=KTML_Bold=پارتی کۆتایی بە سیستەمی پەنجا بە پەنجا هێنا
هاوپەیمانان دەتوانن کۆبوونەوە بە تیمی یەکێتی و پارتی بکەن؟=KTML_End=
کێشەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە #وەزارەتی پێشمەرگە# گەیشتووەتە بنبەست و کێشە بۆ درووستکردنی لیوا هاوبەشەکان درووست بووە. لە ئێستادا ڕێکەوتی #18-07-2023# پڕۆسەی یەکخستنەوە وەستاوە.
دوو بابەتی جیاواز کێشەی نێوان یەکێتی و پارتی گەیاندووەتە بنبەست لە وەزارەتی پێشمەرگە. کە یەکەمیان فەرمانێکی وزاری وەزارەتی پێشمەرگەیە کە لە ڕێکەوتی #11-06-2023# ئاماژە بە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و تیمێکی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە و بڕیار دراوە کار بە سیستەمی پەنجا بە پەنجا نەکرێت.
تیمی پارتی لە وەزارەت سیستەمەکەیان گۆڕیوە بۆ 43 بە 57 و داوا دەکەن هەر هێزێک یەکبخرێتەوە لە ئێستا بەدواوە پەیڕەوی ڕێژەی 57 لە سەد بۆ هێزەکانی پارتی و 43 لە سەد بۆ هێزی یەکێتی بکرێت. ئەمەش ناڕەزای توندی یەکێتی لێکەوتووەتەوە و فەرماندەی هێزەکانی 70 ئامادەنین هیچ هێزێک یەکبخەن ئەگەر ڕێژەی یەکێتی لە نیوە کەمتر بێت.
دووەمین کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەرزنەکردنەوەی پلەی سەربازی بەرپرسانی یەکێتی و جیاکردنەوەیانە لە ئەفسەرانی تر. ئەمەش نیگەرانی یەکێتی لێکەوتووەتەوە بە تایبەت لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی ڤیتۆی سەرۆکی حکومەت پلەی هەریەک لە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەکانی پشتیووانی دوو بەرزنەکرایەوە.
دوای نیگەرانیەکانی یەکێتی و وەستاندنی پڕۆسەی یەکخستنی پێشمەرگە و گەیاندنی کێشەکان لەلایەن یەکێتییەوە بە هاوپەیمانان. بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە هاوپەیمانان کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان تیمی یەکێتی و پارتی بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان سازبکەن. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 975 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!