سبەینێ جەژنە، جەژنی ڕەمەزانە. ئێمە دیسان جارێکی ترو جەژنێکی تر لە دۆخێکی ئاڵۆزدا دەکەین. لە باکور و باشوورو ڕۆژاوا هێرش بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیا دوای داگیرکردنی عەفرین ڕووی هێرش و داگیرکاریی کردۆتە باشووری کوردستان. لە ڕۆژهەڵاتیش دۆخێکی ئاڵۆز هەر بەردەوامە. لە بەرامبەر ئەم هێرش و داگیرکاریەدا، شەڕی ئازادی و بەرخۆدانی گەلی ئێمە بە هەموو شێوەیەک بەردەوامە.
چ سەمەرەیەکە! ئەوەی لە جەژنی ڕەمەزاندا هێرش دەکاتە سەرمان، نەک هەر خۆی بە موسڵمان دەزانێ، بەڵکو خۆی وەک سەرۆک و ڕابەری موسوڵمانان لە قەلەم دەدات. ڕۆژی جەژن لەبەردەمی کامێراو سەر تەلەفزیۆن دەردەکەوێت و دەڵێ موسوڵمانی درووست و خێرخواز ئێمەین. بەم درۆو دەلەسانە و بە خۆساردنەوە لەژێر پەردەی ئایندا، خواستی ناڕەواو نامرۆڤانەی خۆی بەسەر گەلی ئێمەدا دەسەپێنێ.
بێگومان گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان و لە هەموو شوێنێکی تر، ئەو خەڵکەی جاران نین. ئێستا هۆشیارەو لە ناو تێکۆشانێکی نەتەوەیی دیموکراتکی سەردەمیدایە. ئیدی نە دەرۆزەکەری بەردەرگای زۆردارانەو نە بەو درۆیانە دەخەلەتێ و نە ژێردەستیش قبوڵ دەکات. ئیدی هیوای بە خۆی و ڕێبەرایەتی خۆی و تێکۆشانی خۆی هەیە.
ئێمە بەهیواین لەو بڕوایەداین کە گەلی کوردستان لە دەرفەتێکی نزیکدا بە ئارامی و ئاشتی و ئازادیی، جەژن و ئاهەنگی شادیی دەگێڕێ. بەم بۆنەیەوە جەژنی ڕەمەزان، سەرەتا لە زیندانیان و جەنگاوەرانی ئازادی، لە گەلی کوردستان و تەواوی جیهانی ئیسلامیی پیرۆزدەکەین.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# – ک.ن.ک
#14-06-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,354 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!