#کۆیە#.. ئاماری لە دایکبوون و مردنی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەنرا
سپێدە _ کۆیە _ مادح جەمال
ئەمرۆ یەک شەممە 07-01-2018، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ئاماری یەک سالی ڕابردووی نەخۆشخانه و بنکه و مەڵبەندە تەندروستیەکانیان ڕاگەیاند کە کە چارەسەری نەخۆشی تیادا ئەنجام دراوە.
هاوکار عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ساڵی 2017 (241.764) نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی سنوری قەزای کۆیە چارەسەریان وەرگرتوە، له و ژمارەیەش (9448) نەخۆش داخڵکراون.
وتیشی، (2795) نەشتەرگەری جۆراو جۆر ئەنجامدراوە، هەروەها (10811) نەخۆش پشکنیکی سۆنەری بۆ ئەنجام دراوە، (17.842) هاوڵاتیش چارەسەری ددانیان بۆ کراوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد: (330.000)نەخۆشی تر لە تاقیگەکانمان پشکنینی نەخۆشیان ئەنجامداوە.
سەبارت بە ژمارەی لە دایکبوان، ناوبراو وتی، (2610)منداڵ لەدایک بووە لەبەرامبەریشدا (228) حاڵەتی مردن بەهۆکارو ڕووداوی جیاواز تۆمار کراوە.
#07-01-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,818 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!