ڕۆژی پێنجشەممە #08-05-2025# رۆبەرت پرێڤۆست وەک پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا و ناسناوی (لیۆ)ی هەڵبژارد. پرێڤۆست 14ەم پاپای ڤاتیکانە ناسناوی لیۆی هەڵبژاردبێت.
ناوی تەواوی رۆبەرت فرانسیس پرێڤۆستە و لە 14-09-1955 لەدایکبووە. لە مێژوودا یەکەم پاپای ڤاتیکانە کە خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێت.
#نێچیرڤان بارزانی# ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، بەناوی هەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆ دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، کاریگەربووم بە پەیامی پیرۆزی، ئاشتی، بەسۆز و دادپەروەرییەکەیم.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، هەرێمی کوردستان بە جیدی پابەندە بە پێکەوژەیان و گونجانی نێوان ئایینەکان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 213 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!