بابەت: پەروەردە
نووسین و ئامادەکردن: #وەلید محەمەد سلێمان یوسف#
بێگومان زۆربەی خێزانەکان گرنگی و بایەخێکی زۆر بە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان دەدەن، چونکە منداڵ توێژێکی هەستیار و گرنگی ناو کۆمەڵگایە، پەروەردەکردنیان لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکی دیکە و لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەکیتر جیاوازە. خێزان یەکەمین دامەزراوەی پەروەردە و بەردی بناغەی پەروەردەی منداڵانە، هەر بۆیە پەروەردەکردنی منداڵ هەر لەو کاتەی لەسکی دایکیدایە دەستپێدەکات تا تەمەنی هەژدە ساڵی تێپەردەکات.
لە پەردوەردەکردنی منداڵدا پێویستە ڕەچاوی ئەمانە بکرێت، پێویستە دایک و باوکان هەمیشە سۆز و خۆشەویستییەکی زیاتر بە منداڵەکانیان ببەخشن، چونکە ڕێزگرتن و خۆشەویستی بناغەی سەرکەوتن و بەختەوەری خێزانە، هەروەها پێویستە ڕێ بەمنداڵانیش بدرێت گوزارشت لە بۆچوون و سەرنجەکانی خۆیان و ئازادی و ڕادەڕبرینیان بکەن.
هەروەها ڕۆڵی خێزان لە پەروەردەکردنی منداڵ هەر لەوکاتەی لە سکی دایکیدایە دەستپێدەکات تا تەمەنی 18 ساڵی و بەچەندین قوناغ تێپەر دەبێت، هەروەها پێش لەدایکبوونی منداڵ، دەبێت دایک و باوک شارەزاییان لە پەروەردەکردنی منداڵدا هەبێت، چونکە ئەرکی خێزان هەستیارە کە بریتییە لەوەی بوونیادنان و ڕینماییکردن و ئامۆژگاریکردن و ئاڕاستەکردن، بە شێوەیەکی ڕاست و درووست تا یارمەتیدەری گەشەکردنی منداڵەکانیان بن.
هەروەها پێویستە دایک و باوک کات بۆ پێکەوەبوون لەگەڵ منداڵەکانیان تەرخانبکەن وەک خوێندنەوەی چیرۆک و یاری کردن و گەشت و گەران و گێڕانەوەی کڵتووری نەتەوەکەیان و نیشتمانەکەیان تا ئاشنای ببن، هەروەها دەربارەی کار و چالاکییەکانی قوتابخانە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، لە ڕووی بەکارهێنانی یاریییە ئەلەکتڕۆنیەکانیش هوشیاری بدەن بە منداڵەکانیان و نابێت لە خوار تەمەنی 16 ساڵیەوە مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە هاوشێوەی هەبێت کاتی ئامۆژگاری کردنی منداڵان نابێت زۆر درێژبێت و پێویستە لە 5 خولەک زیاتر نەبێت بۆ ئەوەی ئەو منداڵە دوای تەواو بوونی ئامۆژگاریەکە بزانێت باوکی یان دایکی باسی چی بۆ کردووە و چ شتێکی نوێ فێربووە لەم ئامۆژگارییەوە بەکارهێنانی لێدان بۆ منداڵان بە شێوەیەکی گشتی کارێکی خراپ و ناپەسەند و ڕێگەپێدراو نییە.
هەروەها پێویستە دایک و باوک هەوڵ بدەن هاوڕێکانی منداڵەکانیان بناسن و لەگەڵ خێزانی ئەوان ببن بە هاورێ کە ئەمە یەکیکە لە گرنگیدانەکانی ئایین.
پەروەردەیەکی زۆر توند فێری مناڵەکانتان نەکەن و ئەو منداڵانەی دەگمەنن واتە بەهیچ شێوەیەک گوێ لە بەرانبەر ناگرن و ئامۆژگاری وەرناگرن ئەوکات ئەبێت دایک و باوک بە شێوازێکی ڕێکخراو و گونجاو و پەروەردەییانە و بەهێمنی لەگەڵیان بدۆین، هاوکاریان بن لە فێرکردنیان چۆن چارەسەری کێشەکانیان بکەن تا لە داهاتوودا، پشت بەخۆیان ببەستن، بە هەڵە وەڵامی منداڵەکانتان نەدەنەوە و ڕاستگۆ بن لەگەڵیان، هەروەها هاندان، ستایش، پیزانین، پاداشت و خەڵاتکردن، کاریگەریی ئەرێنی و زۆر باش بۆ منداڵەکانتان هەیە.
ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردن تەنیا لە ئەستۆی دایکاندا نییە، بەڵکوو لە ئەستوی باوکانیشدایە و هەردووکیان بەرپرسن لەپەروەردەی منداڵەکانیان، وە پێویستە دایک و باوک لەسەر یەک شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ ڕێکبکەون و یەکسان بن.
لێرەدا دایکان و باوکان هەردووکیان بەرپرسن لە پەروەردەی منداڵدا و جیاوازی نییە لەنێوانیاندا، بەڵکوو ڕۆڵی هەردووکیان زۆرگرنگە و هەریەکێکیان بەشێک لە کەسایەتی ئەو منداڵە پڕ دەکەنەوە و وە هەرگیز گلەیی لەمنداڵەکانتان نەکەن چونکە کاریگەری دەکاتە سەر دەروونی منداڵ. لێرەدا گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە دایک و باوک کلیلی پەروەردەکردن و ئاڕاستەکردنی منداڵن بەشێوەیەکی باش و تەندرووست. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,221 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!