بە مەبەستی بەشداری لە پاڵەوانێتی کاراتێی وڵاتانی ئاسیا کە یارییەکانی لە شاری هانگژۆی وڵاتی چین بەڕێوە دەچێت، شاندی کاراتێی هەڵبژاردەی ئێراق لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی #بەغدا#ی نێودەوڵەتییەوە گەشتی ئەو وڵاتەی ئاسیای کرد کە #شڤان عوسمان#ی کاپتنی تیمی کاراتێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# هاوشاندیانە.
سەبارەت بە بەشداری پاڵەوانەکەی پێشمەرگە لەو پاڵەوانێتییەدا توانا سەعید کارگێڕی تیمی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، هەمیشە لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی کاراتێی ئێراق دا یاریزانانی پێشمەرگە پشکیان هەبووە و خۆشبەختانەش بۆ ئەم پاڵەوانێتییە بەهێزە کە ڕکابەرییەکانی لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەی دەبێت شڤان عوسمان یاریزانی پێشکەوتووی تیمەکەمان و کاپتنی یانەی پێشمەرگە بۆ یاری کۆمێتە (قیتال) لە کێشی قورس +84 کغم یاری دەکات.
هەروەک وتیشی بڕیارە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە ڕێکەوتی #20-09-2024# دەست پێبکات و تێیدا هەڵبژاردەی ئێراقی بۆ یارییەکانی کاتا و کۆمێتەی کوڕان بەشداری کردووە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 375 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!