زێی بچووک یان زێی کەڵوێ ڕووبارێکی کوردستانه کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری کوردستان تێپەڕ دەکات و دەڕێژێتە سەر ڕووباری #دیجلە#. درێژایییەکەی 400 کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری ئێران و عێراق دەستنیشان دەکات.لە باشووری کوردستان، #بەنداوی دوکان#ی لەسەردا دروستکراوە و له ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش #بەنداوی سەردەشت# خەریکە لەسەریدا دروست دەکرێت، دوای تێپەڕ بوونی له بەنداوی دوکان، سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و کەرکووک دیاری دەکات و دەڕژێته دیجلە و لە کۆتای دا تێکەڵی کەنداوی فارس دەبێت..
بەنداوی دوکان کە ئاوی زێی بچووکی دەڕژێتێ
له زۆربەی ئە ناوچانەی کە ئەو ڕووبارەی پێدا تێدەپەڕێ، خەڵکەکه ناوێکی تایبەت بە خۆیان لەسەرداناوە، وەکوو:
چۆمی کەڵوێ
چۆمی ڕیزی
چۆمی کەڵۆسێ
چۆمی بادیناوێ
چۆمی خدراوێ
چؤمی پردانان
زێی بچووک لە سەرەتا و دەستپێکی بە 2140 مەتر بەرزی له ئاستی دەریاوە و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەست پێ دەکات و بەرەو باشوور خۆی خوار دەکاتەوە و لە دۆڵێکی پان و بەرین لە دەڤەری #پیرانشار# بەرەو سەردەشت درێژەی هەیە و دۆلەکانی سنوور دەبڕێت و دەڕژێته بەنداوی دوکان و لە کۆتایی دا دەڕژێتە دیجلە.
بە شێوەیەکی گشتی زێی بچووک بە بەردەوامی ساڵ ئاوی هەیە و وشک نابی بەو پێیەش ڕووباری وەرزی هەژمار ناکرێ.[1]
بە تەواوبوونی بەنداوی سەردەشت و گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، قەیرانێکی سیاسی لەنیوان ئێران و باشووری کوردستاندا دروستبوو و ناڕەزاییی زۆری لێکەوتەوە.[2]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 15,891 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!