یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ شوان جەلالی گۆڵپارێزی کورد ڕاگەیاند، کە وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی تیپی یەکەمی یانەکە لە خولی نایابی ئینگلیزیدا دەست بەکاردەبێت.
شوان جەلال، دوێنێ هەینی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانە ئینگلیزییەکە، گوتی خۆشحاڵم کە پەیوەندیم بە نیوکاسڵ یونایتدەوە کردووە، بە پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ ئادەم، هەروەها لەگەڵ ئیدی هاو و تیمی ڕاهێنەرایەتی، کە زۆر ڕێزم بۆیان هەیە.
گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بۆرنمۆس زیاتر گوتی زۆر کارم کردووە بۆ ئەوەی لێرە بم، ئاگاداری قەبارەی یانەکە و پڕۆژەی داهاتووم، ناتوانم چاوەڕێی دەستپێکردن بکەم.
شوان جەلال، کە چەندین ئەزموونی لەگەڵ یانەکانی ئینگلتەرا لە خولی پلە یەکدا هەبووە، پێشتر لە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێڕاق لە زۆر یاری دۆستانە و کەمپەکانی دەرەوە بەشداری کردووە، بەڵام نەیتوانی بە درێسی ئەو هەڵبژاردەیەوە بەشداری لە هیچ پاڵەوانێتییەکی کیشوەری و نێودەوڵەتیدا بکات، کە بەهۆی پیکانەوە ماوەیەیک زۆر لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە.
پیشتر میدیای بەریتانیا ڕایگەیاندبوو کە ئیدی هاو، ڕاهێنەری نیوکاسڵ دەیەوێت یانەکەی گرێبەست لەگەڵ شوان جەلال، گۆڵپارێزی کورد واژۆ بکات بۆ ئەوەی لە شوێنی سیمۆن سمیس، پۆستی ڕاهێنەرایەتی گۆڵپارێزانی یانەکە وەربگرێت، کە ئەمەی دووەمیان وازی لە کارەکەی هێناوە.
شوان جەلال، پێشتر 6 ساڵ لە یانەی بۆرنمۆس لەژێر سەرپەرشتی ئیدی هاو یارییکردووە، لە ساڵی 2020 بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا و بەمدواییە ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی ستۆکپۆرت کاونتی ئینگلیزی بوو.
ئیدی هاوی ڕاهێنەری نیوکاسڵ، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ گۆڵپارێزە کوردەکە هەیە و دەیەوێت سوود لە ئەزموونی کارکردنیان بەیەکەوە وەربگرێت.
شوان جەلال، تەمەنی 38 ساڵە، لە 1998ەوە دەستی بە یارییکردن کردووە و لە کاروانی یارییکردنیدا لە یانەکانی هاستینگس تاون، تۆتێنهام، وکینگ، پیتەربورۆ یونایتد، بۆرنمۆوس، ئۆکسفۆرد، نۆرسامپتۆن تاون و چەند یانەیەکی دیکە یارییکردووە و دوایین وێستگەی یارییکردنیشی لە تیپی یانەی چێستەرفیڵد بووە لە 2018 بۆ 2020 و دوای ئەوەش وازی لە یارییکردن هێناوە.
گۆڵپارێزە کوردەکە لە #بەغدا# لە دایکبووە، بەڵام لە شاری هاستینگسی بەریتانیا گەورە بووە.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,254 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!