کاتێک بەو بڕە مارەییەی هەزاران ساڵە بۆ نرخت، وەکو نرخی داکوتراو کۆکراوەتەوە، دەبیت بە بووکی خانوویەکی تر، نەک ماڵێکی تر.
خانوو تەنیا چوار دیوارە، بەڵام ماڵ هێلانەیە، هاوبەشییە، فێنکایی و گەرماییە، باوەش و دیالۆگە.
لەو خانووە تازەیەدا بەرپرسی لە خواردن، خاوێنی، منداڵ دروستکردن و ڕازیکردنی هەمووان وەک کابانێکی باش و ژنێکی قبوڵکراو بە پێوەرە کۆمەڵایەتییە باوەکان کە پێش لە بوونت بۆت دانراون.
بوونت بە دایک بەرپرسیارێتییە، بەڵام بوون بە دایکی کچ تەنها بەرپرسیارێتی دایکانە نییە باری کۆمەڵایەتیت بە شاندا دەدرێت و لەگەڵ ژمارەی منداڵە کچەکانت چەند بارە دەبن قورسایی و بەرپرسیاریەتییەکان.
بۆچی؟ چونکە لە مێژە وتراوە (دایک ببینە و کچ بخوازە) دەبێت زۆر لەوەی دەتوانی باشتر بیت. بەراوردەکە هەمیشە سێبەرتە.
ژیان دوورە لێت و مەرگ بە هەر بیانوویەکی ڕێکەوتنە باوەکانی پێش هەبوونت، لە گوێچکەکانت نزیکترن!
کام دایک لەسەر هەڵەی کچەکانی لێدانی نەخواردووە لەلایەن ئەو باوکانەی هەڵەکانی خۆیان نابینن بەرامبەر بە هاوسەر و منداڵەکانیان؟
باوک چۆن دەتوانێت کچی بکوژێت؟ برا چۆن دەتوانێت خوشکی بکوژێت؟ مێرد چۆن دەتوانێت هاوژیانی بکوژێت؟
هۆکاری بوون بە بکوژی تۆ چییە؟
ئەوانەی چواردەور چەن تاوانبارن کە بە چرپە چرپ و واتە وات، بە قسە گێڕانەوە و جاسوسیی، بە قسە هەڵبەستن و بوختان و درۆ مرۆڤێک دەکەن بە بکوژ، بە بکوژی پارچەیەک لە خۆی.
کوشتنی هەزاران ئیمان پیاوان سەردەست تر ناکات، بەڵکو هەر کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە. خێزانەکان زیاتر لە یەک دادەبڕێ و باوک و براکان زیاتر ئازا دەدات.
کەی خۆمان لەم تراژیدیایە ڕزگار دەکەین؟! [1]
#هاوژین زیبا#
#18-10-2022#
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,595 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!