#ئاراس ئیلنجاغی#
لەکەناری زێی بچووک لە شارۆچکەی #تەقتەق# پەلکەزێڕینەیەک لە ئاسمانی ڕۆژنامەگەری بەخامەی کۆمەڵێک ڕۆشنبیرو نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تەقتەق و کۆیە و شوان وشێخ بزێنی کە لە لایەن (ناوەندی ڕۆشنبیری تەقتەق)ەوە مانگی جارێک دەهاتە وەشاندن وبڵاودەکرایەوە، لە24-12-2004یەکەم ژمارەی (سفر)ی ئەزموونی خۆی بڵاوکردەوە لەدوو توێی (8)ڵاپەرەوبەتیراژی (500)دانە لەچاپخانەی (ڕەنج) لە شاری سلێمانی، ئەو پەلکەزێڕینەیە ڕۆژنامەی (تاک)بوو.کە خاوەن ئیمتیازەکەی (کاکەخان نەسرەدین ئەمین)وسەرنووسەرەکەی (ئاراس ئیلنجاغی) بوو.لەژمارە سفرەوە تاژمارە (3)لۆگۆوئارمی ناوەندی ڕۆشنبیری تەقتەق لە لای ڕاستی مانشێت ولۆگۆی سەرەکی ڕۆژنامەکەدا بوو، ئەو ڕۆژنامەیە تا ژمارە (37) بە ناوی ناوەندی ڕۆشنبیریەوە بڵاودەکرایەوە دوای وازهێنانی (بەکر سەلام)لە لێپرسراوێتی ناوەندەکە بە هۆی جیاوازی لەدانانی کەسی یەکەمی ناوەندەکە (تاک) چیتر بە ناوی ناوەندەکەوە دەرنەچوو بەڵکوو (ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتییە مانگی جارێک لەتەقتەق دەرچێت) شوێنی ناوەندەکەی گرتەوە، لەژمارە (5)ەوە مۆلەتی لەوەزراتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێ بەخشراو، ژمارەکانی سەرەتای ڕەش وسپی بوو جگە لە مانگەکانی نەورۆز لاپەڕەی یەکەم ودوا ڵاپەرەی ڕەنگاوڕەنگ دەکراو لەژمارە (17)ەوە بە دوو ڕەنگی ڕەش و سوور یەکەم ودواڵاپەرە مانشێتی بابەتەکانی دەنووسرا، وەک هەموو ڕۆژنامە و گۆڤارەکان ستاف و دەستەی نووسەرانی گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و دەست لەکارکێشانەوە و شوێنگرتنەوەی تێکەوتووە وەک (دەست لەکارکێشانەوەی سەرنووسەر و جێگر سەرنووسەر و دەستەی نووسەران وتاد)
ڕۆژنامەی (تاک) لە ماوەی (4)ساڵ و (6)مانگ لە دەرچوونی لە (24-12-2004ەوە تاوەکوو 24-07-2009)واتە (55) مانگ و55 ژمارە و تا ساڵی پێنجەمی خاوەن ئیمتیاز وسەرنووسەر وستاف و نووسەران وئەنجوومەنی نووسینی لەمانە پێکهاتبوو:
1-کاکەخان نەسرەدین ئەمین خاوەن ئیمتیاز
2-ئاراس عومەر فەتحوڵڵا (ئاراس ئیلنجاغی) سەرنووسەری یەکەم ماوەی سەرنووسەریەکەی (3)ساڵ و (7)مانگ لە 24-12-2004ەوە تاوەکوو ژمارە (43)ی 24-07-2008 واتە سەرنووسەری (44)ژمارەی بووە بە ژمارە (سفر)ی ئەزموونییەوە.
3-فەرەیدون حەمزەسابر، سەرنووسەری دووم ماوەی سەرنووسەریەکەی (11)مانگ، لە24-08-2008ەوە تاوەکوو 24-07-2009 واتە لە ژمارە (44)ەوە تاوەکوو دواژمارەی (54)ی 24-07-2009 بەمەش سەرنووسەری (11)ژمارەی ڕۆژنامەکە بووە.
4-ئەوانەی وەک جێگر سەرنووسەر کاریان تێداکردووە (هەڵمەت محەمەد قادر خەیات وبەکر سەلام سەلیم وفەرەیدون حەمزە سابر و#قارەمان شێخ بزێنی# ).
