بۆچی لەگەڵ ئەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام ددانەکانت پاکدەکەیتەوە، بەڵام هەست دەکەیت هێشتا ددانەکانت کلۆر دەبن؟، پسپۆڕانی تەندرووستیی دەڵێن هۆکارەکەی ئەوەیە کە هەندێک خووی ڕۆژانەت هەیە کە وادەکەن ددانەکانت زیاتر مەترسیی کلۆربوونیان لەسەر بێت.
لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی تەندرووستیی سعوودیە کە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەو فاکتەرانە کردووە کە ئەگەری کلۆربوونی ددان زیاد دەکەن.
=KTML_Bold=7 هۆکار بۆ زیادبوونی مەترسیی کلۆربوونی ددان:=KTML_End=
1-خواردنی بەردەوامی خۆراکە شیرین و شەکردارەکان.
2-گرنگیی نەدانی ڕۆژانە بە ددانەکان، بەتایبەت خرێکانی دواوە، بەوپێیەی خرێکانی دواوە بەهۆی پێوەنووسانی خۆراکەوە زیاتر مەترسیی کلۆربوونیان لەسەرە.
3-سووتانەوەی گەدە، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بەرەو ناودەم و داخورانی ددانەکان.
4-وشکبوونەوەی ناودەم و کەم ئاوخواردنەوە، بەوپێیەی بەهۆی کەمدەردانی لیک و کەڵەکەبوونی بەکتریاکانەوە ددانەکان کلۆر دەبن.
5-بەکارنەهێنانی فلۆرایدی ددان: فلۆراید لە ڕێگای هاندانی گەڕانەوەی کانزا لەدەستچووەکان بۆ مینای ددانبەرەنگاری کاریگەریی ترشەکان دەبێتەوە، هەروەها فلۆراید لە زۆربەی جۆرەکانی هەویری ددان بەردەستە.
6-خواردنەوەگازییەکان دەبنە هۆی کلۆربوونی ددانەکان، چونکە ڕووپۆشی ددان لادەبات دەبێتە هۆی کلۆربوونی، بەڵام بەپێی ڕێژەی خواردنەوەی کەسەکان دەگۆڕێت.
7-شیردانی شەوانە و هێشتنەوەی مەمەی شیر لە دەمی منداڵدا یەکێکە لە هۆکارەکانی کلۆربوونی ددانی منداڵی بچووک. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,574 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!