، کشتوکاڵ، گەشتیاری و هەندێ جۆری دیکە بێ.
هەر بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی سندووقەکە، بەرزترین ئاستی قەرز 15 ملیۆن دینارە. بڕی قەرزەکەش بەپێی خەمڵاندنی جۆری پڕۆژەکە دەگۆڕێت، پارەکەش بەدوو قۆناغ دەدرێت و دەبێت لە ماوەی شەش ساڵدا بگەڕێتەوە، وەرگرتنەوەشی دوای ساڵێک لە وەرگرتنی یەکەم قیست دەستپێدەکات، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە ماوەی دوو ساڵە وەرگرتنی قەرزەکان وەستێنراوە.
ستار محەممەد، گەنجێکی شاری سلێمانییە و پێشتر بەشێوەی کلاسیک لە ماڵەوە کونجیی دروست دەکرد و لە بازاڕ دەیفرۆشت، بەڵام لەساڵی 2012دا 10 ملیۆن دیناری لە حکومەت بە قەرز وەرگرت و ئامێرێکی پاکەتکردنی کونجیی کڕی.
ستار گوتی پێشتر کونجی لەسلێمانی لەسەر عارەبانە لە قاپی نایلۆندا دەفرۆشرا، زۆرجار تۆزی زۆری لەسەر دەنیشت، من لەڕێگەی کڕینی ئامێرێک لە ئێران بۆ یەکەمجار لە سلێمانی توانیم ئەم شێوازە بگۆڕم، کونجی بەنایلۆن ڕووپۆش بکەم و لەجیاتی قاپ لەکارتۆندا دایبنێم، کاتی دەرچوون و بەسەرچوونیشی لەسەر چاپ بکەم. دوای منیش چەند کارگەیەکی دیکە تەقلیدی کارەکەی منیان کردووە. بەهۆیەوە شێوازی ئامادەکردنی کونجی لە سلێمانی، لەکلاسیکەوە بۆ هاوچەرخ گۆڕا.
بەرهەمی ڕۆژانەی کارگەکەی ستار نزیکەی 30 کارتۆنە، وەک خۆی دەڵێت خواستێکی زۆر لەسەر بەرهەمەکەی هەیە، بۆیە بەنیازە پەرە بە کارگەکەی بدات. ستار گوتی زەوییەکم کڕیوە لە داهاتوویەکی نزیکدا کارگەکەم فراوان دەکەم و بەرهەمی زیاتر دەخەمە بازاڕ.
ئەو تاوەکو ئێستا 60%ی قەرزەکەی بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە، قیستەکانی دیکەش لەکاتی دیاریکراو دەگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکانی دیکەش لەو قەرزە سوودمەند ببن.
لە سنووری پارێزگای دهۆک 2442 گەنج سوودمەند بوون لە قەرزەکە، لەم ژمارەیە تەنیا 150یان خانمن. گوهدار عەبدوڵڵا یوسف بەرپرسی نووسینگەی دهۆکی قەرزی بچووک، دەڵێت لە چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار گەنج لە دهۆک بەهۆی ئەو قەرزەوە کاریان دەستکەوتووە.[1]
#10-01-2018#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 6,021 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-01-2018
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 10-01-2018 (7 ساڵە)
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: ئاۋەڎانکەرڎەی
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: ئابۇری
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 88%
88%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( سەریاس ئە‌حمەد )یۆ جە: 10-01-2018 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 10-01-2018 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:10-01-2018 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 6,021 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 1.219 چرکە(چرکۍ)!