ناو: ڤەژەن
نازناو: کشتۆ
ناوی باوک: سەباح
ڕۆژی لەدایکبوون: #26-01-1998#
شوێنی لەدایکبوون: کۆمەڵگەی #شاریا# #دهۆک#
$ژیاننامە$
ڤەژەن کشتۆ لە ڕۆژی 26-01-1998 لە شاری دهۆک/باشووری کوردستان لە دایک بووە، هەر لە منداڵییەوە حەزی لە نووسین و خوێندن بووە، ڤەژەن دەرچووی کۆلیژی دهۆکە، بەشی پەروەردەی تایبەت، دەرچووی ساڵی 2019یە بە ئەنجامێکی زۆر باش. ڤەژەن لە #22-05-2020# هاوسەرگیری کرد و لە ئێستا دا خاوەن یەک مناڵە( کوڕ) بە ناوی ڤینۆس، ڤەژەن بە باشی زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی قسە دەکات، هەروەها شارەزاییەکی زۆر باش لە بواری تەکنەلوژیای سەردەم هەیە. هەروەها ڤەژەن یەکەم کەسی کوردی ئێزدییە لە مانگی 5ی ساڵی 2023 بووە بە هاوکاری ڕێکخراوی کوردپێدیا، ڤەژەن کشتۆ گرنگیەکی تایبەت بە شوێن و کەسایەتی ئێزدی دەدات و بەردەوام تۆمار دەکات، بە تایبەت قوربانیانی جینوسایدی شنگال.[1]
Aquest element està escrit en llengua (کوردیی ناوەڕاست), feu clic a la icona

per obrir-lo en l'idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Aquest article s'ha vist 103,388 vegades
Escriu el teu comentari sobre aquest article!