#مەسعود حەیدەر# کاندیدی دەرنەچووی کۆنگرەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#:
هیچ کات وازهێنان لە حزب وەک خیانەتی نیشتمانی وێنانەکراوە، مەگەر ئەوانەی ئەو ئیدیعایە دەکەن حزب ئامانجیان بێت و نیشتمان و خەڵک ئامراز بن بۆ بەرژەوەندی حزبی و کەسی.
لە ڕۆژگارێک خەباتمان دەکرد، هەموو کەسێک جورئەتی نەبوو بە کوردی قسەبکات یان بنووسێت. ئەم مێژووە لە باپیرەم حاجی ڕۆستەمەوە بۆ باوکم حاجی حەیدەر و مامە و برا تێکۆشەرەکانم بەردەوام بوو بێ دابڕان، زیاتر لە 70 ساڵە ئێمە لە ناو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانین و لە یەک شوێندا خیانەتمان لە گەلەکەمان نەکردووە و لە تێڕوانینی ئێمەدا حزب هەمیشە ئامراز بووە بۆ بەرگری لە کەرامەتی میللەتەکەمان و دۆزە ڕەواکەی.
لە سەرەتای کارکردنم وەکوو پەڕڵەمانتارێکی دیاری ئێراق:
حزب هەبوو هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستانی ئەدا لەبەر ئەوەی دژی پارتی بوون، من دژی ئەو سیاسەتە وەستامەوە و قەوارەی هەرێمم لا گرنگە نەوەک ململانێی حزبی.
هیچ کات نەچووینەتە بەرەی دژە کورد، کۆتایی ساڵی 2017 #حەیدەر عەبادی# پێشنیاری ئەوەی بۆ کردم ببم بە سەرۆکی لیستەکەی لە #سلێمانی# و مەبلەغێکی گەورەی عەرز کردم، چەندین کەسی تر چوونە ناو ئەو لیستە و لیستی تری عەرەبی، بەندە ڕەتم کردەوە و مێژووی خۆم و خانەوادەکەم بە پلە و سەروەتی دونیا ناگۆڕمەوە و ئێمە کوردستانین، هیچ ڕژێمێک نەیتوانیووە هەڵوێستمان بگۆڕێت بەرانبەر دۆزی میللەتەکەمان.
لەپێش چاووم بوو دوای ئیعدامبکردنی ئەسکەندەری برام لە ساڵی 1981، بەعس تەماحی ئەخستە پێش باوکم و ئەویش ڕەتی دەکردەوە، بە درووست کردنی فەوجی جاشیشەوە لە ڕۆژگارێکدا کە بەعس لەوپەڕی دڕندەیی و بەهێزی بوو. بەندە کوڕی ئەو خانەوادەم، هەموو خانەوادەکەم پارتین و بوونم بە پارتی خیانەت نییە، دژایەتی کردنی میللەتەکەم و چوونە بەرەی دژە کورد لای ئێمە خیانەتە.
پەشیمان نیم کە لە ناو پەڕڵەمانی ئێڕاقدا شەڕم کردووە لە سەر جەنابی سەرۆک بارزانی و وەکوو ڕەمز و مەرجەعی کورد پێناسەم کردووە سەرەڕای ئەوەی ئەوکات پارتی نەبووم.
هەر کوردێکی بەشەرەف نابێ قبوڵ بکات نەیارەکانی کورد تەجاوز بکەنە سەر ڕەمزەکانی میللەتەکەمان یان مرۆڤی کورد لە هەر پێگە و پلەیەک دا بێت.
ئێستاش متمانەی سەرکردەی مێژوویی جەنابی سەرۆک #مەسعود بارزانی# بە بەندە لە سەرووی هەموو پلە و پۆستێکەوەیە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,851 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!