پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، #هەولێر# هەمیشە شارێکی میوان دۆست بووە بەڵام تاقەتیان نییە ئەمڕۆ 09-02-2024 پێشوازی لەو میوانانە بکەن. پەڕڵەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێش دەڵێت: خەڵکی هەولێر هەمیشە باوەشیان کردووەتەوە بۆ میوانەکانی قسەکانی پارێزگاری هەولێر بۆچوونی خۆی و حزبەکەیەتی کە بە زەبری هێز خۆیان سەپاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە #09-02-2025#، #ئومێد خۆشناو#، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە چوونی مامۆستایانی ناڕازی بۆ شاری هەولێر ڕایگەیاند، شاری هەولێر هەمیشە شارێکی میوان دۆست بووە بەڵام تاقەتیان نییە پێشوازی لەو میوانە ڕەزاقورسانە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، شاری هەولێر خەریکی کاروکاسبی و ژیانی ئاسایی خۆیەتی و بە دڵنیاییەوە بەپێی ئەو یاسایەی کە هەیە ڕووبەڕووی ئەو مامۆستایانە دەبینەوە.
هاوکات، #کاوە عەبدولقادر#، پەڕڵەمانتاری پێشووی #نەوەی نوێ# ڕایگەیاند، خەڵکی هەولێر هەمیشە باوەشیان کردووەتەوە بۆ میوانەکانی قسەکانی پارێزگاری هەولێر بۆچوونی خۆی و حزبەکەیەتی کە بە زەبری هێز خۆیان سەپاندووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە بەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە #سلێمانی# و بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەوە بە مەبەستی گەیاندنی دەنگی ناڕازیان بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوتن. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 346 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!