ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی 2024ی شەتڕەنجی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سەلالە لە وڵاتی عەمان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و لە جەولەی پێنجەمی یارییەکانی، بیرمەندە پێشمەرگەکان ڕووبەڕووی یانەی ئەبوو زەبی ئیمارات بوونەوە.
لەو یارییەدا کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #07-10-2024# و لەنێو هۆڵی هۆتێل پلازا بەڕێوەچوو کوڕانی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی #ئەسعەد ئیسماعیل# -ی سەرپەرشتیاریان توانیان بە ئەنجامێکی گرنگ یانە ئیماراتییەکە تێپەڕێنن دوای ئەوەی بە 3-1 خاڵ زەنگی سەرکەوتنیان لە جەولەی پێنجەمی یارییەکانیاندا لێدا.
ئەمە و بەو سەرکەوتنەیان یاریزانان، (#ئاکار عەلی#، #زۆزگ سەڵاح#، ئەحمەد، #ئاریان عەلی# و موعەزەز) توانیان هەنگاوێکی سەخت ببڕن و بگەنە نزیک نازناو و میدالیا ئاڵتونەکان.
جێگەی باسە لە سەرەتای دەستپێکی یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە کوڕانی پێشمەرگە پێنج یاریان ئەنجام داوە و ئەنجامەکانیان بەم شێوەیە بووە.
پێشمەرگە × مەسیرەی سەڵتەنە عەمان -3,5 خاڵ بەرانبەر 0/5 خاڵ
پێشمەرگە × سوهامی یەمەنی -4 خاڵ بەرانبەر 0 خاڵ
پێشمەرگە × شاریقەی ئیمارات -2,5 خاڵ بەرانبەر 1,5 خاڵ
پێشمەرگە × بردی سووری -3 خاڵ بەرانبەر 1 خاڵ
پێشمەرگە × ئەبوو زەبی ئیمارات -3 خاڵ بەرانبەر 1 خاڵ
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 466 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!