- ئەمساڵ تەنها لە هەرێمی باشووری کوردستاندا 2700 کەس چوون بۆ عەرەبستانی سعودی بۆ حەج.
- سەرباری تێکچوونی باری ناوخۆیی عێڕاق بەهۆی ئەگەری جەنگەوە، ڕژێم هەر بەردەوامە لە سیاسەتی بەعەرەبکردنی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری.
- هەرێمی زیوریخ لە سویسرا ناوەندێکی ڕۆشنبیریی بۆ کوردەکانی ئەوێ کردەوە.
- سەرەتای ئەم مانگە: خنکانی 30 پەنابەری کورد لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی هەندێک سەرچاوە هەزاران چەکداری سوپای بەدر هاتوونەتە باشووری کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
- ئەم مانگە: بەهۆی ترسی جەنگەوە کۆمەڵێک خێزانی عەرەب هاتنە کوردستانەوە.
- کوردەکانی هەندەران چەندین خۆپیشاندانیان لە دژی تورک لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا ڕێکخست.
- لەم مانگەدا: نزیکەی 300 ڕۆژنامەوانی بێگانە لە باشووری کوردستاندا بووە، بۆ گواستنەوەی دەنگوباسەکان.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,481 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!