ناونیشانی بابەت: توێژینەوەیەکی گرنگ لەسەر ئەشکەوتی شانەدەر بڵاو کرایەوە
ئامادەکردنی: ئاریان تەحسین
د. دڵشاد زاموا کە شوێنەوارناسێکی ناسراوی کوردە، لە تازەترین توێژینەوەیدا باسی لەوە کردووە کە باپیرانمان 12 هەزار و 500 ساڵ لە #ئەشکەوتی شانەدەر# ژیاون.
ئەم شوێنەوارناسەی کورد پێی وایە کە زانستی شوێنەوارناسی لەم سەردەمەدا پشت بە چەندین زانستی تر دەبەستێت لە توێژینەوە و ساغکردنەوەکانیدا پشت بە چەند زانستێکی کرداری و مرۆیی دەبەستێت، یەکێک لەوانە زانستی دی ئێن ئەی و جینەکانە، لە چینی (بی) ئەشکەوتی شانەدەر لە #چیای برادۆست# لە خۆرهەڵاتی #هەولێر# ئێسکی مرۆڤێکی ڕاوچی کۆچەر دۆزرایەوە کە نزیکەی 12 هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر لەو ئەشکەوتە ژیاون هەروەها لە پشکنینی دی ئێن ئەی ئەم ئێسکەدا دەرکەوتووە کە بە ڕێژەی لە سەدا 54%ی کوردی ئەم سەردەمەی شارەکانی #کوردستان#ی باشوور پەیوەستن بەم مرۆڤەوە و باپیریانە.
هەروەها ئەم شوێنەوارناسە ئاماژەشی بەوەداوە کە ئەوەی جێی سەرنجە هەر ئەم مرۆڤە باپیرانی ئەوانەشە کە لە زاگرۆس ئێستا بە فارسی دەدوێن و بەشێک لەوانەی بە تورکمانی و عەرەبی دەدوێن.
د. دڵشاد زاموا لە بەشێک لە توێژینەوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئەم دۆزینەوەیە زۆر گرنگە و هەموو بیردۆزی ئاری و بەشێک لە هیندۆ ئەوروپی هەڵدەتەکێنێت کە خۆشبەختانە ئێمە وەک شوێنەوارناس لە هیچ توێژینەوەیەکدا پشتگیری بیردۆزەی خاکی خاڵی و کۆچی ئاری و ئەوانە نەبووین و هەروەها ئەم دۆزینەوەیە لایەنێکی گرنگتریش دەخاتەڕوو، ئەویش ئەوەیە ئێستا ئەو ئەگەر بەهێز دەبێتەوە کە مرۆڤی ئەشکەوتەکانی زاگرۆس و کوردستان، دواتر دابەزیون و کشتوکاڵیان داهێناوە و ڕۆیشتوونەتە باشووری مێسۆپۆتامیا و یەکەم لادێکانیان درووستکردووە، لەوەش گرنگتر، ئەم مرۆڤە باپیری خەڵکانێکی تری دووری ناوچەکەیە و تا ناوەڕاستی ئەورووپا نەوەکانی تر بڵاوبوونەتەوە.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,100 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!