فەرمانگەیەکی حکومی کولتووری مێژووییە، لە ڕێکەوتی#09-09-2012# کراوەتەوە و دامەزراوە.
-#هابیل حاجی ئەحمەد# تا ئێستا ساڵی (2024) بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتەکەیە:
لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی #سلێمانی#-#وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان#ی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#ە.
گرنگی دەدات بە دۆسیەی ئەنفال و تاوانەکانی دیکەی جینۆسایدی دژ بە گەلی کورد.
=KTML_Bold=شوێن=KTML_End=
دەکەوێتە هەرێمی باشووری کوردستان، لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#ی پارێزگای سلێمانی، لە (بناری مەقان)، لەسەر ڕووبەری (48) دۆنم زەوی درووستکراوە، ڕووبەری بینای مۆنۆمێنتەکە (4000) مەترە، ڕووبەری سەوزاییەکەی (15000) مەترە.
ساڵی 2012 لەسەر میلاکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان (86) فەرمانبەری بۆ دامەزرێنراوە.
سەرجەم فەرمانبەرەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانن، کە (64)یان باوکیان شەهید یا ئەنفالکراوە. مۆنۆمێنتەکە لە (7) ڕۆژی هەفتەدا پێشوازی لە میوانانی ناوخۆ و بیانی دەکات، دەیان شاندی جیاجیا لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە سەردانیان کردووە.
=KTML_Bold=ناساندنی بەشەکانی مۆنۆمێنتەکە=KTML_End=
1-مۆزەخانە پێکهاتووە: لە مۆزەخانەی ئەنفال، مۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەکانی جەنگی دژی #داعش#، مۆزەخانەی ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی کە لەسەر پڕۆسەی ئەنفالدا بەکارهێنراون.
2-ئەرشیف و دۆکیۆمێنت.
3-باخچەکان.
4-هونەری.
=KTML_Bold=لۆگۆی مۆنۆمێنتی ئەنفال=KTML_End=
وەک سیمبۆڵی ئەنفالکراوان دەناسرێت. بەرزاییەکەی (14) مەتر و پانییەکەی (4) مەترە.
وەک هێمایەک بۆ ڕۆژی #14-04-1988# کە بە ساڵیادی تاوانی ئەنفال دیاری کراوە، چونکە تەنیا لەو ڕۆژەدا زیاتر لە (20) هەزار کەس ئەنفالکراون.
لۆگۆکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە:
بەشی یەکەم: بەشی سەرەوەیەتی، دایکێکە منداڵێکی لە باوەشدایە، لە چێرۆکی ڕاستەقینەی شاڵاوەکانی ئەنفال لە گرتووخانەی #تۆپزاوا#ی خوارووی #کەرکووک# وەرگیراوە، کە لە کاتی جیاکردنەوەی (ژن، پیاو و منداڵ) سەربازە ئێراقییەکان بەزۆر دەیانەوەێت منداڵەکەی لە باوەشی دایکی وەربگرن، ببێت بە (=KTML_Bold=خۆراکی سەگەکانی گرتووخانەکە=KTML_End=).
بەشی دووەم: بەشی دووەم پێکهاتووە لە سێگۆشەیەک کە دوو واتای هەیە:
یەکەم: بە واتای ژمارە (8)ی کوردی دێت، کە واتای (8) قۆناغەکەی شاڵاوی ئەنفال دەدات.
دووەم: بە واتای نەخشەی سەربازی تاوانی ئەنفال دێت، کە لە شێوەی سێگۆشەدا بووە.
=KTML_Bold=لۆگۆکە بەرانبەر کۆمەڵگەی-شارەدێ #شۆڕش# دانراوە، کە زۆرینەی کەسوکاری ئەنفالکراوان لەو کۆمەڵگەیە نیشتەجێن.=KTML_End=
=KTML_Bold=گۆڕستانی ئەنفالکراوان=KTML_End=
نزیکەی (1000) ڕووفاتی تێدایە:
-لە گۆڕستانەکەدا، (730) ڕووفات لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە لە بیابانی (مەهاریی) پارێزگای (دیوانیە)ەوە، لە چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ دا دۆزراونەتەوە و هێنراوەنەتەوە بۆ کوردستان و گۆڕستانی مۆنۆمێنتەکە. کە لە #29-05-2012# بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومی هەرێم و نوێنەری وڵاتان، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی مۆنۆمێنتەکەدا بەخاک سپێردراونەتەوە. بەپێی بەڵگەی دۆزراوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان، ڕووفاتەکان سەرجەمیان خەڵکی (چەمچەماڵ، #قادرکەرەم# و #قەرەهەنجیر# بوون).
