«ئەشرەفاغای ڕەباتی» پیاوێکی بەناوبانگ و دیار بوو. لە سەردەمی تورکەکانا حکومەتی ئەستەمبوڵ ئەکاتە سەر والی #موسڵ# کە بیگرن و بە دەستی بەستە بینێرن بۆ ئەستەمبوڵ؛ چونکە ئاوی لە حوکومەتی ئەستەمبوڵ لە وڵاتی سەنگاودا لێڵ کردووە. والی ئەمر ئەکاتە سەر قائمقامی #کەرکووک# کەبچی بیگرێ.
قائیمقام بەخۆی و دووسەد ئیستر سوارەوە لە ناکاو ئەدا بەسەر «ڕەبات» داو ئەچێتە ماڵی ئەسرەفاغا خۆی لە ماڵ نابێ. دەمی نیوەڕۆ ئەبێ. «شەمسەخانی» کچی کاکل ئاغای فارساغا خێزانی ئەشرەفاغا ئەبێ. نانی نیوەڕۆ ئەنێرێتە دیوەخان. دووسەد سینی، هەر سینییەک بریانییەکی لەسەرە. لە ماوەیەکی زوودا ئەم نانە بەم جۆرە حازر ئەبێ.
چنان ئەخورێ. پاشان قامئمقام سەرێک ئەخاتە بەر خۆی و ئەڵێ: «سوار، سواربن، زۆر حەیفە خانەدانی وا کە ژنی وای تێدا هەبێ کوێر بێتەوە. من بۆ گرتنی ئەشرەفاغا هاتبووم، بەڵام شاژنی شەمسەخان نەیهێشت کە ئەم خانەدانە کوێر بێتەوە». ئیتر لێ ئەدا ئەڕوا وڵامی والی ئەداتەوە کە هەر شتێک لە وڵاتی سەنگاو ڕویدا لە ئەستۆی من بێ. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 291 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!