=KTML_Bold=دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری ناسراوی کوردستان و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر مامۆستا (شێخەڵلا ئیبراهیم)م بیست.
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم، نموونەى مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و کۆڵنەدەر بوو، لە تەمەنى گەنجییەوە بووەتە پێشمەرگە و لە دوای ڕاپەڕینیش وەک بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و پەڕلەمانتار دڵسۆزانە خزمەتی گەل و وڵاتەکەی کردووە.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,303 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!