ناونیشانی بابەت: (فاتەڕەش)... فەرماندەی جەنگاوەرانی کورد دژی داگیرکەران
ئامادەکردنی: #عەزیز مورادی#
بەدرێژایی مێژوو ژنانی کورد سەلماندوویانە پێشەنگی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوین بوون. مینورسکی، مێژوونووس لە کتێبی (کوردەکان نەوەی مادەکان) لەوبارەیەوە دەڵێت: ژنانی کورد ئازا و ئازادن، بە بوێری و ئازایانە لەناو کۆبوونەوەکان دادەنیشن و لەگەڵ پیاوان قسە دەکەن. ژنی کورد پاکداوێنە، بە پێچەوانەی ژنانی فارس و تورک کە لەوبارەیەوە درۆ دەکەن.
(فاتمە خانی گەڵواخی) ناسراو بە (#فاتەڕەش#) یەکێک لەو ژنانەیە کە مێژوو شانازیی پێوە دەکا. ئەم شێرەژنە، یەکێک لە فەرماندە ناسراوەکانی جەنگ بووە دژی رووسەکان لە سەردەمی رەزاشا. لە جەنگی (سنجرخان) دژی رووسەکان کە شەڕەکە رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و دواجار شەهیدبوونی ئەو سەرکردەئازایەی کوردی لێکەوتەوە؛ بۆ ئەوەی نائۆمێدی باڵ بەسەر سوپای کورد لە رۆژهەڵات نەکێشێ، فاتمەخانی گەڵواخی دژی رووسەکان شۆڕشێک بەرپا دەکا و سەدان جەنگاوەر لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە و ناهێڵێ رووسەکان لە داگیرکاریی زیاتر بەردەوام بن.
فاتەڕەش لە یەکێک لە شەڕەکان لەنزیک گوندی #زاخە# بریندار دەبێ و لەناو ڕەشماڵێک دەیخەوێنن، بۆ ئەوەی خێراتر چارەسەر وەربگرێ، بەڵام هەواڵی پێدەگات کە رووسەکان لە گوندێکی ناوچەکە خەریکی تاڵانی کردنن، بۆیە فاتەڕەش هاواردەکات: «هەرچی دەواودەرمانە فڕەی بدەن، بەرەو پیری مەرگ دەچم لەبەرامبەر دوژمنم، بەڵام دانانیشم بۆ چارەسەر وەرگرتن.
ئەم فەرماندە ئازایە، خێرا خۆی دەگەیەنێتە بەرەکانی جەنگ و لەنزیک گوندی غەیبی سوور لە چەندین لاوە هێرش دەکاتەسەر دوژمن و گورزی جەرگبڕیان لێدەوەشێنێ، بەجۆرێک کە رووسەکان ناچار دەبن لەدەوروبەری شاری سنە پاشەکشە بکەن. زیرەکی و لێهاتوویی فاتەڕەش وایکرد پاش چەند مانگ لە شەڕکردن، رووسەکان شکستی گەورە بەخۆیانەوە ببینن و سەرکەوتن بۆ جەنگاوەرانی کورد بێ. لەشکری رووسەکان لە ترسی فاتەڕەش بۆ ماوەیەک لە بەرزاییەکانی کێوی شێخ شەرەف دەمێننەوە و ناوێرن لەو کێوە بێنەخوار، بۆیە ئاو و خواردنیان نامێنێ و زیاترینیان لە برسا دەمرن، یان وەک دیل خۆیان رادەستی سوپاکەی فاتەڕەش دەکەن.
دواجار لە یەکێک لە شەڕەکان، ئەم شێرەژنە لەنزیک کانی نیوەڕۆژە بەهۆی سەرما و سۆڵە و گیرخواردن لەناو بەفر بۆ ماوەی چەند رۆژ لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێکانی رەق دەبنەوە و گیانیان لەپێناو نیشتماندا بەخت دەکەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,004 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!