ناوچەی محەمەدیار لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێک لە دوو ناوچەی شارستانی نەغەدەیە کە لە پارێزگای #ورمێ# لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان# لە ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم ناوچەیە لە دوو گوندەواری حەسەنلو و مەھدی پێکھاتووە.
لە ئەم ناوچەیە یەک شارۆچکە ھەیە کە شارۆچکەی #محەمەدیار#ە.
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم ناوچە (21744) کەس (10989) نێر و (10755) مێ و (4881) خێزان پێکھاتووە.
دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لە کورد و ئازەری پێکھاتووە.
کۆی گوندەکانی ئەم ناوچەیە (36) گوندە کە (9) گوندی کوردنشینە و (22) گوندی ئازەرینشینە و (5) گوندی تێکەڵە.
=KTML_Bold=پێکھاتەی کارگێڕی:=KTML_End=
شارەدێی حەسەنلو.
شارەدێی مەھدی.
=KTML_Bold=شارەدێی حەسەنلو/
لە 19 گوند پێکھاتووە:=KTML_End=
-حەسەنلو، نەغەدە (ناوەند).
-ئاقابیگلو.
-ئەمینلو.
-بارانی عەجەم.
-بارانی کورد.
-تابیە.
-تازەکەندی دیم.
-تەلیقان.
-حاجی باغلو.
-حاجی فەیروز.
-دلمە.
-شونقاڕ.
-شیروان شەلی.
-شیرین بوڵاغ.
-شێخ ئەحمەد.
-عەجەملو.
-عەزیم خانلو.
-کارێزی عەجەم.
-وەزنێ، نەغەدە.
=KTML_Bold=شارەدێی مەھدی/
لە 17 گوند پێکھاتووە:=KTML_End=
-شەھرەکی مەھدی (ناوەند).
-ئادی.
-تازەکەندی جەبەل.
-حەیدەراوا، نەغەدە.
-داش دوورگە.
-دوورگەی ئۆروزخان.
-دوورگەی لوتفوڵا.
-سەرالی خواروو.
-سەرالی سەروو.
-فەروخ زاد.
-قەرەقەساب.
-قەڵات، نەغەدە.
-گردەقیت.
-گۆل، نەغەدە.
-مەمیند.
-نیزام ئاوا.
-یادگاریان. [1]