5-ئەوانەی وەک بەڕێوەبەری نووسین کاریان تێدا کردووە (ئامانج عەبدوڵڵای حاجی سەعید، بەکر سەلام سەلیم، فەریدوون هەمزە، جومعە محەمەد نەجم (#جومعە کانی لەلەیی# ).
6-ئەوانەی دەستەی نووسەرانی بوون (هەلمەت محەمەد، ئامانج عەبدوڵڵا، بەکر سەلام، دلێر عەبدوڵڵای ئیلنجاغی شوان، جومعە کانی لەلەیی، جەمال ئەنوەر تەها، هەڵبەست حسێن حەمەدەمین)
7-ئەوانەی وەک تایپێست لە ڕۆژنامەکەدا کاریان کردووە (ئیسماعیل سوارە، فەریدوون هەمزە، سالاری مەلاجەلال، هەستیارجەبار)
لەخاوەن ئیمتیازەوە بۆ سەرنووسەر و جێگرسەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین و دەستەی نووسەرانی و تایپێستی لە ماوەی ئەو (55)مانگ و (55)ژمارەیە (14)کەس بوون کەناوەکانیان لەسەرەوە بەپێی شوێنی کارکردنیان لە ڕۆژنامەکەدا نووسراوە، هەروەها دەکرێت خوالێخۆشبوو (د.رەئوف عەزیز ڕەشیدتەقتەقی) بە (15)ەمین کەس دابنرێت وەک خاوەن ئیمتیازێکی نادیار لەقەلەم بدرێت.
ئەو ڕۆژنامەیە زۆربەی ژانەرەکانی ڕۆژنامەنووسی لەخۆگرتبوو وەک (هەواڵ و ڕاپۆرتە هەواڵ و ڕیپۆرتاژو بابەتی سیاسی و ئەدەبی و هونەری و وەرزشی و ئابووری و وەرگێڕان و کاریکاتێر وتەنزو توانجی سیاسی وکارگێڕی و بواری خزمەتگوزاری و ڕەخنەیی و تاد)چەندین گۆشەی تێدا بڵاوکرایەوە وەک (لەهیکەوە (هەلمەت محەمەد دەینووسی) و سەرنج بدەوسەکۆ (ئامانج عەبدوڵڵا دەینووسی) وقەی چییەکا وختیلکە (ستافی تاک دەینووسی) و شەن وکەو (جومعە کانی لەلەیی دەینووسی) وتیشک (مەریوان مەحمود دەینووسی) وزێودەر و نێوان دێڕ و سایتی قەڵەم وگەوارەولە چەندین پەنجەرەوە و ڕووماڵ (ئاراس ئیلنجاغی دەینووسی) و لە چەندین پەنجەرەوە و فول لایت (فاتح بێ لان تاڵەبانی دەینووسی).
لەژمارە (44) ی ئابی 2008 دەست لەکارکێشانەوەی سەرنووسەری یەکەمی ڕۆژنامەکەی بڵاوکردەوە و فەریدون هەمزە سابر بووە سەرنووسەری دواتر لە ژمارە (54)ی ساڵی پێنجەمی 24-07-2009 لەمانشێتەکەی ئەمە نووسرا (ڕۆژنامەی تاک دواژمارەیەتی) کە فەریدوون هەمزە هەواڵەکەی ڕیکخستبوو و نووسیبوی (وەکوو سەرنووسەری ڕۆژنامەکە دەمەوێت ئەوە بەخوێنەرانی ڕۆژنامەکەمان ڕابگەیەنم کەمن هیچی تر ناتوانم بەردەوام بم لەم ڕۆژنامەیە) و کاکەخان نەسرەدین-یش خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەکە لە لاپەڕە (3) ئەو ژمارەیە هۆکارەکەی بۆ (4) خاڵ گەراندۆتەوە:
1-وازهێنانی هەر یەک لە ئاراس ئیلنجاغی سەرنووسەری یەکەم و فەریدوون هەمزە سەنووسەری دووەم.
2-نەبوونی هاوکاری مادی پێویست بۆ دەرکردنی ڕۆژنامەکە.
