ئەحەی کڕنوو جارێک گەڕ بە کابرایەکی #شارباژێڕ#ی دا ئەئاڵێنێ بارە مێوژێکی لێ لائەدا. ئەبێ بە هەرایان و ئیشیان ئەکەوێتە شکات و شکاتکاری، ئەچن بۆ لای قازی. حاجی ئەحمەد بەستووگەیەک پڕ ئەکا لە توێکڵە گوێز و سەرەکەی پڕ ئەکا لە ڕۆن و ئەیبا بۆ قازی. قازی کووپەلە ڕۆن ئەبینێ بە لای حاجی ئەحمەدا دای ئەتاشی و پسووڵەی ئەداتێ کە ئەم حەقە هی حاجی ئەحمەدە.
حاجی ئەحمەد لێ ئەڕوا و بارە مێوژی شارباژێڕی ئەخوا. زۆری پێناچێ قازی تێئەگا کە کووپەڵە چی تێدایە. ئەنێرێتەوە بە شوێن ئەحەی کڕنوودا کە پسووڵەکە بێنێتەوە سەهوێکی تێدایە بۆی چاک کەم. ئەحەی کڕنووش وەڵامی بۆ ئەنێرێتەوە ئەڵێ: سەهو لە پسووڵەدا نییە، ڕەنگبێ سەهو لە کووپەڵەدا بێ، با هەر لە گووپی بدا![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 206 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!