«ئەحەی ناسر» هەبوو، یەکێ بوو لە گوویەندە بە ناوبانگەکانی #سلێمانی#. ئەم ئەحەی ناسرە هەر لە زووەوە لە لای ئەحمەد بەگی مەحموو پاشا، ڕۆژگارێکی زۆریان پێکەوە ڕابواردبوو؛ بەڵام هەموو خەڵات و بەراتێکی لە لایەن ئەحمەد بەگەوە هەی ئافەرین بوو و هیچی تر!
ئەحەی ناسریش ڕووت و قووت و پەرێشان، لەمە بە تەواوی وەڕەز ببوو.
ڕۆژێک ئەچێتە بازاڕی هەڵەبجە و ئەچێتە سەر دووکان چاوەڕێی پارەکەی ئەکا. ئەمیش دەست ئەکا بە گیرفانیا و دەستی دەردێنێتەوە و درێژی ئەکا بۆ کابرای دووکاندار. کابراش دەست ڕائەکێشێ، پێنج ئافەرین ئەژمێرێتە سەر دەستی! کابرا واقی وڕ ئەمێنێ ئەڵێ: برا ئەوە چەند زەمانە لە لای ئەحمەد بەگم لە ئافەرین زیاتر هیچم وەرنەگرتووە؛ بۆم دەرکەوتووە پارە لە لای ئەو ئافەرینە. ئەوا منیش هێناومە خەرجی ئەکەم. ئەگەر ئەزانی ناچێ، بچۆ بۆ لای ئەحمەد بەگ! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 603 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!