ئاشکرایە بەشێک لەو کەسانەی قژیان ڕەنگکردووە بەهۆی ڕەنگەکەوە زیانێکی زۆر بەر قژیان کەوتووە و بووەتە هۆی وشکی قژ، هەڵوەرین، دوکەرتبوون و لەدەستدانی نەرمیی قژ، بۆ ئەوەی لە زیانەکانی ڕەنگی قژ بەدووربیت، دەتوانیت کەڵک لەم ماسکە ببینیت.
=KTML_Bold=ماسکی کەرەی شیا=KTML_End=
دوو کەوچک کەرەی شیا لەگەڵ دوو کەوچک زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە قژت بەتایبەتیی سەرتاڵەکانی قژ، بە کڵاوێکی پلاستیکی یان خاولییەکی گەرم قژت داپۆشە، بۆ ئەوەی وشکنەبێتەوە و بە شێداری قژەکە بهێڵێتەوە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک بوەستە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بشۆ، ئەو شامپۆیە بەکاربھێنە کە لەگەڵ جۆری قژەکەت دەگونجێت.
=KTML_Bold=تێبینی گرنگ:=KTML_End=
-هەفتەی دوو جار ئەم ماسکە بەکاربهێنە.
-بەهیچ شێوەیەک قژت بە ئاوی گەرم مەشۆ.
-لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا قژت وشک مەکەرەوە.
-دڵنیا بە لەوەی ئەو ڕەنگەی بۆ قژت بەکاریدەهێنیت هیچ مادەیەکی کیمیایی یان گۆگردی تێدا نەبێت.
-پێش خاوکردنەوەی قژت بە ئوتو سیرەمی تایبەت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی قژت نەسوتێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,124 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!