پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
ئەنجام: 27 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 3



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئاگادارکردنەوە و بانگی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەوڵەتی تورک شاد مەکەن!
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاگادارکردنەوە و بانگی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەوڵەتی تورک شاد مەکەن!

ئاگادارکردنەوە و بانگی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەوڵەتی تورک شاد مەکەن!
دەوڵەتی تورک بە ڕژیمێکی ئاکەپە - مەهەپە فاشیستی نەتەوەپەرستی دژ بە کورد و کوردستان ئەمڕۆ بە هەموو هێزی خۆیەوە دەخوازێت دەستکەوتی گەلی کورد لە ناو ببات. دەوڵەتی تورک هەر لە باکوور دژ بە کورد شەڕ ناکات، بەڵکو هەروەها شەڕێکی گەورەی دژ بە ڕۆژئاوا بەرپا کردووە و هاوکاتیش بۆ بنکۆڵکردن و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی باشوور بێ پشوو کار دەکات. هەوڵ دەدات لە ڕێگای دروستکردنی ناکۆکیی لە ناوکورداندا و بەگژداچوونی ناوخۆیی دژ بەیەکتر لە باشوور سیاسەتی کورد لاواز بکات و وردەوردە بە تەواوی خۆی بکوتێتە ناو هەموو جومگە سەرەکیە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیەکانەوە. سیاسەتیی ڕەشکردن و سووککردنی کوردانی باشوور لە بەر چاوی یەک پێش دەخات و وەکوو شەڕلاتانێک بەردەرگای لێیان گرتووە.
بەڵام دەوڵەتی تورک لە سیاسەتی خۆیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و لە جیهانیشدا کەوتووەتە ناو قۆناخێکی ترسناک و تێکچوون. تەنانەت سیاسەتی بازرگانیی دەرەوەی لە سەر بنەمای دژایەتی کوردان و پەیداکردنی هاوپەیمان دژ بە کورد هەڵچنیووە و بەو شێوەیە دەیەوێت زیاتر فشار بهێنێتە سەر کوردستان و زەرەر لە پێشکەوتنی کورد بدات.
بەرخۆدان و تێکۆشانی کورد لە باکوور و لە ڕۆژئاوای کوردستان قەیران و ئاڵۆزیی سیاسیی تورکیای گەورەتر و قووڵتر کردووەتەوە. گەلی کورد لە باشوور و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە ڕێگای هەمەجۆری نیشتیمانیی و نەتەوەییەوە پشتگیریی لەم بەرخۆدان و تێکۆشانە دەکەن. ئامانجێکی سەرەکیی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە لە ڕێگا و بە دەستی باشووری کوردستان ئەو تێکۆشانە سەرکەوتووە بشکێنێت، واتە سیاسەتی پەرت بکە و زاڵ بە! پیادە دەکات. ئەم خەسڵەتە داگیرکەرییەی تورکیا خەسڵەتێکی نوێ نییە.
جێی داخە دەوڵەتی تورک تا ئێستایش تووانیویەتی ئەم سیاسەتەی دژ بە کورد لە باشووری کوردستان پێش بخات. پاش بێدەنگیی دەسەڵاتداری سیاسیی لە دەڤەری بەهدینان، ئێستا لە دەڤەری یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستانیش ئەو سیاسەتە پێش دەخات کە زەرەر بە بەرژەوەندیی کوردان دەگەیەنێت. لەم دواییەدا لە 11ی مانگدا، ڕێگاگرتن لە یادەوەریی ڕێزگرتن لە گیانبەختکردووانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس سەکینە جانسز، فیدان دۆگان و لەیلا شەیلەمەیز، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت. دەوڵەتی تورکیا بە یادەوەریی ئەو سێ گیانبەختکردووە زۆر تووڕەیە بە تایبەتیی کە سەلمێندراوە میت ئەنجامی داوە.
جێی سەرنجە کە شارەداریی پاریس، یەکێک لە گەورەترین پایتەختەکانی ئوروپا، لەو ڕۆژەدا دیمەنی سەکینە جانسز وەکوو نیشاندانی ڕێز بەرز دەکاتەوە، بەڵام لە #سلێمانی# قەدەخە دەکرێت. لەم چوارچێوەیەدا دیارە کە بۆچی نوێنەرایەتی تەڤگەری ئازادیی گیرا بوون.
ئێمە دەبینین یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان لەم ماوەیەی دواییدا سیاسەتی خۆی دەربارەی یەکیەتیی نەتەوەیی بەرەو لاڕێ دەبات و خۆی دەخاتە نێو هەڵەی دژوارەوە. #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# داوا لە یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات کە با ئەو هەڵانەی خۆی دووبارە نەکاتەوە و چارەسەریان بکات و لە مژاری یەکیەتیی نەتەوەییدا خاوەنی هەڵوێست بێت.
سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ پارچەکردنی هێزی کورد دروست لە سەرئەنجامی بێهەڵوێستیی نەتەوەییە سەر دەکەوێت. حەیف و خەسارە سیاسەتی هەندێک کورد ئەوە بێت کە تەمەنی ڕژیمێکی دۆڕاوی مایەپووچ درێژ بکەنەوە.
کوردان ئەمڕۆ دەتوانن بە سیاسەتی یەکڕیزیی بەر بە سیاسەتی داگیرکەرانەی تورک لە سەر کوردان و کوردستان بگرن، بەتایبەتیی ئێستا کە دەوڵەتی تورک لە هەموو ڕوویەکەوە لە قەیران و کێشەی گەورەی جیاواز دایە کە لە مێژوودا نەبووە. دەوڵەتی تورک نەک هەر بە تەنیا لە سەر کورد، بەڵکو تەنانەت لە سەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهانیش بووە بە بەڵا، بە مەترسیی و بە هەڕەشە.
ئەوڕۆ ئەوڕۆژەیە کە ئێمە بێین و پێکەوە ئەو دەوڵەتە تێک بشکێنین کە لە مێژووی داگیرکەریی خۆیدا نکۆڵیی لە هەبوونمان کردووە.
بەرەو بەهێزکردنی یەکیەتیی نەتەوەیی و سەرخستنی خەباتی ئازادیخوازیی گەلەکەمان!
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ ک ن ک
#15-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,725 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 15-01-2019 (5 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 15-01-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 15-01-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم )ڤە: 24-01-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,725 جار هاتیە دیتن
ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)

ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)
دەقی ئەنجامنامەی هەژدەمین جڤاتی گشتیی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#:
جڤاتی 18ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ڕۆژانی 26-28ی ئۆکتۆبەری 2018دا بە بەشداریی ئەندام و میوانانی ک.ن.ک، لە ژێر درووشمی (بەئامانجی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی) بەڕێوەچوو. لە سەرانسەری ئەوروپا، لە ڕوسیاوە هەتا ئوسترالیا، ئەندامانی ک ن ک و نوێنەرانی ڕیکخراوە کوردستانییەکان بەشدار بوون. هەروەها لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەلێک کەسایەتی و پارت و ڕێکخراو ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون و پەیامی خۆیان سەبارەت بە دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆیی لە جڤاتی گشتیدا ڕاگەیاند. تەوەری سەرەکی لە سەرەتای وتووێژەکاندا بە گشتیی بارودۆخی ئێستای کوردستان بوو. لەو چوارچێوەیەدا ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی سیاسەتی جیهانیی لەسەر کوردستان هاتە بەر باس و وتووێژ. لە لایەکی ترەوە دۆخی ڕێکخراوەیی ک ن ک هەڵسەنگێندراو لەو بارەیەوە بڕیاری گرنگ دران.
نوێنەرانی گەلی ئاسوری-سریانی-کلدانی باسی بارودۆخی ئاسوریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد، سەرنجیان ڕاکێشایە سەر پتەوکردنی هاوکاریی نێوان کوردان و ئاسوری. هەروەها نوێنەرانی پێکهاتەی زەردەشتی، عەلەوی، ئێزدی، یارسانی، فەیلی، بە فراوانی و بە دەنگێکی بڵند بەشداری جڤاتی گشتیی 18 بوون و جەختیان لەسەر مافی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەریی کردەوە. ژنان بە فراوانی باسی داخوازییە دیموکراتیکەکانیان لە هەندێ پارچەی کوردستاندا هێنایە زمان.
لە کوردستان:
شیکردنەوەکان لەسەر بارودۆخی کوردستان لەسەر بنامای یەکێتی ناوخۆیی کران.بە تایبەتی هەڵوێستی هێرشکارانەی تورکیاو ئێران بە وردی دەستنیشان کران.کاریگەریی ئێران لەسەر سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق و سوریا و کاریگەریی ئەنجامە خراپەکانی ئەو سیاسەتە لەسەر کوردستان، وەک مەترسیەکی گەورە باسکرا.رەفتار و کردە دوژمناکارییەکانی تورکیاش لە هەموو ڕوویەکەوە هاتە بەر باس.تورکیا و ئێران لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان بە هاوکاریی یەکتر دژایەتی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان ئەکەن، تاکو بتوانن زۆرترین زیان بە بزاڤی نیشتیمانی و نەتەوەیی کوردستان بگەیەنن.داگیرکاریی تورکیا لە #عەفرین# و دەورەبەری، هەروەها لە نێوان باشوور و ڕۆژهە تی کوردستان وەک هەرێمی برادۆست و دەوروبەری، ناوچەی بادینان و شارۆچکەو گوندەکانی ئەو دەڤەرە کە چەندین بنکەو بارەگای هێزەکانی تورکیای لێکراوەتەوەو دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەکارئەهێنرێن، وەک هەڕەشەیەکی مەزن دەستنیشان کران.
رووداوەکانی 16ی تەموزی 2017 کاتێک کە سوپای عێراق و #حەشدی شەعبی# بە هاوکاریی دەوڵەتانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر باشووری کوردستان، ئێستا بووە بە کێشەیەکی نەتەوەیی.دوای ئەو هێرشانە گۆڕانکاریی لە سنووری باشووری کوردستاندا ڕوویاندا.هێزەکانی عێراق زۆر ناوچەیان داگیر کرد.ئەو ڕووداوانە هەر بە تەنیا پرسی باشووری کوردستان نین و نەبوون، بەڵکو کاریگەرییان بەسەر بارودۆخی هەموو کوردستانەوە هەیە.بە کورتی ئەتوانین بڵێین داگیرکەران ڕیفراندۆمیان کردە بیانوو بۆ تێکدانی باشووری کوردستان.هەروەها ئەو هێرش و داگیرکاریانە تورکیا هاندا کە زیاتر دەستدرێژی بکات و درێژە بەو هێرشانە بدات.داگیرکردنی عەفرین لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەچوو. واتا ذاگیرکردنی عەفرین بەردەوامیی داگیرکردنی #کەرکووک# بوو.لە لایەکی ترەوە ئێرانیش هەنگاوی خۆی ناو بە بەرچاوی ئێمەی کوردان و هەموو دنیاوە لە 7ی ئەیلولدا هێرشی کردە سەر پارتەکانی ڕۆژهە تی کوردستان لە شاری #کۆیە# و لە ڕۆژێکدا 26 شۆڕشگێڕی کوردی کۆمەڵکوژ کرد. هەر لە هەمان ڕؤژدا 3 شۆڕشگێڕی تری لە سێدارە دا و سیانی تریشی لە #سنە# شەهید کرد. ئێران بە هێرشانەی ئەوەی دووبارە کردەوە کە لە کوشتنی کورداندا سنوورکان ناناسێ.
تورکیا و ئێران بە هەمانهەنگی سیاسەتی ئابڵوقە لەسەر کوردستان پەیڕوە ئەکەن، ئامانجیان تێکشکاندنی دۆزی کوردستانە. تورکیا و ئێران بە پراکتیکی لە ناوخۆی و تشدا هێرشی تاوانکارانە ئەکەن.گرتن، کوشتن، لە سێدارەدان، تا نکردن، سوتاندن و وێرانکردن، کردەی ڕۆژانەیانە. تورکیا و ئێران پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆشیان لەگەڵ ئەمەریکاو ڕوسیاو هاوکارەکانیان دژی کوردان بەکار دێنن.بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان زیاتر چواردەوری بزافی نیشتیمانی نەتەوەیی کوردستان بەرتەنگ بکەنەوە.حکومەتی تاران و ئەنکەرە بەردەوام فشاری زیاتر ئەخەنە سەر بەغداو شام تاکو زیاتر دەست بخەنە بینەقاقای خەڵکی کوردستان.
لەژێر ڕۆشنیایی ئەم ڕاستیانەدا، لە لایەکەوە لە کوردستان بەرخۆدانێکی بێوێنە هەیە.بەلام لە لایەکی ترەوە کێشەو قەیرانەکان قووڵتر بوونەوە.بێگومان
چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانی کوردستان بە گشتی ئاستەنگ ئەخەنە بەردەم تێکۆشان لە دژی نەیاران و دەرفەتیان بۆ ئەڕەخسێنێن کە لە هەر ڕوویەکەوە دەرفەتیان هەبێت هێرشەکانیان فراوانتر بکەن.ئەم بارودۆخەش لە جڤاتی گشتیدا هەڵوەستەی لەسەر کرا.هەڵسەنگێندراو کەوتە بەر ڕەخنەو وەک مەترسیەکی مەزن ئەژمار کرا.هەر لەبەر ئەو هۆیەش بۆ جڤاتی گشتیی 18ی ک ن ک درووشمیبە ئامانجی گەشەپێدانی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆییهەڵبژێردرا.کە مەبەست لێی بەهێزکردن و باش کردنی بەرەی ناوخۆیە.هەنگاوی یەکەمینیش بۆ ئەو پرسە گەشەپێدانی دیالۆگ و ئاشتیی ناوخۆییە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
کوردستان لە ناوجەرگەی ڕۆژهە تی ناوەڕاستایە.تورکیا و ئێرانیش زۆر نامرۆڤانە بەردەوامن لە سیاسەتی داگیرکاریانەی خۆیان.هەردوو حکومەتی عێرا ق و سوریا بێ ئیرادەن و بوونە پاشکۆی سیاسەتەکانی ئێران و دژی بەڕێوەبەرێتی ڕۆژاواو باشوور بەکارئەهێنرێن.و تە عەرەبیەکانی دۆستی ئێران و تورکیاش لەسەر سیاسەتی شۆڤێنی و دواکەوتوویی خۆیان بەردەوامن.سەرەڕای ئەم هەموو کێشە و ئاڵۆزی و قەیرانانەی دەوڵەتانی داگیرکەریش، خەڵکی کوردستان لە ڕووی ئامادەیی و بوون و سیاسەتەوە، بزاڤێکی بەهێزی ئەو ناوچەیەیە.لە ئێستادا دەوڵەتە گەورەکانی دنیا لە ناوچەکەدا، حسابێکی زۆر بۆ ئەو دینامیکە کوردستانییە ئەکەن.هەبوونی ئەو هێزە جیهانی و نێودەوڵەتییانە، هەرچەند ئەگەر لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆشیان بێت،لە ئەنجامدا پێویستیان بەو دینامیکە هەیە.بە شێواز و فۆرمی جۆراوجۆر پەیوەندی خۆیان لەگەڵ هێزە کوردستانیەکان ڕێکئەخەن.ک ن ک داوا لەو هێزە گەورانە ئەکات کە لە ناوچەکەدان، سیاسەتی خۆیان لەسەر زیانگەیاندن بە بزاڤی نیستمانی و نەتەوەیی و خەڵکی کوردستان لە هەرێمەکەدا دانەڕێژن و لەو چوارچێوەیەدا سیاسەتێکی ڕوون و پۆزەتیڤ بەڕێوەببەن.بێگومان دانوستانی دۆستانە لەگەڵ دینامیکە کوردستانییەکان بۆ ئەوانیش سودمەند ئەبێت.هەروەها پێویستە هێزە کوردستانیەکانیش لەگەڵ ئەو هێزە نێودەولەتیانە لە پەیوەندیەکی هاوسەنگ و هاوبەرژەوەندیدا بن.
