بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی لە کانیی خەڵووز لە تورکیا کەوتەوە و بەهۆیەوە 42 کرێکار گیانیان لەدەست دا، ڕەجەب تەییب #ئەردۆغان#، سەردانەکەی بۆ #ئامەد# دوا خست، بەڵام لە نزیکترین کاتدا لەوێ چەند بەڵێنێک بە کورد دەدات.
عەبدولقادر سەلڤی، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە ئەردۆغان، لە وتارێکدا باس لەو هەنگاوانە دەکات کە ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد ناویەتی.
سەلڤی لە ڕۆژنامەی (حوریەت)ی تورکی دەنووسێت: ”ئەردۆغان هەموو جارێک لە دڵەوە قسەی لەگەڵ ئامەدییەکان کردووە، قسەکردنیش بەو زمانە گرنگە، بەڵام بەس نییە. ئەم جارەیان بە شێوەیەکی تر ئامەدییەکان دەبینێت، چونکە ماوەیەکی زۆرە ئاکەپە لە ئامەد سیاسەت بەرهەم ناهێنێت و ئەو بۆشاییەی لە سیاسەتدا لەوێ دروست بووە پڕی نەکردووەتەوە. ئامەدییەکان باس لەوە دەکەن کە پێویستە ڕێگە بدرێت کورد بە زمانی خۆیان بخوێنن و لەوە زیاتر هیچی تر ناڵێن، مافی خۆیشیانە ئەو داوایە بکەن. لە سەردەمێکدا ئاکەپە بە 32 ماددەوە باسی لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەکرد کە لە ناویاندا خوێندن بە زمانی کوردیی تێدا بوو، بەڵام ئێستا داواکاری کورد لە دوو سەردێر زیاتر نییە.''
لە درێژەی وتارەکەیدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، جگە لە خوێندن بە زمانی دایک، ئەوەندە بابەتی تر هەن کە پەیوەستە بە کورد و چارەسەرکردنی کێشەی کورد، ئەمانە هەموو ئەردۆغان چارەسەریان دەکات، چونکە تاکە سەرۆکە لەو ڕووەوە باجی زۆر قورسی داوە.
دەشڵێت: ”ئەردۆغان سەرۆکێکە گەورەترین هەنگاوی ناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد، بۆیە چاوەڕوانییەکان لە ئەردۆغان زۆر گەورەیە.''[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,597 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!