=KTML_Bold=چیرۆکەکە چۆنی ئەگێڕمەوە.. بڕواکەن ئەوهابو!=KTML_End=
دەستم لە شۆفێرێکی تاکسی ڕاگرت لە سەرچنارەوە بۆ گەڕەکی ئیسڵاح
وتم کاکە بە چەند؟
فەرمو سەرکەوە خۆت وەکیل بە
قسە لە من و لەو هەستم کرد کەسێکی ڕۆشنبیرە باسی وەزعمان کرد چیە و چی نیە.
وتی بەڕێز ناتناسم دوێنێ ئێوارە لەماڵەوە دانیشتبوم لە دەرگا درا خێزانم کردیەوە وتی داوای تۆ ئەکەن.
چوم لەبەر دەرگا دوو ڕیش درێژی سەلەفی بە شەڕواڵێکی کورتەوە فەرموم لێکردن وتیان پێویست ناکات تۆ لە گەڕەکەکەی ئێمەیت خوشکو دایکمان هەیە بۆچی بە شۆڕتەوە ئەچیتە لای بەقاڵەکان شت ئەکڕیت جائیز نیە
وتم بەڕێزان من خاوەن خێزانم ئافرەتی ئەو گەڕەکە دایک و خوشکمن من ئازادم بە شۆرتەوە دێم ئەچم
ئەی چیبکەم هاوینەو گەرمە خۆ خوا نەخواستە بێ ئەدەبیەکم نەکردوە!
وتیان ئێمە لە مزگەوتی بەهەشتین خوشک و دایکمان لەبەر دەرگان جائز نیە تۆ بە شۆرتەوە بێیت و بچی ئێمە موسڵمانین
بەحەقەت ترسام چونکە لەنێوچەوانیان دیاربو مرۆڤ کوژن
دوای بەڕێ کردنیان بیرم کردەوە ئەو گەڕەکە بەجێ بێڵم نەک تەنها لەبەر ئەوە بڕوات بێت منداڵێکی یەک ساڵانم هەیە بەیانیان لە دەنگی موکەبەری مزگەوەتەکە بە الله اکبر پڕ بەخۆی ڕادەچڵەکێت بە خۆم و بە خێزانم بۆمان ژیر نابێتەوە.
وتی کاکە خانویەک شک ئەبەیت بگوازمەوە لە ترسی ئەو سەلەفیانەو لەبەر خاتری منداڵە ساواکەم؟! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,089 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!