چوار شەهیدەکەی ئەمڕۆی کامپی مەخموور
باکووری کوردستان
- سێیەمین دانیشتنی دادگایی
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بینای زیندانی سینجانی ئەنقەرە دەستیپێکرد.
[1]
- دادگای ئیستەنبوڵ دەستی بە دادگاییکردنی ئەو ئەکادیمیسیانانە کرد، کە لە 2016دا بە بەیاننامەیەک ناڕەزایی خۆیان لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەربڕیبوو، کە تورکیا لە شارەکانی باکووری کوردستان ئەنجامی دەدان.
[5]
-
هەدەپەهەدەپە رایدەگەیەنێت، 1250 پارێزەر ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە کە لە دادگا داکۆکی لە دەمیرتاش بکەن، بەڵام هۆڵی دادگاییکردنەکە تەنیا 20 کەس دەگرێت.
[2]
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئەیلەم، شەهید ماهیرو شەهید ئارگەشدا، دوێنێ کاتژمێر 11:40 خولەکی نیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە دەوروبەری بازیدی سەربە
ئاگریئاگری، چالاکییەکیان دژی زرێپۆشێکی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا زرێپۆشەکەی سوپای تورک بەتەواوی تێکشکێندرا، سەربازەکانی ناو زرێپۆشەکەش کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان نەزنراوە.
[7]
باشووری کوردستان
- ئەمشەو لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخمورمەخمور تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکەدا 4 شەهید و 5 بریندار هەن. لەنێو کەمپی مەخمووری ئاوارەکانی باکووری کوردستان دوو هەزار و 700 خێزانی ئاوارە دەژین کە ژمارەیان 12 هەزار و 500 کەسە.
[1][5]
- لە گوندی هۆپەی شێروان مەزن لە سنووری قەزای
مێرگەسۆرمێرگەسۆر، بۆمب بە ئۆتۆمبێلی دوو هاونیشتمانیدا دەتەقێتە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن.
[5]
-
بومەلەرزەبومەلەرزەیەک شاری
سلێمانیسلێمانی و دەوروبەری هەژاند، کە سەرنتەری بومەلەرزەکە شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان بووە و پلەکەی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە.
[1]
- دیاردەی هەوری ئەندولاتۆس ئەسپیراتۆس لە ئاسمانی باشووری کوردستان دەرکەوت، کە بە دیاردەیەکی ناوازە ناسێنراوە.
[2]
- بەهۆی ئه و بومەلەرزەیەی کە ئەم بەیانیە لەشارەکانی هەرێمی کوردستان ڕویدا، ژمارەیەک خوێندنگەی
هەڵەبجەهەڵەبجە خوێندکارەکانیان ناردە ماڵەوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەکانیش ڕایدەگەیەنن، لەپێناو سەلامەتی خوێندکاراندا ئه و کارەیانکردوە.
[6]
- ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی پەرلەمانی بەغدا ئاشکرایدەکات، سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی ناوەندی عێراق کردووە کە گۆڕانکاری لە ڕەشنوسی
بودجەبودجەی 2018 بکات و پشکی هەرێمی کوردستان زیادبکاتەوە.
[2]
- بەهۆی قیرتاونەکردنی رێگای گوندەکەیان، دانیشتوانی گوندی
قوڵقوڵەقوڵقوڵە لە سنووری شارەدێی ئاشتی لە شارۆچکەی
کۆیەکۆیە، ڕێگای سەرەکی کێڵگەی
نەوتنەوتی شیوەشانیان داخست.
[3]
- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی
گەرمیانگەرمیان ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی
کفریکفرییەوە دەست بەسەر چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا دەگیرێت کە چەندین گوللە هاوەن و تەقەمەنی تێدابووە.
[4]
- بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆنفرانسی زانستیی دەرمانسازی لە
هەولێرهەولێر بەڕێوەدەچێت.
[5]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت کاری ئەمریکا نییە فشار بکات تاوەکو ئه و دانسوتانانە بکرێن.
[2]
-
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەت رەزامەندی نیشانداوە لەسەر وەرگرتنی 305 خوێندکاری
کەرکووککەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
[5]
- لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق جەختدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان ئێستاشی لەسەر بێت، بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە. لیژنەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕێکی باشی نەوت دەچێت بۆ وڵاتانی دراوسی و ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەردەوام، بێ ئەوەی بەغدا ئاگاداری وردەکارییەکانی بێت.
[2]
- چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی کازم، کە ناسراوە بە
تاکور زەردەشتیتاکور زەردەشتی، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.
[7]
- وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ئاشکرایدەکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە، خاڵە گومرگییەکان رادەستی بەغدا بکات، بەڵام لە رێگەی لیژنەیەکی تەکنیکی و بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا.
[2]
- لە گەڕەکی کوردستان (فەیلەق) لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللە لە (رائید سامر عەبدولنەبی جەسام) کراوە کە ئەفسەرە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
کەرکوککەرکوک و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
[2]
- لە شاری سلێمانی بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی و پۆلیس هێرشیان کردە سەر بەشێک لە عارەبانەچییەکانی سلێمانی و دوو عارەبانەیان وەرگەڕاند و شتەکانیان ڕشت.
[7]
- وەزیری وزەی روسیا ئاشکرايدەکات هیچ کۆسپ و رێگرییەک لە بەردەم کارکردنی هەردوو کۆمپانیای گازپرۆم و لۆک ئۆیل لە هەرێمی کوردستان نیە، و عێراق لاری نیە لەکارکردنیان.
[2]