لەسەر ئاستی دنیا:
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزگایەکی گەورەی نێونەتەوەییە.بەداخەوە ئەم دەزگایە لە ئاست دۆزی خەڵکی کوردستاندا بێدەنگ و بێهەڵوێستە و ئەرکی مرۆڤانەی خۆی لەو بارەیەوە بەجێ ناگەیەنێت.ک ن ک داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکا کە لە چوارچێوەی نۆرمی دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی، مافی مرۆڤ و ئەخلاقیدا، لەسەر پرسی کوردستان هەڵوێستە بکەن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان تاکو ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستان بسەلمێنن.ک ن ک داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەکا کورسیەکی نوێنەرایەتی بدەن بە خەڵکی کوردستان.ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ئەو داخوازییە بە کردار جێبەجێ بکرێت.
پرسی یەکێتیی نەتەوەیی:
ک ن ک وەک هەموو جارێک ئەم پرسە لە سەرەوەی ڕۆژەڤی خۆیدا دائەنێت و لە دۆزی کوردستاندا وەک پرسێکی مان و نەمان حساب ئەکات. بەداخەوە تا ئێستاش پێشکەوتنێکی بەرچاو لەم ڕووەوە نەهاتۆتە دی.ئەمەش کەموکووڕیەکی گەورەی هەموو لایەنە کوردستانیەکانە.ک ن ک لە داهاتوودا زیاتر لەسەر ئەم پرسە ڕائەوەستێ و کاری جدیی بۆ ئەکات.هەروەها ک ن ک داوا لە دینامیکە کوردستانیەکان ئەکات لەبەرامبەر یەکتر زمانێکی ئارام و درووستکەر و نیشتمانیانە بەکار بێنن.دەستەواژەی نێگەتیڤ بەرامبەر یەکتر بەکار نەهێنن، چونکە ئەبێتە هۆکاری لێکدوورکەتنەوە.ک ن ک لە جڤاتی 18دا سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە بەشداریی هێزە کۆمە یەتییەکان لەم پرسەدا زۆر گرنگە.
رێکخستنەوەی ک ن ک:
2019 بیستەمین ساڵوەگەڕی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە. جڤاتی گشتیی ک ن ک لە بیستەمەین ساڵوەگەڕیدا بەڕێوەئەچێت. ک ن ک لە 1999وە لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندایە. لەگەڵ هەموو بێ ئیماکانیەتیی، کەموکووڕی و هەلەیەکیشدا، ئەوا نزیکەی 20 ساڵە بۆ یەکێتییەکی ناوخۆیی بە هەموو توانایەوە لە تێکۆشاندایە. ک ن ک بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی، بەرەنجی ئەندامە خۆبەخشەکانی بەردەوام لە کاردایە.ک ن ک دەستکەوتێکە، ک ن ک باخچەیەکە بە ڕەنجی هەموو ئەندامەکانی دامەزراوە.هەربۆیە پێویستە بپارێزرێت.لەسەر بنەمای ڕوانین وداخوازی هەموو ئەندامانی، پێویستە ک ن ک لە 20 ساڵەی خۆیدا ڕیفۆرمێکی جدیی بکات. لە ڕووی پڕۆگرام، فۆرم و سترەکتورەوە پێویستی بە نوێبوونەوەو گۆڕینی هەمەلایەنە هەیە.بەو بیروباوەڕەوە ک ن ک ئەتوانێ لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی دۆزی کوردستاندا هەنگاوی گەورە بنێ. لەو چوارچێوەیەدا ئەبێ لە ڕووی داڕشتنی بەڵگەی سترایژی نەتەوەییەوە نویکاریی بکات، هەروەها لە ڕووی سیاسی، ئابووری، سەربازی و پەیوەندییەوە بتوانێت بەڵگەی ڕێپیشاندەر پێشکەش بکات.
چالاکییە بڕیار لەسەردراوەکان:
ک ن ک وەکو هەموو ساڵێک بەردەوام ئەبێت و کارو خەباتی و پلانسازیی خۆی جێبەجێ ئەکات.لە مەودای ساڵی 2019دا کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسیی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکان ئەکتیڤتر ئەکات و دیپلۆماسییەکی بەهێزتر بەڕێوە ئەبات.لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە شاندی جۆراو جۆر بانگهێشت ئەکرێن و لە ولاتە جۆراوجۆرەکان کۆبوونەوەو چاوپێکەوتنیان بۆ ڕێکئەخرێت.
ک ن ک بۆ ڕزگارکردنی عەفرین تێکۆشانی بەهێز ئەکات.هەروەها سەبارەت بە داگیرکاریی دەولەتی تورکیا لە باشووری کوردستان، ک ن ک خەباتێکی بەهێزتر بەڕێوە ئەبات.لەسەر پرسی ژن، پێکهاتەو باوەڕە جیاوازەکانی کوردستان، لە ڕووی سیاسی، دیموکراتیزەکردن و پرسەکانی کۆمەڵگە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی چڕتر ئەکاتەوە.بۆ پاراستن و خاوەندارێتی لە پێکهاتە ئیتنیەکانی کوردستان وەک ئاسوری و عەرەب و ئەوانی تر، درێژە بە کارو خەبات ئەدات.
ک ن ک گرنگییەکی تایبەت بە دەزگاو ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەوروپا، پەرلەمان ئەوروپاو دەزگا هاوشێوەکان ئەدات و بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە گەڵیاندا لە پەیوەندیدا ئەبێت.کۆنفرانسی نێونەتەوەیی تایبەت بە پرسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپاو و تانی جۆراو جۆر ڕێکئەخات.، بە تایبەتیش لەسەر دۆخی ڕۆژاوا و پرسەکانی ئەو پارچەیە، هەتاکو سیستەمی ڕۆژاوا بە ڕەسمی بناسرێت، کۆنفرانس و سیمیناری تایبەت بەڕێوەئەبات.
ک ن ک لە بیست ساڵەی دەستگیرکردنی سەرۆکی کەجەکە، بەڕیز عەبدو ئۆجەلان، کۆڕو سیمینار و چالاکی هەمەچەشنە ڕێکئەخات.سەرەتا بە بەشداریی و ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوەیی و نیشتیمانی، دوای ئەوەش بە بەشداری و ئامادەبوونی ناودارانی جیهانی.
#28-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,108 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 28-10-2018 (6 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: هۆڵاند
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 31-10-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل : 31-10-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,108 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.155 KB 31-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
قۆناغ، قۆناغی ئازادییە
کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک ڕۆژی 27.09.2020 بە ئامادەبوونی کۆی ئەندامانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد. لە کۆبوونەوەدا بە فراوانی دۆخی سیاسی کوردستان، ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و جیهان تاوتوێ کران.
تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ستراتیژی دەولەتانی داگیرکەری کوردستان، لەپێش هەمووشیانەوە دەوڵەتی تورکیا کە لە ئێستادا داینەمۆی سەرەکیی و ڕێکخەریی سەرەکیی هیرش کردنە سەر دەستکەوتەکانی کوردستانیانە. لەو چوارچێوەیەشدا جەخت لەسەرئەوە کرایەوە، کە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەڵوێست و پپێگەو هەمانکات یەکڕیزیی وبەرخۆدانی کورد و کوردستانیانەوە گرێدراوە. هەرکەس ئەو ڕاستییە ئەزانێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکاریی بەڕێوەیە، زلهێزەکانی دنیا و دەوڵەتە هەرێمییەکانیش، هەریەکەو بەشێوازی خۆی و بۆ بەرژەوەندی خۆی ڕۆڵ و کاریگەرییان لە ناوچەکەدا هەیە. کوردستانیش لە ڕووی جوگرافی و سیاسی و ئابووری وسەربازییەوە، لە ناوجەرگەی ڕووداوەکاندایە. کورد ئەکتەرێکی سەرەکیی گۆڕانکارییەکانن لە ناوچەکەدا. هەربۆیە هەر بژاردەو ئەڵتەرناتیڤێک بۆ چارەسەریی و سەقامگیریی لە هەرێمەکەدا، بەبێ بەشداریی کارای کوردان، بێ ئاکام ئەمێنێتەوە. درووشمی قۆناغ قۆناغی ئازادییە، پڕ بە پێستی ئەم دۆخەیە ئەگەر ئێمەی کوردان بە هۆشیاریی و هەستکردن بە بەرپرسێتیی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین.
