بەداخێکی گرانەوە ئەمڕۆ 1/12/2018 بە کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراو فەریقی یەکەم #کەمال موفتی#، میللەتەکەمان کەسایەتییەکی نیشتمانی و سەربازیی و کۆمەڵایەتی گەورەی لەکیسچوو.
کاک کەمال موفتی کە خزمێکی خۆشەویستی من و برا گەورەیەکی بەڕێزم بوو، یەکێکە لەو ئەفسەرە پێشەنگانەی کورد و سوپای عێراق کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە ڕووداوە گرنگەکانی وڵاتدا و هەر لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلولیشەوە سەرکردەیەکی مەیدانی هەڵکەوتووش بووە لەشۆڕشی ڕزگاری گەلی کوردستاندا، من لە چەندین قۆناغی جیاجیادا لە خۆبوردویی و جوامێریی و ڕێچکەشکێنی گەورەم لێبینیوە.
خوالێخۆشبوو فەریقی یەکەم کەمال موفتی ئەو فەرماندە نەبەز و بە ئەزمونە بوو کە لەچەندین نەبەردی پێشمەرگایەتیدا خاڵی وەرچەرخانی دروستکردوە و خەباتی ڕەوای چەکداریی کوردی گەیاندوەتە ئاستی باڵاتر.
لەدوای ڕاپەڕینیش هەرزوو وەک ئەفسەرێکی پیشەیی و شارەزا سەرپەرشتی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی #پێشمەرگە#ی کرد و هەنگاوی گەورەی دەستپێکرد بە ئاڕاستەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتوو.
کاک کەمالی ئازیز لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە کەسایەتییەکی خۆشەویست و خاوەن پەیوەندییەکی یەکجار فراوان و قوڵ بوو لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵی کوردەواریدا.
بە مردنی ئەم ڕۆڵە نیشتمانپەروەرە گەورەیە، گەلی کورد بە گشتی و شاری #سلێمانی# بە تایبەتی کەسایەتییەکی دڵسۆز و فەرماندەیەکی ناسراوی لەکیسچوو کە بە ئاسانی جێگەکەی پڕنابێتەوە.
یادی هەمیشە بەرز و پیرۆز بێت.
#فاروقی مەلا مستەفا#
#01-12-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,500 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!