3-دژایەتی ستافی تاک لە لایەن کەسانێکەوە کە تاک زیاتر خزمەتی ئەوانیشی دەکرد.
4-نەبوونی ستافێکی کارا جێگەی ستافە کۆنەکە بگرێتەوە.
بەم شێوەیە ئاسۆ ڕووناکەکەی تەقتەق کە (ڕەهبەری سەید برایم) ناوی لەتاک نابوو (تەقتەق یەک ئاسۆی ڕوونی هەیە، چونکە ڕۆژنامەی (تاک)ی هەیە)ئاوابوو، پەلکەزێڕینەکەش پەڕش و بڵاوەی کرد، بەڵام ناکرێت ڕۆڵی (تاک) لە ماوەی نزیکەی (5)ساڵی تەمەنی نکۆلی لێبکرێت چونکە:
یەکەم:24-12-2004 ئەو ڕۆژە مێژووییە گرنگەیە لەتەقتەق کە (تاک)ی تێدا لەدایکبوو، لەگەڵ بەجێهێشتنی ڕۆژبەڕۆژ و مانگ بەمانگ وساڵ بەساڵی ئەو ڕێکەوتە لەهەناوی تەقتەق گەورەتر دەبێت وباڵای لە هەموو ئەو کەسانە بەرزتر دەبێت کە کۆسپ وتەگەرەی نەش ونمای بوون.چونکە تەقتەقی بێناز نەکرد لە دونیای ڕۆژنامەگەری کوردی ودەتوانێت بلێت ڕۆژانیک لەم کەنارەی زێی بچووک نەوەکانی مقداد مەدحەت بەدرخان دەرکەوتن و لە نزیکەوە بوونە خزم وخوێش و ئاشنای حاجی.
دووەم: لە داهاتووی تەقتەق وەک دەرمانی چاوئێشە بە دوای ژمارەکانی دەگەرێن و دەبێتە چاکترین سەرچاوەی باوەڕپێکراوی تەقتەق کە بە هەر 55ژمارەکە 27500دانەی لێ بڵاوکرایەوە.
سێیەم: ئەو ڕۆژنامەیە نەوەک بە تەنیا لە مێژوی تەقتەق بەڵکوو ئەو بۆشایییە ڕۆژنامەگەرییەی شاری (کۆیە)شی دوای (هامون)هاتە کایەوە لەخۆگرت و نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کۆیەش بەباتە بەپێز وبڕشتەکانیان (تاک)یان دەوڵەمەند کرد، لەو خامە وقەڵەمانەی ئەو کاتی کە لە شاری کۆیەوە بۆ (تاک) بابەتیان نووسیووە بریتیبوون لەو بەڕێزانە (ڕەهبەر سەیدبرایم، حەمیدمیرخان، کەیفی عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا، مام هەژار، دێدەوانی یەعقوب، سەڵاح شێخ شەرەف، مژدە ڕەواندزی، هۆشەنگ قادر، نەورۆز حەمەد، جەواد حەمەد بەگ، دڵشاد محەمەد جەلال، محەمەد داریاس، نووری عەبدوڵڵا فەتحوڵڵا، سرود محەمەد، کازم کۆیی، کارزان شاکر کۆیی، قاسم محەمەد مستەفا، پەیوەست خۆشناو، ئارام کۆیی، ئاراز جەلال جۆبار، قارەمان لەشکر، قادر بەشدار، ڕۆستەم ئاغالە، گۆران عەبدوڵڵا، ئەحمەد گەڵ، ئاکۆ محەمەدو...هتد). هەر لە ڕۆژنامەی (تاک)ەوە وەک بڵاوکراوەی نوێ لەدوا لاپەڕەی ژمارە (24)ی کانونی یەکەمی 2006یەکەم ژمارەی ئەزموونی (ڕۆژنامەی کۆیە)ی کۆیەی بڵاوکردەوە و دواتر لە ژمارە (46)ساڵی چوارەمی تشرینی یەکەمی 2008هەر لەدواڵاپەرەیدا هەواڵی بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی (گۆڤاری کەکۆن)ی بڵاوکردەوە.