دەولەتانی داگیرکەری کوردستان بە دەست قەیرانی قووڵی ناوخۆیی و دەرەکییەوە گیریان خواردووە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە دوژمنێکی سەرسەخت و سەرەکی کورد و کوردستانە، لە تێڕوانینی نێونەتەوەییدا بووە بە ئەکتەری شەڕ و نائارامیی، نەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستا، بەڵکو لە ئاسیاو ئەفەریقاو دەریای ناوەڕاست و بەشێکی ئەوروپاشدا، وەک هێز و دەسەلاتێکی بێزراو و نەخوازراو مەمەلەی لەگەڵ ئەکرێت. لەناوخۆشدا سەرەڕای قەیرانی سیاسی و ئابووریی، هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر خەڵکی کوردستان و سیاسەتمەدار و نوێنەرانی خەڵک، لە هەمانکاتا تێکشکاندنی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر کوردستان و شۆڕشگێڕانی کوردستان، ئەوەندەی تر قەیرانەکانی قووڵتر کردۆتەوەو ئەو ڕژێمەی پەراوێزی خستووە. هەربۆیە دەسەلاتی سێکوچکەی ئەردۆگان-باخچەلی-ئەرگەنەکۆن، بوون و نەبوونی ڕژێمەکەیان بە بوون و نەبوونی کوردانەوە بەستۆتەوە. بەرخۆدانی کوردان لە باکورو بەشەکانی تری کوردستان بۆ دەوڵەتی تورکیا بووەتە ئاستەنگیەکی مەزن. هەرچەند بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازیی لە دژی کورد شەڕێکی دژوار و خوێناوی ئەکات، بەڵام تورکیا لە کوردستان لە دۆخێکی ناهەموار و تەنگاوی دایە و پیلانەکانی لە شکستخواردندان. ئەم ڕاستییانە دەرفەتی مەزن بۆ کورد و کوردستانیان ئەڕەخسێنن، بۆیە ئێمەش ئەڵێین قۆناغ قۆناغی ئازادییە. بەڵام بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، یەکڕزیی نەتەوەیی، ناسینی دوژمن و هاوکاری نەکردنی، هەروەها بەهێزکردنی بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش لەهەموو بوارەکاندا پێویستە.
کۆبوونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک هەروەها لە سەر بار و دۆخی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاوەستا. لەلایەکەوە هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان لە زیادبووندان، لەلایەکی ترەوە بە هۆی خراپیی باری ئابوورییەوە، خەڵک ژیانێکی کولەمەرگی بەسەرئەبەن. هەژاری و نەبوونی هەتا دێ مەترسیدارتر ئەبێت. لە ژێر ناوی پەتای کۆرۆنادا، ڕژێم ئابوریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕوخاندووە. کوردستانی کردۆتە سەربازگەیەکی گەورە. بە تایبەتی ناوچە سنوورییە دەستکردەکان، خەڵکی دەیان گوندی ئاوارەکردووەو گوندەکانی کردوون بە سەربازگە. تێکۆشان دژی سیاسەتی داگیرکاریی دەوڵەتی ئێران لە ئاستی دیپلۆماسیی و سیاسیدا، هەروەها چالاکبوونی خەڵکی کوردستان لەئەمڕۆدا، پێویستیەکی ژیانییە. بۆ ئەم ئامانجانەو بۆ و ڕزگاربوونی گەلەکەمان لە م دۆخە نالەبارە، لە هەر شتێک پێشتر یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەکسەنگەریی هێزەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دۆخی باشوری کوردستان بە گشتی شرۆڤەی بۆ کرا. هەبوونی قەیرانی ئابوری خەڵکی کوردستان و پرسگەلی نێوان ناوەند و هەرێم و ناشەفافیەتی دەسەڵاتداریی هەرێم لە ڕووی دارایی و ئابورییەوە، هەروەها گەمە و هەلوێستەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق گەیشتۆتە ئاستی گرێ کوێرە. لاوازبوونی ڕۆڵ و هەیبەتی کوردان لە ناوەند و ناکۆکیەکانی هێزە کوردیەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، ئەم دۆخەیان دروستکردووە. پێویستە هەرچی زووتر هەنگاوی جدیی بۆ جارەسەریی ئەم دۆخە بنرێت. ئیدی خەڵک بێ موچەو بژیوی نەکرێن، ئازادییە سیاسی و جەماوەرییەکان فەراهەم بکرێن، دەست لە گرتنی چالاکوانانی مەدەنی و چالاکانی دژی داگیرکاریی هەڵبگیرێت و گیراوەکانی ئازاد بکرێن.
لە لایەکی ترەوە قەیرانە ناوخۆییەکانی هەرێم و نەبوونی دیالۆگێکی جدیی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی لە سەر ناوچە دابڕاوەکان، هەروەها دەستتێخستنی تورکیا لە بەڕیوەبەرایەتی #کەرکووک#، فشارەکانی لەسەر شەنگاڵ، پرسی ئەو ناوجانەی ئاڵۆزتر کردووە. خەڵکی ئاوارەی شەنگاڵ و دەوروبەری، خوازیاری ئەوەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام نەک هەر هاوکاریی ناکرێن، لە زۆر کاتیشدا ئاستەنگییان بۆ درووست ئەکرێت. ئەمانە هەموو ئەو پرسانەن کە بە پلەی یەکەم دەسەڵاتی هەرێم لێیان بەرپرسە و پێویستە خاوەندارییان لێبکات.
رۆژاوای کوردستان سەرەڕای هەموو داگیرکاری و ئاستەنگییەکان، بەرەو پێشەوە هەنگاو ئەنێت. دیالۆگ و لێکنزیکبوونەوەی پارت و لایەنەکەنی ناو بەڕێوەبەریی خۆجێیی لەگەڵ هەندێ پارت و لایەنی دەرەوەی بەڕێوەبەرێتیی، کە سەرەتا بە دەستپێشخەریی ک ن ک دەستی پێکرد، بەردەوامە. ئێمە وەک ک ن ک هیواخوازین بگەنە ئەنجامی تەواو و پێکەوە لەدژی داگیرکاریی تورکیاو بۆ بیناکردنی ڕۆژاوا، بەیەکەوە هەنگاوی زیاتر بنێن.
لە تەوەرێکی تردا ک ن ک ه بڕیاری دا هەم وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و هەم لەبەر ڕەنج و ماندوبوونی ڕێزدا #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دا کە خاوەن ڕۆلێکی سەرەکی بوو. لە سەر ئاستی نەتەوەیی دا بەشداری کەمپینی ئازادکردنی بەڕێزیان ببێت. وەکو دیارە کە ساندیکا گەورەکانی بەریتانیا و زۆر لە ڕێکخراوە مەدەنیەکانی جیهانی لە زۆر شوێنی دونیا، ئەیانەوێ لە ژێر ناوی: قۆناغ قۆناغی ئازادییە، کەمپینێک بۆ ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێبکەن. ک ن ک بانگی هەموو کورد و کوردستانیان ئەکات لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن بەشداری ئەم کەمپینە ببن.
تەوەرێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەی کۆنسە، بەڕیوەبردنی بیستەمین جڤاتی گشتیی ک ن ک بوو. بەداخەوە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ناتوانین وەک هەر ساڵێکی ڕابردوو جڤاتی گشتیی بەڕێوە ببەین. ئەمساڵ جڤاتی گشتیی لە کۆتایی مانگی 10-10-2020، لە ڕێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەئەچێت. بۆ ئەو مەبەستە لە کۆبوونەوەدا بە فراوانی وتووێژ لەسەر ئەو پرسە کرا، پلانسازی و ئامادەکاریی پێویست کران بڕیار لەسەر چۆنێتی بەڕیوەبردنی درا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,512 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 02-10-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
دەساڵ: 20ەکان (20-29)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) ل: 02-10-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل : 03-10-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,512 جار هاتیە دیتن
ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ک ن ک 30-08-2020
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ک ن ک 3...

