بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی هەردوو هاووڵاتی (محەمەد ڕەسوڵ حەمەدئەمین) و (مستەفا سەرکەوت خدر)ی تەمەن پێنج ساڵ دەکەم کە بە داخێکی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوی دوێنێی شاری #هەولێر# بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا. هاوبەشی خەمی هەر دوو خانەوادەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەم و لە خودای گەورە داواکارم سەبر و دڵنەواییان پێ ببەخشێت و ڕۆحی پاکی قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات [1].
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
8ی تشرینی دووەمی 2026
{span style="font-weight:bold;"}{i class="fa fa-spell-check notflip fa-fw kp-color"}{/i} تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە وەکوو خۆی ئەرشیڤ کراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!{/span}
Ev babet 22 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!