=KTML_Bold=بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کەریم ئەحمەد)=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەر (کەریم ئەحمەد)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ماڵبات و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو(کەریم ئەحمەد) کەسایەتیەکی دیار و ناسراوی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەمان بوو، سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عیراق و کوردستان بوو و خەباتگێڕێکی ماندوونەناسی بزووتنەوەی سیاسی و نیشتیمانی کوردستان بوو.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوخەبات و دۆست و هاوەڵ و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. [1]
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#14-07-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,084 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!