خەندان-سۆران کەریم
دوای کەمتر لە دوو مانگ لە کردنەوەی، مەڵبەندی ڕاهێنان و چارەسەری دەروونی لە #گەرمیان#، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، 260 نەخۆش لەو مەڵبەند بینراوە و چارەسەریان بۆ کراوە، ئەمە جگە لە ئەنجامدانی چالاکیی هۆشیاری و ڕۆشنبیریی.
محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری مەڵبەندەکە بە خەندانی ڕاگەیاند، لە 18ی کانوونی یەکەمی 2013 مەڵبەندەکە کرایەوە و ڕاستەوخۆ دەستی بەکاری پراکتیکی کرد بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کێشە و گرفتی دەروونیان هەیە، ڕوونیشیکردەوە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، کانونی دووەمی 2014، مەڵبەندەکە 260 نەخۆشی بینیوە.
محەمەد ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد کە، ئەو نەخۆشانە پاش پێدانی ڕێنمای دەروونی، ئەگەر پێویست بوبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی دەروونییەوە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، وتیشی: چارەسەرەکان بە ڕاهێنان یان پێدانی دەرمانی پزیشکیی بووە، ئەمە سەرباری ئەوەی هەندێک لە نەخۆشەکان پێویستیان بەوەهەیە دانیشتن لەگەڵیان ئەنجام بدرێت.
محەمەد ئیسماعیل، وتیشی: لەو مانگەدا، پێنج سیمیناری زانستی بۆ پەیمانگای تەکنیکی #کەلار# ئەنجام دراوە، ئەمە سەرباری ڕاهێنانی توێژەرانی دەروونی کە یەکێکە لە چالاکییە بەردەوامەکانی مەڵبەندەکە.
05-02-2014
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,915 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!