ئەو خاڵانەی لە ڕاگەیەندراوەکەی یەبەشەدا باسکراوە:
-هێرشی ئاسمانی کاتژمێر 22:00ی شەوی 01-02-2022 دەستیپێکردووە و تاوەکو کاتژمێر 03:00ی سەرلەبەیان بەردەوام بووە.لە هێرشەکانیدا 21 شوێن بۆردومانکراون، بەڵام هیچ زیانێک بە هێزە سەربازیەکانی یەبەشە نەگەیشتووە.
-3 هاوڵاتی مەدەنی کە کاری بیرهەڵکەندنیان دەکرد شەهید بوون.
-جگە لە بارەگاکانی هێزەکانیان، شوێنێکی خەڵکی مەدەنیش بۆردومانکراوە و لەو شوێنە 3 کەس مەدەنی شەهید بوون و کەسێکیش بریندار بووە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی شەهیدان بەردەوامە، بەڵام بە پێی زانیاریەکانیان ئەو کەسانەی شەهیدبوون، لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگادا کاری بیرهەڵکەندنیان کردووە.
-فەرماندەیی گشتی یەبەشە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەشی کرد کە هێرشەکان بۆ ترساندنی کۆمەڵگایە و وتی، گەلەکەمان هەموو ڕۆژێک لە کەمپەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەر خاکەکەیان. بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەڕانەوەی کۆچبەراب بکرێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم سیاسەتە قێزەونە و هێرش ئەنجام دەدات.
-لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی یەبەشەدا هاتووە، سەنگەرەکانمان پۆڵاییئاسا دروستکراون. پێویستە گەلەکەمان لە هێزی پاراستن پشتڕاست بێت. بەم شێوەیە هەموو هێرشەکانی دوژمن پووچەڵدەکرێنەوە. دوژمن ناتوانێت بێتە نێو خاکی پیرۆز.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,643 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!