ئیلینا سۆلۆماتینا پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕوسیی دەڵێت: خواردنی شەربەتی تەماتە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر پڕۆسەی هەرس و تەندرووستیی پیاوان بە گشتیی دەبێت.
ئەو خانمە پسپۆڕە ڕوسییە ئاماژەی بەوەکردووە، شەربەتی تەماتە ڕێژەیەکی بەرزی لیکۆپینی تێدایە، کەلینجە پەردە بەهێز دەکات و کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر پڕۆسەی هەرسکردن دەبێت و دۆخی پێستی دەموچاو باشتر دەکات. هەروەها سوودی هەیە بۆ تەندرووستیی پیاوان بەگشتیی.
ئەو دەڵێت: کاتێک زاناکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر بۆیەی کارۆتین کرد، ئەنجامێکی زۆر دڵخۆشکەریان دەستکەوت لە خاوکردنەوەی نەخۆشییەکانی پرۆستات لە پیاواندا، تێبینی ئەوەشکرا ئەوانەی بەبەردەوامیی شەربەتی تەماتەیان خواردوە، ڕەنگی پێستیان باشتر بووە، جگەلەوەش ئەم خواردنەوەیە کالۆری کەمتری تێدایە ئەگەر بەراوردبکرێت لەگەڵ شەربەتی میوەکان، تەنانەت بەراورد لەگەڵ شەربەتی سەوزەکانیش.
ئەو خانمە پسپۆڕە هۆشدارییداوە لەوەی، زۆر خواردنی شەربەتی تەماتە ڕەنگە کاریگەریی نەرێنیشی هەبێت، بەوپێیەی ڕێژەیەکی زۆر خوێی تێدایە کە ڕەنگە کاریگەریی نەرێنی لەسەر کارکردنی گورچیلەکان هەبێت، هەروەها ترشی یوریکی تێدایە کە لەوانەیە لەهەندێک حاڵەتی نەخۆشییدا ببێتە مەترسی بۆ تەندرووستیی. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,221 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!