سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، هەر هەبن و هەر سەرکەوتوو بن.
بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەلایەن #یانەی وەرزشی دهۆک# و پلەی دووەم لەلایەن #یانەی وەرزشی زاخۆ# لە جامی عێراق، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە دڵەوە و بە گەرمی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم کە بووە یەکەم و جامی عێراقی بەدەستهێنا، هەروەها پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکەم کە پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، دەستخۆشییان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، گەیشتنی هەردوو یانەکانی دهۆک و زاخۆ بەم ئاستە، جێی دڵخۆشی و شانازیی هەموو کوردستانییانە. هیوادارم ئەم ئاست و سەرکەوتنە گیانی وەرزشی لە کوردستان و عێراق بەگشتی بەهێز بکات.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، ڕووی قسەکانی لە هەردوو یانە دەکات و دەڵێت، هەر هەبن و هەر سەرکەوتوو بن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=