ئەنجامنامەی کۆبونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ک ن ک 3...
رۆژ ڕۆژی تێکشکاندنی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیایە
کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک ه لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 30 مانگی ئاب دا، بە بەرفراوانی دۆخی سیاسی جیهان، ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست و کوردستانی تاوتوێ کرد و نرخاند. لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی سەرەکی تایبەت بوو بە ستراتیژیەتی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە دژی کوردستان و دەستکەوتەکانی کوردستانیان بوو. قەدەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەلوێست و پۆزیسیۆنی کورد و کوردستانەوە گرێدراوە. لە هەمان کاتیشدا هەڵوێستی وڵاتە زلهێزەکانیش گرێدراوە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە و ئەگەر کورد و کوردستان لە ناو هاوکێشەی چارەسەریی دا خۆی نەبینێتەوە، ئەوا لە هەموو گریمانەیەکدا کێشە و کاوس و تێکەڵ و پێکەڵی لە ناوچەکەدا تەواو نابێت.
کۆنسەی بەڕێوەبەری ک ن ک ه جەختی کردە سەر ئەو تێکۆشان و بەرخۆدانەی کوردستانیان کە نەک وەک مژارێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆماڵی و ناوخۆیی، لە هەمان کاتدا کێشەکە پرسگرێیەکی گرنگیی مرۆڤایەتیی هەموو جیهان ناوزەند دەکرێت. لە هاوسەنگیی شەڕی نەتەوەیی، نەژادیی، هەرێمیی و گلوباڵ دا، پرسی کورد خاوەن گرنگییەکی مێژوویی و بنەڕەتی یە. کورد و کوردستان ئەمڕۆ جارێکی تر لەژێر بەرپرسیارییەکی مێژووییدان. ئەو تێکۆشانەی کە بۆ چارەسەریی کە ئەمڕۆ هاتۆتە پێش، کاردانەوەی خۆی بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەریش دەبێت. لەپێناو ئەوەی کە ئەم چارەسەرییە پێکنەیێ، دەوڵەتی تورکیا بە هەموو هێز و توانەکەی لە بەرامبەر ئەو کۆنسەپت و واقیعە شەڕێکی چارەنووسساز دەکات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، دوژمنێکی سەرسەخت و سەرەکی کورد و کوردستانە، بۆیە لە سەر بوون و چارەنووسی کورد مەترسیەکی گەورەیە. مخابن چەند هێزێک هەن ئەم مەترسیە سەد ساڵی یە ئەو دەوڵەتە نابینن و ئەو شەڕەی کە لە ئارادا یە بە شەڕی نێوان لایەنەکێ کوردی و دەوڵەتێکی داگیرکەر پێناسە دەکەن. بەم هەلوێستەیان کە بێگومان لە دژی بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانەکانی گەلێکی مافخوراوە. ئەوەش ئاشکرا بووە کە دەوڵەتی تورکیا لە قۆناغی کۆتایی مان و هەبوونی خۆی وەک دەوڵەت نەتەوە هێرش دەکاتە سەر کورد و کوردستان. بە ڕێگای نەژادپەرستی و پێشخستنی هێلی توورانیزم دەیەوێ میساقیی میللی لە سەر زەمیننیگاری سەردەمی ئۆسمانیی پێکبێنێت. بەڵام لە هەمان کاتدا بە پێویست دەبینێت کە ستوونی یەکەمیی ستراتیژیەتی میساقی میللی لەسەر باکور، باشور و ڕۆژاوای کوردستان بچەقێنێت. بەرخۆدانی کوردان لەو بەشانەی کوردستان دا بۆ دەوڵەتی تورکیا بووەتە ئاستەنگیەکی مەزن. بە تەکنەلۆژیای دیگیتاڵی پێشکەوتووی سەربازیی لە دژی کورد شەڕێکی دژوار و خوێناوی دەکات. دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان لە دۆخێکی ناهەموار و تەنگاوی دایە و پیلانەکانی لە شکستخواردندان. بۆیە لە هێرشکرن و دەستتێوەردانی لیبیا، باکوری ئەفریقا، باشوری یەمەن، مالی هەروەها خۆبەڕێبەرزانیی ئیخوانی ئیسلامیی جیهانی ڕێڕەوی سیاسەتی خۆی دەبات بەڕێوە و لە ئەنجامدا دوژمنی نوێ بۆ خۆی دروست دەکات. ئەمڕۆ تەواوی وڵاتانی عەرەبی و باکوری ئەفریقا دژی دەوڵەتی تورکیان. بە دەستتێوەردانی سەر دەریای سپی ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتی ئەوڕۆپا و ناتۆ دا کەوتۆتە ناو ناکۆکییەوە. هەروەها دەرخستن و خوڵقاندنی ناکۆکی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دا ڕۆسیا و ناتۆ دێنەتە بەرامبەر یەکتری. یاری و سووکایەتیکردن بە کەنیسەی مەسیحیەکانی وەک ئانا سۆفییا جیهانی مەسیحیەتیشی لە خۆ تۆراند. ئەو دەوڵەتە لە سەر ئاستی سیاسەتی جیهانیدا وا ناوزەند بووە وەک دەوڵەتێکی گێرشێوێن و ئارامیتێکدەرە و کێشە بۆ وڵاتانی ناوچەکە دروست دەکات.
ئەم ڕاستییانە دەرفەتی مەزن پێشکەشی کورد و کوردستانیان دەکات، بۆ ئەوەی بوونی خۆیان بگەیێننە کەناری ڕزگاربوون لە داگیرکەری. بەڵام ئەمە بەبێ یەکێتیی نەتەوەیی نایەتە دی و ڕۆژ ڕۆژی تێکشکاندنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا یە.
لەبەر ئەوەی کە ئیدی تورکیا ناتوانێ پشتەوانی دەوڵێتانی عەرەب بۆ ستراتیژیەتی دژە کورد بەدەستبێنێت، دەیەوێ ڕژێمی ئێران بەلای خۆیدا بشکێنێت. هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بۆ سەر گەریلا و پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵاتیش گەواهی ڕاستیی ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورکیا یە. ئێرانیش لەلای خۆیەوە بەڵام بە گوێرەی ستراتیژیەت و سیاسەتی دەوڵەتەکەی کە بێگومان ئەویش دوژمنێکی سەرسەختی تری کورد و کوردستانە و هەمان ئامانج و ستراتیژی دەوڵەتی تورکیای هەیە. بەڵام لە بارودۆخی ئەمڕۆی دەوڵێتی ئیسلامی ئێران دا هەم لەسە ئاستی ناوخۆ و هەروەها لە سەر ئاستی نێونەتەویدا کەتۆتە ناو کێشە و کریسی قووڵەوە. هەنگاو هەنگاو باڵەکانی کە بەسەر هیلالی شیعەدا تارمایی گرتبوو دەبردڕێن، لە عێراقدا دەوری ئێران بەرەو لاوازی دەچێت و لە لوبنان و سوریا دوای ئەو گۆڕانکاریانەی بەم دواییە ڕوویاندا و بەتایبەتی تەقاندنەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان پەلەقاژێیەتی.
تورکیا لە باکوری کوردستان بە پەرەلێل شەڕێکی سەربازی، شەڕێکی کۆمەڵایەتیش پیادەدەکات. بە هێرشە تایبەتیەکانی بۆ سەر ژنی کورد دەیەوێ مۆڕالی کۆمەڵگای کوردی بشکێنێ. ڕایەدارانی دەوڵەت تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد وەک دینامیک و پێشەنگی شۆڕشی کوردستان دەبینێت. بۆیە بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە سەر ژنانی کورد سیاسەتی دەستدرێژی پیادە دەکات. ک ن ک ه بانگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە باکوری کوردستان دەکات بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بوەستن و هەلوێست نیشان بدەن.
ک ن ک ه بە تایبەتی بەرخۆدانی گەل و گەریلاکانی لە دژی داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی حەفتانین وەک وەک بەرخۆدانێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لە دژی داگیرکەریی دەبینێ. بە گشتی گەلەکەمان لە بەهدینان ئەوا دوو مانگە لە دژی داگیرکەری لەناو هەلوێستێکی بوێرانە و پەرپرسانەی نەتەوەیی دان. شەڕی حەفتانین تەنها ئەرکی بەشێکی سیاسی ی کوردستان نییە، بەڵکو پێویستە هەموو گەل و هێزە سیاسیەکانی کوردستان لەم بەرخۆدانە بە خاوەن دەرکەون. ئەنجامی سەرکەوتنی ئەم شەڕ و بەرخۆدانە پاشەڕۆژی دەوڵەتی تورکیا دیاری دەکات.
بە گێرشێوێنی و شێواندنی ڕاستیەکان و تاونبارکردن بە ڕێگای مێدیاکانەوە تاتوانن پێش بە داخوازیەکانی گەلەکەمان لە دژی داگیرکاری بگرن. پێویستی بەوە هەیە کە مێدیا و ڕاگەیاندنە کوردیەکان لە ڕەخنە سیاسیەکانیان دا سنوور و پرەنسیبە پیشەیی و ئەخلاقیەکان و ویژدانی کۆمەڵایەتی نەبەزێنرێن. لێرە لە ئەنجامی ئەو موهاتەراتانە تەنها دوژمنان لێی سوودمەند دەبن. هەروەها گرتن و ئەشکەنجەدانی چالاکوانان، ڕۆژنامەوانان و مامۆستایان و سیاسەتمەاران لە بەهدینان ئەوانەی کە داوای مافە مەدەنیەکانی خۆیان دەکەن یان ئەوانەی لەپێناو وڵاتپەروەری دەنگ هەڵدەبڕن و دوای دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکەن، پێویستە هەموو گیراوان بەپەلە سەربەست ئازاد کرێن.
بابەتێکی تری گرنگی کۆبوونەوە بار و دۆخی جڤاتی ئێزدیخان بوو. گەڕانەوەی گەلی ئێزدییمان بۆ سەر زێدی باو و باپیران لە دەڤەری شەنگال، هەنگاوێکی زۆر پیرۆز و دڵخۆشکەرە. مسۆگەرکردنی ئاسایش و دانپێنانیناوخۆیی و نێودەوڵەتیی شەنگال وەک ئێزدیخان ئەرکێکی نەتەوەیی دیپلۆماسیی کوردە. پێویستی بە بەهێزکردنی دیپلۆماسیەتی کورد لەگەڵ بەغدا، هەروەها لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی شەنگالیش پێویستە گەلەکەمانلە هەر شوێنێک بێت بە هاوکاری و کۆمەککردنی ئێزدیخان وەک ئەرکێک بنێتە سەرشان. پرسی شەنگال پرسێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی یە.
کۆبوونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ک ن ک ه هەروەها لە سەر بار و دۆخی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاوەستا. لەلایەک هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان لە زیادبووندان و لەلایەکی تر بە هۆی باری خرابی ئابوری خەڵکی لە ژیانێکی کولەمەرگیدان. هەژاری و نەبوونی هەر دێ و مەترسیدار تر دەبێت. لە ژێر ناوی نەخۆشی کرۆنادا ڕژێم ئابوری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕوخاندووە. تێکۆشانی دژی سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی ئێران لە ئاستی دیپلۆماسیی و چالاکبوونی خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ پێویستیەکی ژیانیی یە. هەروەها پێویستی بە هاوکاری ئابوریش هەیە. بۆ ئەمە و ڕزگاربوونی گەلەکەمان لە م دۆخە نالەبارەدا لە هەر شتێک پێشتر یەکڕیزی و یەک گوتاری و یەک سەنگەری هێزەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی دەبینێت.
دۆخی باشوری کوردستان بە گشتی شرۆڤەی بۆ کرا. هەبوونی کریسی ئابوری خەڵکی کوردستان و پرسگەلی نێوان ناوەند و هەرێم و نەشەفافیەتی دەسەڵاتداریی هەرێم لە ڕووی دارایی و ئابوری و گەمە و هەلوێستەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق گەیشتۆتە ئاستی پرسگرێی کوێر. لاوازبوونی دەور و هەیبەتی کوردان لە حوکمڕانی ناوەند و ناکۆکیەکانی هێزە کوردیەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، ئەم دۆخەیان دروستکردووە. پێویست دەکات هەرچی زووە دۆخی ئابوری خەڵکی بە دانی موچە و ئاساییکردنەوەی عەمەلییەی سیاسی وەک کاراکردنی پەڕلەمان بۆ ئەوەی لەم دۆخە بە خاوەن دەرکەوێ.
ک ن ک ه بڕیاری دا هەم وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و هەم لەبەر ڕەنج و ماندوبوونی ڕێزدا #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دا کە خاوەن ڕۆلێکی سەرەکی بوو. لە سەر ئاستی نەتەوەیی دا بەشداری کامپانیای ئازادکردنی بەڕێزیان ببێت. وەکو دیارە کە ساندیکا گەورەکانی بەریتانیا و زۆر لە ڕێکخراوە مەدەنیەکانی جیهانی لە زۆر شوێنی دونیا دا دەیانەوێ لە ژێر ناوی: کاتی ئازادی هات کامپانیەک بۆ ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێبکەن.
ک ن ک ه بانگی هەموو کورد و کوردستانیان دەکات لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن بەشداری ئەم کامپانیە ببن.
کۆنسەی بەڕێوەبەری پلانسازی بۆ سازدانی جڤاتیی گشتی ساڵانەی ک ن ک ه کرد و بڕیاری لەمەر دا. هەر چەندە ڕێ و شوێنی کۆبوونەوەی گەورە وەک ئاستەنگیەکە بەڵام بڕیار درا کە جڤاتیی گشتیی لە مانگی 10 ئەم ساڵ دا ئەنجام بدرێ و کۆمیتەیەکی ئامادەکاریشی ئەرکدار کرد. هەروەها پلانسازی بۆ کار و ئەرک و خەباتی ئایندەی ک ن ک ه داڕێژرا.
30-08-2020
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,072 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 30-08-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 01-09-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 01-09-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 01-09-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,072 جار هاتیە دیتن
بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەربارەی ڕووداوە نەخوازراوەکانی کەرکووک 02-09-2023
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەربارەی ڕووداوە نەخوازراوەکانی کەرکووک...

بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەربارەی ڕووداوە نەخوازراوەکانی کەرکووک...
گەلی کوردستانی تێکۆشەر

جارێکی تر #کەرکووک# بووەوە بە گۆڕەپانی ململانێیەکی نەخوازراو، لە دەرئەنجامی ناڕەزایی کورد لە سیاسەتی خراپ بەڕێوەبردنی شارەکە، ناڕەزایی و خۆپیشاندانی مەدەنی دروست بوو، لە ئەنجامدا ھێزە ئەمنییەکانی شارەکە بە فیشەک و توندوتیژی ڕووبەڕووی دەنگی دلێری خەڵک بوونەوە و چەند ھاووڵاتییەکی کورد شەھید و بریندار بوون. بەرپرسیارێتی ئەو کوردکوژییە، بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی پارێزگاری کەرکووکە.
پێویستە ئەوانەی دەستیان چۆتە خوێنی ھاووڵاتیانی کورد سزای یاسایی بدرێن.
دۆخی کەرکووک گرێدراوی پیلانێکی چەندین ساڵەیە و تورکیاش ڕۆڵی خراپی لەو ئاژاوەنانەوە بینیوە و بەردەوامە لە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان.
بەرپرسیارێتی ئاسایی کردنەوەی ئەو بارودۆخە و، سنوردانان بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە ئەستۆی حکوومەتی عێراق و سەرۆکایەتی کۆمارە.
ڕووداوە نەخوازراوەکانی کەرکووک بەتایبەتی و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان دەرھاوێشتەی چارەسەرنەکردنی کێشەکانن لەسەر بنەمای نەخشەڕێگای دەستوریی کە خۆی لە ماددەی 140دا دەبینێتەوە.
پێویستە بەپێی ماددەی 140ی دەستوری ھەمیشەیی عێراق چارەسەری کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بکرێت و ڕەچاوی تایبەتمەندی ناوچە تەعریبکراوەکان بکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاشتی و سەلامەتی خەڵکی ناوچە دابڕاوەکانیان دەکەوێتە ئەستۆ و بەپێی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی، دەبێت ڕۆڵیان ھەبێ لە پاراستنی مافی مرۆڤ لەو دەڤەرە.
نابێ ئەو ڕاستییە فەرامۆش بکرێت، کە نەبوونی ستراتیژی ھاوبەشی کوردستانی و ململانێی حیزبی و بەرژەوەندی تەسکی حزبه باڵادەستەکان درزی گەورەی دروست کردووە، کە داگیرکەرانی کوردستان دەستێوەردان لە ململانێ سیاسییەکانی نێوان ھێزەکانی کوردستان بکەن. لەنێوان ھێزە کوردستانییەکان و لایەنەکانی تریش لەلایەکی ترەوە.
بۆ گەیشتن بە ھەموو ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان پێویستە ھەوڵەکان چڕ بکرێتەوە، تاوەکو یەکێتی و یەکدەنگی لە ئاستی باڵادا پێک بھێنرێت و مەرامی خراپی داگیرکەران لەبارببرێت.
بانگەواز دەکەین بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی نیشتمانی و نەتەوەیی و پێکھێنانی کۆمیتەیەکی ھاوبەش بۆ دانانی ستراتیژ و پلانی خەبات و تێکۆشان. کەرکووک شارێکی کوردستانییە و پێویستە ستراتیژێک دابڕێژرێت بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی ئاشتەوایی و تایبەتمەندی و ڕێزگرتن لە پێکەوەژیانی پێکھاتەکانی کەرکووک و خەڵکی کوردستان و بە ھەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاکان.
لە پیلانی شومی لۆزانەوە تا ڕووداوی 2ی ئەیلوولی خوێناوی کەرکووک سیاسەتی بن پێکردنی مافەکانی گەلی کوردستان پەیڕەو دەکرێت. داگیرکەرانی کوردستان دژی دەستکەوتەکانی کوردن بەتایبەتی لەباشوری کوردستان.
نابێ ئەوە فەرمۆش بکرێت، کە نەبوونی یەکێتی نەتەوەیی کە ئامانجی ھەموو ھێزێکی نیشتمانی و کوردێکی ئازادیخوازە دەرفەت دەدات و دەبێتە مایەی ئاسانکاری بۆ داگیرکەری کوردستان، ئەم ڕووداوە خوێناوییەی کەرکووکیش درێژکراوەی ھەمان پیلانی شۆڤێنیانەی داگیرکەرانی کوردستانە و وریایی پێویستە بۆ ڕێگەگرتن لەو ئاشوبەی کە دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دەیانەوێ بیخوڵقێنن و پێکھاتەکانی کەرکووک بکەنە سوتەمەنی بۆ گەیشتن بە مەرامی فرەوانخوازیی و داگیرکاریان.[1]
نەمری بۆ شەھیدانی ڕۆژی 2ی ئەیلوولی خوێناوی و ھەموو شەھیدانی کوردستان.

کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان
نوێنەرایەتی باشوری کوردستان
2023/9/3
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 186 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 06-09-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-09-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
دەساڵ: 20ەکان (20-29)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: دیجیتاڵ
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 06-09-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 10-09-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 186 جار هاتیە دیتن
بیست ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پیرۆز بێت!
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیست ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پیرۆز بێت!

بیست ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پیرۆز بێت!
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,990 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 3
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-05-2019 (5 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 24-05-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 24-05-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 09-09-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,990 جار هاتیە دیتن
بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر دەستێوەردانی دەرەکی لە بارودۆخی ناوخۆی کوردستان
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر دەستێوەردانی دەرەکی لە بارودۆخی ...

بەیاننامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر دەستێوەردانی دەرەکی لە بارودۆخی ...
ئاشکرایە کە مافی دیاریکردنی چارەنووس مافێکی ڕەوایە بۆ هەموو گەلان. گەلی کوردیش لە سەر خاکی خۆی و لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بە دەیان ساڵ بۆ بەدیهێنانی ئەو مافە خەباتی کردووە. ئەوە مافی گەلی کوردستانە بڕیار بدات چ جۆرە سیستەم و شێوازێکی بەڕیوەبردن بۆخۆی هەڵبژیرێت. هیچ دەوڵەتێکی هەرێمی و جیهانیش ئەو مافەی نیە دەست بخاتە کارو خەباتی کوردستانەوەو لە جیاتی گەلی کوردستان بڕیار بدات. دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بەردەوام ئەم پرەنسیپە گەردوونیەیان پێشێل کردووە. سەرەرای نکوڵی کردن و سەرکوتکردنی گەلی کورد لەو پارچانەدا کە لە بن دەستی خۆیاندایە، بەردەوام هەوڵی ئەوەشیان داوە کە دەستبخەنە کاری پارچەکانی تریشەوە. ڕژێمی ئێرانیش وەک تورکیاو ڕژێمە داگیرکەر و سەرکوتکەرەکانی گەلی کوردستان بە درێژایی مێژووی هاوچەرخی ناوچەکە هەوڵی داوە هەژموونی خۆی بەسەر کارو تێکۆشانی هەموو پارچەکاندا بسەپێنێ. بۆ ئەو مەبەستەش درێغی نەکردوە لە هەڕەشە کردن و هێرشکردن و سیاسەتی پەرتەوازەکردنی کوردان و ئاژاوە نانەوە لەنێو کورداندا.

ئەگەر ئێران بەراستی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ولاتی خۆی و ناوجەکە ئەوێت، ئەگەر دۆستایەتی لەنێو گەلانی ناوچەکەدا ئەخوازێت، پێویستە بەر لەهەر شتێک دەست لە سیاسەتی سەرکوتکەرانەو نامرۆڤانە بەرامبەر گەلی کوردستان هەڵبگرێت. ئێران پێویستە ئیتر لەوە تێبگات کە نکوڵیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و کوشتوبڕی سیاسەتمەدار و چالاکوان و خەڵکی سڤیل و کاسبکارانی سەرسنوورو، کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە ناوچەکانی کوردستان و تۆپارانکردنی هاوولاتیانی کوردستان، ناتوانن چیتر ئارامی بۆ خودی ڕژێمەکەی مسۆگەر بکەن. ڕاپەڕینی بەشێک لە گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست لە هەمبەر ڕژێمە سەرەڕۆو دیکتاتۆرەکان نمونەیەکی زیندوون لەبەردەم ئێراندا و پێوستە دەرسیان لێ وەربگرێت. هۆشیاری گەلانی ناوچەکە بە گەلی کوردیشەوە گەیشتۆتە ئاستێک کە چیتر سیاسەتی دوژمناکارانەو ناعەدالەتی و ستەمکاریی قبوڵ نەکەن. بۆ ڕێگرتن لە سیاسەتی دەستێوەردانی دەرەکی، لەسەر گەلی کوردو پارتە سیاسیەکانی کوردستان پێویستە هەرچی زووتر ناخۆی ماڵی کوردو یەکریزی خۆیان پێکبێنن.

