نەخۆشییە دەروونییەکان یەکێکە لە نەخۆشییە ترسناکەکانی نێو مرۆڤایەتی، زۆر لایەن یان باری دەروونی هەیە بە نەخۆشی دەناسرێت وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و بوونی پەستانێکی زۆر لەسەر مێشک.
توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نزیکەی 120 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوون، کە لە %15-25 خانمانن و %10-15 لە پیاوانن، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی یان بەرزبوونەوەی ماددەیەکی کیمیایی لە مۆخدا بەناوی نویروترانسیمترات.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی simplemost چەند بارودۆخێکی بڵاوکردووەتەوە کە تەنیا ئەو کەسانە لێی تێدەگەن کە تووشی خەمۆکی بوون.=KTML_End=
1. دڵتەنگی بە واتای ئەوە نایەت کە تووشی خەمۆکی بوویت، دوو شتی زۆر جیاوازن.
2. مەرج نییە هۆکارێکی ڕوونت هەبێت بۆ ئەوەی تووشی خەمۆکی بیت.
3. ئەگەر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دڵخۆش بیت بە واتای ئەوە نایەت خەمۆکیت چارەسەر بووە.
4. لەبیری دەکەن کە کەسانی دیکە بایەخیان پێ دەدەن یان نەخێر.
5. بایەخ بە تەندرووستی جەستەیان نادەن و لایان گرنگ نییە.
6. هەندێک ڕۆژیان بە هەفتەیەک لێ دەڕوات.
7. ئەو شتەی کە ئەوان دەیانەوێت دڵخۆشی نییە، بەڵکوو تێگەیشتنە لە خۆیان.
8. نایانەوێت دەربارەی خەمۆکی بدوێن و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
9. جێهێشتنی ماڵ قوورسترین شتە بۆیان.
10. خەمۆکی شتێک نییە بۆ هەمیشە بمێنێتەوە، کاتی دەوێت بەڵام چارەسەر دەبێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 941 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!