چوارەم:هەروەها (تاک) توانی کۆمەڵیک نووسەر و ڕۆژنامەنووسی سنووری کەرکووک وشوان وشێخ بزێنی لە خۆی کۆبکاتەوە لەوانە (عەبدولرەحیم حەسەن، ئارام بەکر، ئەرکان بیبانی، قەهارشێخانی، مەریوان مەحمود، شوانە کەرکووکی، فەخرەددین قەرەناوی، پۆڵا سابر حەساری، مزەفەر ئاودڵ، سامان داوود، نیاز قادر، هێمن حەسەن، موعتەسم ساڵەیی و..زهتد)جگە لەوەی لە شوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان وشار و شارۆچکەکانی تر چەندین قەڵەم بابەتیان تێدا نووسی لەوانە (هۆشەنگ دارا لە هەلەبجە وئارام شێخ وەسانی وحەیدەر مەنتک و عەلی بەختەوەری شاعیر وشاخەوانی عەلی نووسەر و چیرۆک نووس ورێبین محەمەد سۆفی و سەید هاشم سارتکی لە هەولێر وعوسمان سەنگەسەری و چەندان نووسەر و ڕۆژنامەنووسیتر، لەگەڵ چەندین پێشمەرگەی دێرین و پارتیزانی وەک (مەلا فەرمان ومەلاشاخی و مەلا جەمال وجەلال ئیلنجاغی و مامۆستاکاوە وئەبوزەید ساڵح وشوکروللا شێخانی وتاد).
پێنجەم: جگە لەمانە چەندین دکتۆری پسپۆڕو ئەکادیمی خۆبەخشانە لە (تاک) بابەتی جۆراوجۆریان بڵاودەکردەوە لەوانە (خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف کێخوا عەزیز تەقتەقی و دکتۆر جەمال محەمەد باجەلانی و دکتۆر وەلی مەحمود و دکتۆر هیمداد مەجید مەرزانی (حاکم هیمداد)و دکتۆر فەرهاد پیربال ودکتۆر جەلال فەتاح سلێمانی ودکتۆر جەمال فەتحوڵڵا تەییب تاڵەبانی و دکتۆر هۆشەنگ عەلی مەحمود.
شەشەم: بە هۆی ڕۆژنامەی تاک-ەوە دەرگاوالابوو بۆ نووسین و بڵاوکردنەوەی پەرتووک و دیوانە هۆنراوەوەک (تەقتەق، پەلکەزێڕینەی کەنار زێی بچووک، حاجی کرمانجێک لەو پەری مەزنیدا، کەسایەتی دکتۆر ڕەئوف، عەلی شوون هەڵگر، دیوانی قەلەمێک لەسێبەری سپێتیدا) هەروەها چەندین بابەتی نووسراوی تاک-ی نووسەران لە پەرتووک و نامیلکەکان بڵاوکرایەوە وەک نووسینەکانی (ڕەهبەر سەید برایم، ئاراس ئیلنجاغی، مام هەژار، شاخەوان عەلی حەمەد..تاد).
حەوتەم: بووە بەمایەی خۆشحاڵی خوێندکارانی تەقتەق لە زانکۆ وپەیمانگەکان بۆ بابەتی توێژینەوە ولێکۆڵینەوەی دەرچوون.
هەشتەم: چەندین قەلەمی خزاندە بواری نووسینەوە لە تەقتەق لەوانەی کە لەتاک-یان نووسی وەک (فاتح حسێن حەمەدەمین، ئەمیر عەزیز، فاتح یاسین، بەشارپەیامی، فەرامۆش عومەر، ئارام شوان، دڵسۆز برایم، پێرو وەهاب، ئاری سابیر، بۆکان سابیر (شنیار)، ناسح سلێمان، ڕۆژگار جەلال، قوباد ئیبراهیم، مەلا عوسمان سێگردکانی، مستەفا چاوشین، پەیام تەقتەقی (عاسی)، بلال جەوهەر، ئاراس باغەجنێری، کاروان نازم، ڕەهێل سێکانی، نەوزاد کاکەڕەش و عەلی شوکر مەرزانی، جەبارسوارە، عەبدوڵڵا دەربەندی) و هەروەها چەندین ڕۆژنامەنووسی وەرزشی لەدەوری کۆبوونەوە لەوانە (عەبدوڵڵا حسێن، حەسۆ نەجم، بورهان سابیر، شنیار سابر، کاروان نازم، هۆشەنگ ڕەسوڵ).