لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق و لەنێو بارەگای لیژنەی ئۆڵۆمپی و بە ئامادەبوونی نوێنەری یانەکانی (پێشمەرگە، ناسریە، جۆلان، ڕومادی، 0(الکرمە)، دیالی، مەسافی ناوەڕاست و ئیتیسالات) کۆبوونەوەی هونەری و تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوون.
لەو کۆبوونەوەیەدا و بڕیار درا کە یانەکانی بەشداری دابەشی سەر دوو کۆمەڵە بکرێن و لە هەر کۆمەڵەیەک تیمی خاوەن نازناوی بگاتە یاریەکانی خولی پیشەگەران بۆ وەرزی داهاتوو.
ئەمە و دوای ڕاکێشانی تیروپشک، یانەکانی (ناسریە، جۆلان، ڕومادی و (الکرمە)) کەوتنە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکان و هەرچی یانەکانی (دیالی، پێشمەرگە، مەسافی ناوەڕاست و ئیتیسالات) بوو لە کۆمەڵەی دووەم خۆیان بینییەوە.
سەبارەت بە دەستپێکی یارییەکانی خولەکەش سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی، یارییەکانی خولەکە لە ڕێکەوتی #14-06-2024# دەست پێدەکات و بە خشتەی دیاریکراو یارییەکان بەڕێوە دەبەین تا بەوردی چاودێری یارییەکان بکەین و هیچ هەڵەیەک ڕوو نەدات.
ئەمە و (فیراس متشر)ی سەرۆکی لیژنەی پێشبڕکێکان وتیشی، خولەکە لەم قۆناغەدا بە شێوازی چوون و هاتن دەبێت و یانەی خاوەن زۆرترین بردنەوە و خاوەن خاڵ ڕاستەوخۆ دەکاتە خولی پیشەگەران و هەروەک باشترین تیمی خاوەن پلەی دووەم یاری پلەی ئۆف ئەنجام دەدات لەگەڵ یانەی خاوەن پلەی (18)ی ڕیزبەندی لە خولی پیشەگەران. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 310 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!