ئێوارەی ئەمڕۆ 12-11-2014، تیرۆریستانی داعش لەرێگای خۆکوژێکەوە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگریان بە بارەگای هێزەکانی ئاسایش لە ناحیەی کۆکسی سەربە قەزای کفری تەقاندەوە، کە بەهۆیەوە (3) کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و هاووڵاتیەک شەهیدو (7) ئاسایش برینداربوون.
بەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دەکەی، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەم کردەوە تیرۆریستیە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ داڕمانی ورەو هێزی تیرۆریستان، کەلەدوای شکستیان لەبەرەکانی شەڕ بەرامبەر بە پێشمەرگەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ پەنا بۆ کردەوەی خۆکوژی دەبەن. بەم جۆرە کردەوانە ناتوانن مەرامە پوچەڵەکانیان بەدی بهێنن، بەڵکو بەپێچەوانەوە ورەو باوەڕی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایشی ناوخۆو گەلەکەمان و خەڵکی تێکۆشەری گەرمیان و گەرمەسێرپتەوتر دەکەنو تیرۆریستانیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نزیکتر دەبنەوە لەشکستی یەکجارەکی.
راگەیاندنی
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
12-11-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,708 car hatiye dîtin