هەستیار قادر
#ئەحمەد شەرع# ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ هەسەدە دەکەن لەبارەى ناوچەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتى سووریا تاوەکوو دواتر بچنە نێو هێزى حکومى. دەڵێت: کورد بەشێکى دانەبڕاون لە پێکهاتەکانى سووریا.
ئەحمەد شەرع، فەرمانڕەوای ئیدارەى نوێى سووریا ڕایگەیاند، دەیانویست گواستنەوەى دەسەڵات لە سووریا بەشێوەیەکى نەرم بێت و گوتى: ئازادکردنى سووریا بۆ 50 ساڵى داهاتوو گەرەنتى ئاساییشى ناوچەکە دەکات.
ئەحمەد شەرع، ئەو قسانەی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵى عەرەبییە کرد. پێشبینی کرد ئامادەکردن و نووسینەوەى دەستوورى نوێى سووریا سێ ساڵ بخایێنێت و هەڵبژاردنیش چوار ساڵى پێویست بێت، وتیشی، هەر هەڵبژاردنێکى درووست، پێویستى بە سەرژمێریى گشتیى دانیشتووانە و ئەوەش کاتى دەوێت.
8ی کانوونى دووەم، دواى ئەوەى گرووپە چەکدارەکانى سەربە دەستەى تەحریرى شام چوونە دیمەشقى پایتەختەوە، دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا ڕووخا. فەرمانڕەوای ئیدارەى نوێى سووریا ڕایگەیاند: دەستەى تەحریرى شام هەڵدەوەشێندرێتەوە و ئەوەش لە کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى ڕادەگەیێندرێت.
ئێستا لە سووریا حکوتێک بۆ قۆناخى ڕاگوزەر پێکھێندراوە لە برى حکوومەتى پێشووى سووریا.
ئەحمەد شەرع ئاشکرای کرد، ئیدارە نوێیەکەى دانووستاندن لەگەڵ هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) دەکات بۆ چارەسەرى کێشەى باکوورى ڕۆژهەڵاتى سووریا، تاوەکوو دواتر ئەو هێزە ببێتە بەشێک لە هێزى چەکدارى حکومی.
ئەحمەد شەرع گوتى: کورد بەشێکى دانەبڕوان لە پێکهاتەکانى سووریا و وڵات دابەش ناکرێت.
لەبارەى تێڕوانینیان بۆ ڕۆڵى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، ئەحمەد شەرع هیواى خواست کە ئەو وڵاتە بە دەستوەردانەکانى لە ناوچەکەدا بچێتەوە و دووبارە پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیدا بکات: ئیدارەى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ئەرکى خۆیان بەرانبەر بە بارەگاکانى ئێران بەجێگەیاند و پێشبینی لێدوانی ئەرێنییان لە تاران دەکرد.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 417 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!