توێژینەوەیەکی نوێی سویسریی لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، شێرپەنجەی مەمک لە کاتی خەوتنی نەخۆشەکاندا زیاتر چالاک دەبێت و بڵاودەبێتەوە، باس لەوەشکراوە، گرنگی ئەم دۆزینەوەیە لەوەدایە، دەتوانێت لە داهاتوودا شێوازی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بگۆڕێت.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانیی، شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە کە ساڵانە تووشی نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار ئافرەت دەبێت.
گریمانەی پێشوو ئەوەبوو کە گرێ شێرپەنجەییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام خانەکانی گەشەکردن ئازاد دەکەن، بەڵام تیمی توێژینەوەی زانکۆکانی بازل و زیوریخ دەریانخستووە کە خانە شێرپەنجەییە بڵاوبووەوەکان بەشێوەیەکی سەرەکی لە کاتی خەوتنی نەخۆشەکاندا درووستدەبن و بڵاودەبنەوە.
لەوبارەیەوە نیکۆلا ئەسیتۆ پڕۆفیسۆری ئۆنکۆلۆژیای مۆلیکولەر لە زانکۆی زیوریخ دەڵێت: کاتێک نەخۆشەکە خەوتووە، گرێ شێرپەنجەییەکە لە خەو هەڵدەستێت، ئەو خانانەی کە لێی جیادەبنەوە بەخێرایی دابەشدەبن.
باس لەوەشکراوە، هەنگاوی داهاتوو بۆ توێژەران ئەوەیە کە بزانن چۆن ئەم دۆزینەوانە بخەنە ناو چارەسەرەکانی شێرپەنجەوە بۆئەوەی کاریگەرییەکانی باشتربێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,038 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!