بێگومان گەلی کوردستان خوازیاری ئەوەن کە مافەکانی خۆیان بە ڕێگایەکی ئاشتی و دیموکراسی دابین بکەن. لەسەر ڕژێمی ئێران و ڕژێمەکانی تریش پێویستە ئەو ڕاستیە قبوڵ بکەن و بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێن. ئەگەر نا گەلی کوردستان هەموو شێوازێکی تێکۆشان و خۆپاراستن و بەرپەچدانەوە ڕەوا ئەبینن.



کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کنک

10-07-2014 برۆکسل
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,251 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پارت و رێکخراو
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 10-07-2014 (10 سال)
وەڵات - هەرێم: دەرڤە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 10-07-2014 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 8,251 جار هاتیە دیتن
پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا...

پرسەنامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا...
کۆچی دوایی مامۆستا #جەمال نەبەز#
ئەمڕۆشەمە 8 ی سەرماوەز، پرۆفیسۆر، نووسەر، زمانناس و ڕۆشنبیری نەتەوەیی کورد و کوردستانی مامۆستا جەمال نەبەز لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئێمە لە #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# سەرەتا لە خانەوادە و نزیکانی کۆچکردوو و پاشان لە هەموو گەلی کورد سەرەخۆشی دەکەین و هاوخەمیی و پەژارەیی خۆمان نیشان دەدەین. دەڵێین ماڵئاوا و گیانی بەرز و پاکیان شاد و بەختەوەر بێت.
بە کۆچی دوایی مامۆستا جەمال نەبەز ئەستێرەیەکی گەشاوە و ڕووناکیبەخشی ئاسمانی بیری نەتەوایەتی، ڕۆشنبیری و زمانی شیرینی کوردی ڕژا و بۆشاییەکی بەرچاو و گرنگ و بایەخداری له و ئاسمانەدا چۆڵکرد.
بۆیە بە بوون و نەبوونی جەستەیی کەسایەتی جەمال نەبەز، ناو و ناوداری هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی پێشەنگانی بیری نەتەوایەتی کورد و زمانناسی و ڕۆشنبیریدا هەبووە و هەتا ئەبەدیش دەمێنێ.
هەزار سڵاو لە گیانی پاک و ڕەوانی جەمال نەبەز و گەورەیی و پڕ بایەخی بیر و بیرمەندێتی و کار و شاکار و نووسینەکانی. ماڵئاوا.
کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
8 ی سەرماوەز 2018
#08-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,824 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-12-2018 (6 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 09-12-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 09-12-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 09-12-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,824 جار هاتیە دیتن
پرسەنامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان خەلیفە
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان خەل...

پرسەنامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان خەل...
بەڕێزان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لە خەمیی کۆچی دوایی هەڤاڵی بەڕێزمان کاکە عەبدولرەحمان خەلیفە دا بەشدارین. هەڤاڵ عەبدولرەحمان ئەندامێکی چالاک و تێکۆشەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو. مخابن بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو، ک ن ک و گەلی کوردستان کەسایەتیەکی دڵسۆز و خاوەن باوەڕ بە یەکێتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانی لەدەست دا. بەڵام ناو و هەوڵ و خەبات و تێکۆشانەکەی هەمیشە بە زیندوویی و بەرچاو دەمێنێتەوە و دەبێتە پێشەنگێک بۆ نەوەی ئێستاو ئایندە.
خەلیفە بە لەش و جەستە ئێمە و کوردستانی بەجێهێشت، بەڵام خوو و ڕەوشت و ئاکار و کارەکانی، دەبێتە جێگای شانازی و ڕێز و پێزانین و لە دڵ و بیری خەڵکدا دەمێنێتەوە.
هیوادارین بە هەبوونی کەسوکار و دۆستانی ئازیزی بە شێوەیەک خەم و پەژارەمان کەم بکەنەوە و زووتر سوکنایی بە دڵماندا بێت و باری شانمان سووکتربێت.
تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ هەموولایەک دەخوازین.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
#05-12-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,833 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-12-2018 (6 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 06-12-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل : 06-12-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 06-12-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,833 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.185 KB 06-12-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەیامی سکرتێری گشتیی YNDK بۆ کۆبوونەوەی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK سەبارەت بە عفرین
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی سکرتێری گشتیی YNDK بۆ کۆبوونەوەی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK...

پەیامی سکرتێری گشتیی YNDK بۆ کۆبوونەوەی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK...
بەڕێزان هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK
بەڕێزان بەشدارانی کۆبوونەوەی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK سەبارەت بە عفرین
سڵاوێکی گەرم...
بەڕێزان، بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامەی بەڕێزتان بۆ ئامادەبوونمان لە کۆبوونەوەی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK سەبارەت بە عفرین بەدەستمان گەیشت، بەداوای لێبوردنێکی زۆرەوە بەهۆکاری تەکنیکی ناتوانین ئامادەی کۆبوونەوەکەتان بین، لێرەوە بەناوی خۆمان و مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست و تەواوی خەلڵکی خۆڕاگری عفرین دەکەین و، هیوای سەرکەوتن بۆ بەرخودانی عفرین و کۆبوونەوەکەتان دەخوازین و ئومێد دەکەین ئەم کۆبوونەوەیە ببێتە فاکتەری پێشڤەچوون و سەرکەوتنی زیاتر لەپێناو خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و، لەهەمان کاتدا ببێتە پشتیوانییەکی مەزن بۆ بەرخودانی دلێرانەی عفرین.
بەڕێزان، کۆنگرەکەتان لەکاتێکدا دەبەسترێت کەوا بەرخودانی عفرین پێی ناوەتە قۆناخێکی زۆر هەستیار، لەهەمان کاتدا کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕەوشێکی زۆر ناسک و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنە پێشی زۆر ئەگەرو پێشهات دەکرێت، بۆیە لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە کار بۆ یەکێتی و یەکڕیزی و یەکدەنگی کوردان بکەین و وەک ژمارەیەکی بەهێزی نێو هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە بوونی کاریگەری خۆمان بسەلمێنین و کار بۆ وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بکەین, بەباوەڕی ئێمە لەم کاتەدا بۆ ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستان بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەبێتە فاکتەری سەرەکی یەکڕیزیمان, بێگومان یەکڕیزی و یەکێتیمان زامنی سەرکەوتنمانە, بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لەم پێناوەدا تێبکۆشین.
لەکۆتاییدا دووبارە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و، جەختدەکەینەوە سەر ئەوەی کەوا تەنها بە یەکڕیزی و یەکدەنگیمان دەتوانین پیلانی داگیرکەرانی کوردستان لە گۆڕ بنێین و، خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان بکەین و بگەین بە مافە ڕەواکانمان.
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
هەر بژین و سەرکەوتووبن بۆ کوردو کوردستان.
برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
#11-03-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,525 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-03-2018 (6 سال)
باژێر و باژارۆک: ئەفرین
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 12-03-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل : 13-03-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد )ڤە: 13-03-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 5,525 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.196 KB 12-03-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کاروانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کۆچەری
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
کاروانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کۆچەری
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.922 چرکە!