-بەشێکی دیکە لە گۆڕستانەکە، ڕووفاتی (104) منداڵ و دایکێکی دووگیانی تێدایە، کە سەرجەمیان لە گرتووخانەی #دوبز# لە ساڵی 1988 لە کاتی تاوانی ئەنفال دا لەبەر (برسێتی، تونێتی و سەرما)دا گیانیان لەدەست داوە.
-دوو ڕووفاتی دیکەی تێدایە، بە جیا دۆزراونەتەوە، ناسنامەیان پێ بووە، خەڵکی چەمچەماڵ بوون.
=KTML_Bold=مۆزەخانەی قوربانییانی ئەنفال=KTML_End=
بە پشتگیری #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# ئەم بەشە لە ڕێکەوتی (#16-01-2017#) کراوەتەوە.
-سوود لە ئەرشیفی مۆزەخانەی (#ئەمنەسوورەکە#، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، مۆنۆمێنتی ئەنفال و ڕۆژنامەنووس #ئەسعەد جەباری# وەرگیراوە).
-سەرجەمی زانیاریی و وێنەکانی ناو مۆزەخانەکە تایبەتن بە تاوانی ئەنفال، بە زمانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی)، لەسەر دیواربەندەکان ڕاگیراون.
-لە شووشە بەندێکدا، کەلوپەلی ناوگۆڕەبەکۆمەڵەکان و نەخشەی سەربازیی سەرجەم قۆناغەکانی ئەنفال نمایش کراوە.
-ناوی زیاتر لە (23000) هەزار ئەنفالکراوی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان لەسەر دیواربەندێک نووسراوەتەوە.
-بەڵگەنامەکانی سەردەمی ڕژێمی #بەعس#، وێنەی دەربازبووان و وتەیان لە تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامەی (الثورة) و بەشێک لە وێنەی ئەنفالکراوانی سەرجەم ناوچەکانی کوردستانی تێدایە.
-گۆڕێکی بەکۆمەڵی هونەری هاوشێوەی ئەو گۆڕانەی ئەنفالکراوانیان تێدا شەهیدکراون، نمایشکراوە.
-نەخشەی سەربازی هەر هەشت قۆناغەکەی پڕۆسەی ئەنفال دانراون.
-وێنەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان دانراون.
KTML_Boldمۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەکانی جەنگی دژی داعش=KTML_End=
لە ڕێکەوتی #29-04-2016# ئەم بەشەکراوەتەوە.
بە هاوکاری کۆمپانیای (ماس) نۆژەنکراوەتەوە، ساڵی (2021) بەشێوەیەکی زانستی شووشەبەند کراوە.
-تێیدا کەلوپەل و جلوبەرگی ساتی شەهیدبوونی زۆرینەی شەهیدانی شەڕی گرووپی تیرۆرستی داعشی تێدایە و نمایشکراوە.
KTML_Boldمۆزەخانەی ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازی=KTML_End
لە ڕێکەوتی #24-01-2018# بە هاوکاری هێزەکانی پشتیوانی دووی سەربە یەکەکانی هێزەکانی (70)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان درووستکراوە.
-بەشێک لەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەی تێدا نمایشکراوە، کە ساڵی (1988) تاوانی ئەنفالیان پێ ئەنجام دراوە.
KTML_Boldپەرتووکخانە=KTML_End
-یەکەمین پەرتووکخانەیە، لە کوردستان تایبەت بێت بە جینۆساید.
-پەرتووکخانەکەی مۆنۆمێنتی ئەنفال، هەزاران پەرتووک و ناونیشانی جۆراوجۆری تێدایە، بەشی هەرە زۆری تایبەتە بە جینۆسایدی گەلی کورد.
-بووەتە سەرچاوەیەکی باش و گرنگ بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، سوودی لێوەردەگرن بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانیان، بەتایبەت بۆ خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا)، هاوکاری چەندین خوێندکاری دکتۆرا و ماستەرکراوە، لەلایەن هاوکارانی پەرتووکخانەکەوە.
KTML_Boldهۆڵی کۆبوونەوە و کۆنفرانس=KTML_End
-هۆڵی کۆنفرانسی مۆنۆمێنتی ئەنفال، یەکێکە لە گەورەترین هۆڵەکانی باشووری کوردستان.
-چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانس و چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دراوە، بەتایبەتیی لەسەر پرسی جینۆسایدی گەلی کورد.
-لە هۆڵەکەدا: (935) کۆرسی تێدایە، لەگەڵ (20) ئامێری وەرگێڕان بۆ میوانانی بیانی، دەتوانرێت وەرگێڕان بۆ (7) زمانی جیاواز لە ڕێگەی وەرگێڕەکانی مۆنۆمێنتەکەوە بکرێت.
-کورتەفیلمی بەڵگەنامەیی لەبارەی تاوانی ئەنفال، بە ژێرنووسی (عەرەبی و ئینگلیزی) بۆ میوانەکان نمایش دەکرێت. [1][2][3]