ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی #بزووتنەوەی گۆڕان# ئاماژە بەوە دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە کۆنفرانسی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدەین و ئەگەری زۆر هەیە کە خانەی ڕاپەڕاندن لە بزووتنەوەکە نەمێنێت، ڕێکخەری گشتیش دوو جێگری بۆ دابندرێت، جەختیش دەکاتەوە کە لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان ناکۆکی هەیە، بەڵام ناکۆکییەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی نییە، بەڵکوو لە پێناو ڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕاندایە.
هەرچەندە وا بڕیاربوو کە لە مانگی ڕابردوودا کۆنفرانسی نشتیمانی ببەستین، بەڵام بەهۆی ئەوەی (د. #بورهان یاسین#) کە کەسایەتییەکی دیاری ناو بزووتنەوەی گۆڕانە. دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاندن بۆ ئاشتکردنەوەی ئەو سەرکردە و بەرپرسانەی گۆڕان کە لە بزووتنەوەکە نیگەران بوون، بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن. بۆ ئەوەی کەسێک نەبێت خۆی بە گۆڕان بزانێت و لەدەرەوەی کۆنفرانس بێت.
لە ئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی ئەو دەستپیشخەرییە دەکەین بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بچینە کۆنفرانس هاوکات ئەو سەرکردە نیگەرانانەی گۆڕان قسەی خۆیان هەبووە و داواکارییان هەبووە کە پێداچوونەوەی بە کۆی سیاسەتی بزووتنەوەی گۆڕان بکرێت، بۆیە ئەو دەستپێشخەرییە هێشتا بەکراوەیی ماوەتەوە و چاوەڕیی ئەنجامی باشی لێدەکەین، بەڵام لە هەموو ئەگەرەکاندا تا کۆتایی ئەم مانگە هەوڵدەدەین کۆنفرانسی نشتیمانی ببەستین.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، ڕێکخەری ئێستا و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش، هەموومان ئەندامی کاربەڕێکەرین، چونکە دەستمان لە کار کێشاوەتەوە، بۆیە تا ئێستاش هەڵبژاردن نەکراوە چاوەڕیی بەستنی کۆنفرانس بووین، چونکە ئەگەری زۆر هەیە لە کۆنفرانس بڕیاری ئەوە بدرێت خانەی ڕاپەڕاندن نەمێنێت و ڕێکخرەی گشتیش دوو جێگری بۆ دابندرێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,927 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!