خوێندنەوە چالاکییەکی چێژبەخش و خۆشە، کاتێک لە کەسێکدا دەبێت بە خولیا، ئەو کەسە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە کەسانی دیکە جیادەکرێتەوە.
=KTML_Bold=ئەم تایبەتمەندیانە لەو کچانەدا هەیە کە خوێنەرن:=KTML_End=
1. کەسانێکی زیرەکن و زانیارییان زۆرە، گفتوگۆ کردن لەگەڵیان دەکرێت چەندین سوودت پێبگەیەنێت.
2. کەسانێکی تێگەیشتوون و تێڕوانینێکی جیاوازیان هەیە لەبارەی ژیانەوە، کە بەردەوام حەز دەکەن زانیاری نوێ بزانن.
3. کەسانێکن حەز بە داهێنان دەکەن و بەردەوام بیرۆکەی جیاوازیان هەیە، ئەمەش وا دەکات ژیانیان پڕ بێت لە سەرکێشی.
4. متمانەیان بەخۆیان هەیە، چاوەڕێی ئەوە نین کەسانی دیکە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەن.
5. پێویستیان بەوە نییە بەردەوام کەسیک هەبێت لەگەڵیان، چونکە کاتێک بە تەنیان دەخوێننەوە و ئەمەش دڵخۆشیان دەکات.
6. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیان هەیە، ئەمەش وادەکات بڕیاردان بۆیان سەخت بێت.
7. هاندەری کەسانی چواردەوریانن بۆ خوێندنەوە.
8. هەمیشە ڕاستییەکان وەکوو خۆی دەبینن و ژیانی ڕاستەقینە تێکەڵ بە دنیای خەیاڵ ناکەن.
9. نرخی کات دەزانن و ڕقیان لەوە دەبێتەوە کاتەکانیان بە هەدەر بدەن. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 535 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!