- لەیلا زانا پەرلەمانتاری ناوچەی ئاگری هەدەپە ئەمڕۆ لە ئامەد دەستبەسەرکراو دواتر بەمەرج ئازادکرا، بەهۆی ئەوەی بەزمانی کوردی سوێندی یاسایی خواردووە، دوای ئەوەی بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
- لە بەیاننامەیەکی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فوراتدا ڕاگەیاندراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەتەکانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندی سوەیدییەی گەورە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ڕەقە، بەوهۆیەوە شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات و چەتەکانی داعش ڕوویدا، لە ئەنجامدا گورزی گەورە لە چەتەکانی داعش وەشێندراوە.
- ئەمڕۆ لە سنوری گوندی کیدرۆ لە ناوچەی بولبول لە کانتۆنی عەفرین سوپای تورکیا 500 کیلۆمەتری دیکەی داگیر کرد و 130 داریشی بڕیەوە.
- حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ، لە گفتوگۆیەکی تایبەت بۆ ئاژانسی فرەنس 24، دەربارەی ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە دەکشێنەوه سەنگەرەکانی خۆیان لە پێش پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ. وتیشی:"ناوچە جێناکۆکەکان پێویستیان بە چارەسەرێکی ترە چونکە هێزەکانی پێشمەرگە تا پێش ئازادکردنی موسڵ لەو ناوچانە بوون".
- دەزگای پزیشکی دادوەری وڵاتی سویسرا کۆتایی بە لێکۆڵینەوەیەکی خۆی هێنا کە لەسەر پارچەیەک لە تەرمی (بەرژین دەمیر کایا) کردبووی، ئه و ژنەی لە جزیرە لەگەڵ هەڤاڵانیدا کۆمەڵکوژ کران. لە ڕاپۆرتەکەی دەزگای پزیشکی دادوەری وڵاتی سویسرا، کە ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە، پشتڕاستیان کردوەتەوە، کە ئه و کەسانە لەژێر زەمینێکدا لە جزیرە دوای ئەوەی کۆمەڵکوژ کراون، لەلایەن سوپای تورکەوە سوتێندراون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 15,161 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!